مانگرتن هه‌تا ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه
Monday, 21/02/2011, 12:00
هه‌موو مرۆڤێك مردنێك قه‌رزاره به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ده‌مرێت، ئێمه نامانه‌وێت مردنێك بمرین له‌پێناوی هیچابێت به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت مردنێكبێت كه له‌پێناوی ئامانجێكدا بێت.
خه‌ڵكی كوردستان ٢٠ ساڵ ده‌بێت به‌ده‌سته‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌ناڵێنێت ئه‌مه‌ش له خاك و نیشتیمانێكدایه كه خۆیان قوربانیان بۆ داوه بۆ ئه‌زمونێك كه خۆیان به‌ده‌ستیان هێناوه و ئه‌وخه‌ڵكه خۆی خاوه‌نی سه‌روه‌ریه‌كانێتی. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه بڕیاریان داوه كه ده‌ست بنێنه بینی ئه‌م میله‌ته و هه‌تا دوا سات بمان خنكێنن و ئه‌مه‌ش له ڕێگای پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته و به ئه‌نجامدانی ناعه‌داله‌تیه‌كی بێ‌سنوور له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕاده‌په‌ڕێته سه‌ر جاده و شه‌قامه‌كانی كوردستان بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته له پێناوی هێنانه‌دی حكومه‌تێك كه مافی هه‌موو هاووڵاتیه‌ك بپارێزێت وه ئازادیه‌كی سه‌رتاسه‌ری بێنێته دی.
ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه خه‌ڵكی شاری سلێمانی به بێ چه‌ك هاته سه‌ر جاده و تاكه ئه‌مان به‌ردی سه‌رجاده‌كانی به‌رده‌م باره‌گا ڕووڕه‌شه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو هه‌تا بتوانن په‌یامی تووڕه‌بونی خۆیان بگه‌یه‌نن كه بۆته هۆی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تانه‌ی كوردستان. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی مافیا له‌باتی گوێگرتن له خه‌ڵك و ده‌ست له كار كێشانه‌وه، ده‌ستان كرد به ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان هاوڵاتی ئه‌م شاره.
ده‌سه‌ڵات به‌م كاره ویست ترس و تۆقاندن بخاته دڵی خه‌ڵكی شار و سه‌ریان پێدانه‌وێنێت وه ئه‌م كرداره‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌مان په‌یامی به‌عسی پێ بوو كه هه‌مێشه به‌عس ئه‌یویست خه‌ڵكی ئه‌م شاره بتۆقێنێ و بترسێنێت تا له‌وڕێگایه‌وه زاڵ ببێت به‌سه‌ریدا. به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ئه ڕاستیه باس بزانێت كه ئه‌و فیشه‌كانه‌ی ته‌قاندیان به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی بێده‌سه‌ڵات دوا زه‌نگی مه‌رگی خۆیان لێدا. به‌و هۆیه‌وه بوو كه ئێمه بڕیاری مانگرتنمان دا له به‌رواری ١٨/٢/٢٠١١ بۆ پشتگیری كردن له خه‌ڵكی كوردستان و وه‌گۆڕنانی ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆریه‌ت و بنه‌ماڵه. خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ ژماره‌مان له 4 كه‌سه‌وه بو به 5 كه‌س داواكاریه‌كانیشمان له 4 خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1. ده‌ستكێشانه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت له پۆسته‌كانیان.
2. ڕاپێچكردنی ئه‌و‌كه‌سانه‌ی كه ده‌ستڕێژیان له‌خه‌ڵك كرد له باره‌گای لقی چواری په‌رتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بۆ دادگایه‌كی عادیلانه.
3. گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و زه‌وی زه‌وتكراوی موڵكی گشتی بۆ حكومه‌ت.
4. چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو باره‌گا حیزبیه‌كان و میلیشیاكانیان له شار و شارۆچكه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی پۆلیس.
گروپی ڕاپه‌ڕینی نێرگز له له‌نده‌ن
كاكه لاست ئه‌مین، هێمن مه‌حمود، بیلال سه‌نگه‌سه‌ری، هه‌ڵۆ ڕه‌شید، خالید خدر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست