په‌رله‌مانتاره‌ هیلاکه‌کانمان به‌ ئۆتۆمۆبیله‌ نوێکانیانه‌وه‌‌ ده‌چن بۆ سه‌یران

Thursday, 17/06/2010, 12:00


هاوڕێیه‌کم پێی ووتم: ده‌زانیت که‌ په‌رله‌مانتاره‌کانمان 60 ڕۆژ پشویان وه‌رگرتوه‌؟ توخوا بڵێ چیان کردوه‌ تا پشو وه‌ربگرن؟ خۆ لام وابێ له‌وه‌ته‌ی چوونه‌ته‌ په‌رله‌مان مانگێك به‌سه‌ریه‌که‌وه‌ ده‌وامیان نه‌کردوه‌
منیش پێم ووت: تۆش خوا ناناسیت!! چۆن هیچیان نه‌کردوه‌؟ ئه‌ی بودجه‌یان تێنه‌په‌ڕاند؟ ئه‌ی ده‌رماڵه‌ی ژنی ماڵه‌وه‌یان ڕه‌ت نه‌کرده‌وه‌؟ تۆزێ ویژدانت بێت کێ له‌و کوردستانه‌دا هێنده‌ی ئه‌وان هیلاکه‌؟ فه‌قیرانه‌ شه‌ویان خستۆته‌ سه‌ر ڕۆژ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێشکه‌شی بکات ئه‌وان ڕه‌فزی بکه‌ن! ئه‌ی نابێت به‌ سه‌یاره‌ تازه‌کانیانه‌وه‌ تۆزێك که‌یف بکه‌ن؟ ‌ فه‌قیرانه‌ ئه‌و فراکسیۆنه‌ی گۆڕان نایه‌ڵێت هیچیان به‌ دڵه‌وه‌ بنوسێت. ئاگات لێ بوو چۆن ئه‌و ئه‌رسه‌لان بایزه‌ داماوه‌یان به‌ په‌ند کرد؟ ئه‌مه‌ چی بوو ویستی فرسه‌تێك بهێنێت حه‌یایان برد! دوای ئه‌وه‌ حه‌یف نیه‌ سه‌یاره‌ی چوار ده‌فته‌ر دۆلاری یه‌کسه‌ر بخرێته‌ سه‌ر ئیش و فڕکان فڕکانی هه‌ولێر و به‌ر ده‌رگای په‌رله‌مانی پێ بکرێت؟ خۆ ده‌بێت له‌ پێشدا هه‌ندێ که‌یفی پێوه‌ بکه‌ن و دووسێ سه‌یران و گه‌ڕان و پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن و تۆزێك ماڵ‌ومناڵیان تێدا بحه‌سێته‌وه‌!! به‌خوا من زۆر دڵم به‌م په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌م کابینه‌ی شه‌شه‌مه‌ ده‌سوتێت، چونکه‌ ئه‌و فه‌قیرانه‌ وایان زانی وه‌کو کابینه‌کانی پێشو ئه‌رکیان هه‌ر ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌و ده‌ست دانه‌وینه‌و ئه‌خۆن و ئه‌که‌ن و که‌سیش ئاگای لێیان نیه‌، به‌ڵام ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ هه‌مووی لی تێكداون! بڕوا بکه‌ پارویه‌ك به‌ ڕه‌حه‌تی ناخه‌نه‌ ده‌میان!! ده‌ وازیان لێبهێنن با به‌م سه‌یاره‌ تازانه‌یانه‌وه‌ سه‌یرانێ بکه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە