سەرۆكە سەر سوورەكەى هەرێم لە كوێ نووستوى .؟ وا ئاگاتان لە حاڵى سلێمانى نیە.؟
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
جەنابى بەناو(سەرۆك) چى یە ئەڵێى پێت شەرمە خۆت بە سەرۆكى سلێمانى بزانیت .؟ وا هیچ كاردانەوەیەكت نیە بۆ هەموو ئە ڕووداوانەى ڕۆژانە لەم شارە دا ڕوودەدات .ئەوەتا گەنجان و لاوانى ئەم شارە بە شە و و بەڕۆژ بە بەرچاوى خەڵك و ڕای گشتى وكەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە لەلایەن كۆمەڵێك مافیا و عەسابەوە بەعسیى ئاسا سنگیان بەر گوللە ئەدرێت و بەشەق و قۆناخە تفەنگ ئازار ئەدرێن و پاشان بەرەو شوێنى نادیار دەبرێن.ئەوەتا شەوى18/ 19/2 /2010 چەند گەنجێكى تر بوونەتە قوربانى و بریندار بوون . تەنها لەبەر ئەوەى كە ئەیانەوێت بە ئازادى دەنگ بدەن و ئایندەیەكى گەش بۆ خۆیان دەستە بەر بكەن .خۆ ئێوە بەلاى دەردتانەوە بانگەشەى ئازادى و دیموكراسى دەكەن لەم هەرێمەدا .ئازادى و دیموكراسی لاى ئێوە ئەوەیە كە بەگوللە وەڵامى گەنج بدەیتەوە یان ئەوەیە بریندارەكان لە ژێر دەستى پزیشكە كاندا دەربهێنن و تورە كەیان بەسەردا بكەن .؟ ئێوەش گوێى خۆتانى لێ بخەوێنن. ئەى جەنابتان لە كوێ نووستون وا هیچ هەڵویستێكتان نیە .؟ ئەى مەگەر جەنابتان بە تەزویر نەبوون بە سەرۆكى هەرێم .؟ سەرۆكە تەزویرەكە. خۆ ئەو گەنجانە لە 31 ئابدا دەبابەى بەعسیان نەهێناوەتە كوردستان .خۆ ئەو لاوانە خیانەتیان لە كۆمارى مهاباد نەكرد وەك ئەوەى كە (مەلا) ى باوكت كردى . خۆ گەنج و لاوى ئەم شارە وە كو جەنابتان پرۆتۆكۆلیان لە گەڵ توركیا و ئێران ئیمزا نەكردوە بۆ تۆپباران كردنى سەر سنوورە كانى هەرێم لە پێناو وەرگرتنى بڕێك پارە دا .خۆ خەڵكى ئەم شارە وەكو جەنابت و بنەماڵەكەتان نەوتى كوردستان یان ئاو دیوى توركیا و ئێران نە كردوە .. ئیتر نازانم بۆ ئەبێت وەڵامى دەنگ بە گوللە بدرێتەوە و جەنابیشتان گوێى خۆتانى لێ كەڕ بكەن. دیارە كە بۆ بێ دەنگی تان هەڵبژاردوە دەتانەوێ بەم بێدەنگ بوونەتان تۆڵەى خۆتان لە سلێمانى بكەنەوە .چونكە لە هەڵبژاردنەكەى 25 تەمووزى ساڵى ڕابردوودا تۆیان قبوڵ نە بوو تا دەنگت پێ بدەن . بڕوا بكە هەر خەڵكى سلێمانى نیە كە لە سەرۆكێكى خیانەت كارى وە تۆ و جەلالى كورد فرۆش و ڕسوا توڕە و بێزاربن و دەنگتان پێ نەدەن . ئەوە هەموو كوردێكى بە ویژدان و نیشتیمان پەروەرە كە لە دەستەڵاتى مافیا و بەعس ئاساى جەنابتان و جەلالیەكان توڕەن و نایانەوێ دەنگتان پێبدەن .ئێوە كە ئازادى و دیموكراسیتان پێ ئەزم ناكرێت ئیتر بۆ لاف و گەزافى ئازادى و دیموكراسى بە سەر ئەم گەلە ستەم دیدەدا لێدەدەن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست