حیزبی دێموکرات دوای 65 ساڵ خه‌بات
Tuesday, 17/08/2010, 12:00
ته‌وار به‌ریاجی
حیزبی دێموکڕات که له گه‌لاوێژی سالی 1324 هه‌تاوی دامه‌زرا وه‌ک حیزبێکی مۆدێرم و خه‌ڵکی ده‌رکه‌وت و دوای ماوه‌کی که‌م کۆماری کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و حیزبه دامه‌زراو ماوه‌ی 11 مانگ ئه‌م کۆماره ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت که زۆر شانازی بۆ مێژووی نوێی کوردان تۆمار کرد دوای رووخانی کۆماری کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی بۆ کوردستان و له‌سێداره درانی پێشه‌وا خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان بێ هیوا بوون چونکه بزووتنه‌وه‌یه‌کی جییدی له کوردستان به دژی رێژیمی شا له ئارا دانه‌بوو ئه‌وه‌ی هه‌شبوو په‌رته‌وازه‌ی کوردستانی گه‌رمێن ببون‌و له‌وی پاڵیان دابۆوه و چاوه‌روانی مۆحجیزه‌یه‌ک بوون که بگه‌رێنه‌وه له‌و نێوه‌دا کۆمه‌ڵێك شۆرشگێر که ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات بوون (هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی ئه‌ندامانی رێبه‌ری ئه‌و کاته‌ی حیزب له کوردستانی گه‌رمێن موخالفی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوون) بێ سه‌برانه له فکری ئه‌وه دابوون که له دۆخی چاوه‌روانی بێنه‌ده‌ر ئه‌وه بوو که شۆرشی چه‌کدارانه‌ی 46 47 یان هه‌لگیرساند که گه‌رانه‌وه کوردستانی رۆژهه‌ڵات و دورگه‌ی ئارامی شایان هه‌ژاند و هه‌موویان شه‌هید بوون .
به‌دوای ئه‌وه‌دا شتێکی وا جیددی نه‌کرا له پێناو هه‌لگیرساندنی شۆرش و تاکوو له ساڵی 1357 خه‌ڵکی وه‌زاله هاتووی ئێران رێژیمی شایان روخاند و ئه‌ندامانی حیزب گه‌رانه‌وه ناوخۆی وڵات و خه‌باتی خۆیان ئاشکرا راگه‌یاند به‌ڵام هه‌ر زۆری نه‌برد که رێژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو هێرشی کرده سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و دوباره حیزبی دێموکرات و جه‌ند حیزبی تر په‌رته‌وازه‌ی ئه‌و دیوی سنوره‌کان بوونه‌وه. تاکوو ئێستا که 65 سال به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و حیزبه‌دا تیده‌په‌ڕێ رۆژ به‌رۆأ به‌ره‌و لاوازی ده‌چێ و خه‌ڵکی کوردستانیش رۆژ بروای به‌و حیزبه که‌م ده‌بێته‌وه.
من لێره‌دا ئامژه به چه‌ند تاکتیک و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌و حیزبه ده‌که‌م که جێگای لێوردبوونه‌وه‌یه که هیوادارم که ئه‌ندامانی رێبه‌ری ئه‌و حیزبه هه‌ڵه‌ی وا دووباره نه‌که‌نه‌وه:
ئا- کشانه‌وه له شاره‌کانی کوردستان دوای ئه‌وه‌ی که له ئه‌نجامی شۆڕشی گه‌لانی ئێران حیزبی دێموکڕات له شاره‌کانی کوردستان بوو و بردنی به‌ره‌ی شه‌ڕی به‌رگری ره‌وا بۆ ناو چیاکانی کوردستان
ب شه‌ڕ فرۆشتن به کۆمه‌ڵه و راگه‌یاندنی سه‌راسی بوونی ئه‌و شه‌ره خۆکوژیه به‌رامبه‌ر کۆمه‌له
ج په‌یره‌و کردنی سیاسه‌تی ژیان و خه‌بات
د- چۆل کردنی قه‌ندیل پاڵدانه‌وه له ده‌شتی کۆیه
ر- په‌ره‌و کردنی سیاسه‌تی چاوه‌روانی که هه‌نووکه‌ش به‌رده‌وامه
من هۆکاره‌کانی ئه‌م هه‌ڵانه روون ناکه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌وانه تا راده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر به ئاکام نه‌گه‌یشتنی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت خه‌لکی کوردستانی بێهیوا کردوه.
حیزبێک که دوای 65 ساڵ خه‌بات ئێستا 2 دێموکڕاته و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ناوخۆیی ده‌ستو په‌نجه نه‌رم ده‌کات شانازی به چیه‌وه ده‌کات که دوای 65 ساڵ له‌وپه‌ری بێ هێزی دایه و ئاشبه‌تاڵ راگه‌یه‌ندنی به‌راستی خزمه‌تێکی گه‌وره به خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات چونکه حیزی دێموکرات که نه‌یتوانیوه خه‌لکی کوردستان دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه به مافه‌کانی بگه‌یه‌نێ ته‌نانه‌ت به‌ربه‌ستیشه له‌به‌رده‌م نوخبه‌ی شۆڕشگێری ناوخۆی کوردستان که بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌ورۆیی دامه‌زرێنن.
حیزبی دێموکرات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌کات له‌م هه‌لو مه‌رجه‌ی ئێستا به‌ڵام له کرده‌وه‌دا توانای رێکخستنی خه‌باتی مه‌ده‌نی نیه یان هه‌ر به‌ناو ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌کات و له رووی سیاسیه‌وه هیچ کاریگه‌ریه‌کی زه‌قی نه‌بوه ته‌نانه‌ت نایتوانیوه له‌کوردستانی باشوریش ببنه لۆبیه‌ک که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ریمه هه‌بێ.
حیبی دێموکڕات له‌و ماوه دورو درێژه‌ی که له کوردستانی باشووره نه‌یتوانیوه له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌ربگرێ و کادری کارامه له بواره جیاجیاکاندا په‌روه‌رده بکات و رێبه‌رانی تووشی ڤایرۆسی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی ته‌سکی که‌سه‌کی بوون و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییان فه‌رامۆش کردوه و به‌شێوه‌یه‌ک تووشی کورده ناموسی بوون نه ئاوه‌یه که له‌م دۆخه خۆیان ده‌رباز بکه‌ن (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که به‌شێکی به‌رچاویان ئه‌و توانایه‌یان نه‌ماوه) نه ئه‌وه‌شه که ئاشبه‌تاڵ رابگه‌یه‌نن و په‌رته‌وازه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بن. به‌لام به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی که‌سه‌کیان وا ده‌خوازێ که هه‌ر له ده‌شتی کۆیه پاڵ بده‌نه‌وه و وا نیشان بده‌ن که هه‌ر له خه‌بات به‌رده‌وامن و له لایه‌کی تریش له ئه‌وروپاش وه‌ک کۆیه‌یان بۆ ناگوزه‌رێ وه‌ک ئه‌وه‌ی که لێره بۆیان ده‌گوزه‌رێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست