فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى حكومەتى هەرێمى كوردستان (زانكۆى سلێمانى) ماندەگرن
Thursday, 22/12/2011, 12:00
فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى حكومەتى هەرێمى كوردستان(زانكۆى سلێمانى)
مان دەگرن بەرامبەر پێنەدانى دوا مووچەى ئەمساڵ بە هۆى دزینى مووچەى زیاتر لە 700 فەرمانبەرەوە...
ئەمڕو لە ڕێگەى نوێنەرایەتى سەرجەم دام ودەزگاكانى خوێندنى باڵاوە بە پەلە مەسەلەى مانگرتنى سەرتاسەرى لەلایەت فەرمانبەرانى خوێندنى باڵاى حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە تاوتێكرا سەبارەت بە دواكەوتن و پێنەدانى مووچەى مانگى 12 ساڵى 2011 بە هۆى هۆكارى نادیارەوە كە گەندەڵیەكى ترى وەزارەت دەر دەخات هاوكاتە لە گەڵ وەرگرتنى زۆربەى دام ودەزكا حكومیەكانى دیكەى هەرێم بۆ مووچە لە كاتى خۆیدا وە وەك هاتووە لە بەیاننامەى ئامادەكراودا لە لایەن نوێنەرانى فەرمانبەران بە مانگرتنى سەرتاسەرى وەك ناڕەزایى و هاوكات قەید كردنى دەعوا لەسەر وەزارەت و وەزیرى خوێندنى باڵا سەبارەت بە پێنەدانى مووچە بۆ ساڵى نوێ شایانى باسە كە تا ئیستا لە زانكۆى سلێمانى وابڕیارە كە مانگرتنەكە لە دوو سبەى دەست پیچ بكات بە چوونە دەرەوە لە ناو حەرەمى زانكۆى سلێمانى و دواتر سەرجەم زانكۆو پەیمانگاو دەزگاكانى تریش دەست پێبكەن وەك دەركەوتووە كە دەستى دزى ررویدابیت لە دابەشكردنى مووچەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست