کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەونی حوشتری حكومەتەكەمان

Friday, 22/05/2009, 12:00


یەكێك لەكارە هەرە نابەجیكانی ئەم دەسەلاتەی كوردستان پیشیلكردنی مافی پیشمەرگەیە چونكە هەموو دەزانین ئیمرۆ بارودۆخی بازارلەو پەری گرانی و بێ كاریە ئەو فەرمانبەرانەی كە كرێچین لەگەل ئەوەی هەموو سەری مانگ مووچەكانیان وەردەگرن بەلام هیشتا بەشیان ناكات . ئەی مووچەی پیشمەرگە سەرەرای ئەوەی كەمترین مووچەیە لە هەموو عیراق و كوردستان ئینجا بەدوو مانگ جاریك دەگاتە دەست ئیمرۆ نزیكی مانگی شەشەپیشمەرگە تەنها مووچەی مانگی سئ3 پێ دراوە ,
ئازاردانی پیشمەرگە بەم شیوەیە كارەساتیكی گەورەیەو دەبیت سنوریكی بۆ دابنریت گەر نا گەلیك كیشەی كۆمەلایەتی لێ دەكەویتەوە كە ئوبالێ هەمووشی دەكەویتە ئەستوی سەرۆكی هەریم و حكومەتەكەی , لەوەش كارەسات تر ئەوەیە ئەم حكومەتە بەهەموو حەقل ومعریفەی خۆی پێ ی وایە دەبیت مالكی میزانیە بۆ هیزی پیشمەرگە تەرخان بكات , دیارە كورد بۆ مالكی بۆتە پیشمەرگە ... لیرە دا ئەمەویت تیبگەم بۆچی حكومەت میزانیە بۆ هیزی پیشمەرگە دابین ناكات بۆ چی چاوەروانە دوژمن میزانیەی پێ بدات بۆ دامەزراندنی سوپایەكی پیشكەوتوو ئیتر وەكو سوپای عیراقی پر چەك وجلخانەی بیت و مانگانەش میزانیەی لە بەغداوە بۆ بیت و ئینجا سەركردایەتی كوردیش خۆی پێ هەلكیشیت و ئەگەر ویستیشی جار جارە بەرەنگاری و رێگری لە زیادەرۆكانی سوپای عیراق بكات و پیشی لێ بگریت ئاخر چۆن شتی وادەبیت ئەی خەلكینە چۆن دوژمن سوپات بۆ دادەمەزرینیت تۆش بەرەنگاری ببیتەوە ئەی ئەمە خەونی حوشتر نیە .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە