که‌یسی قوربانیه‌کانی ئیمه‌و ئه‌وان ؟؟؟
Wednesday, 27/01/2010, 12:00
له‌سه‌ره‌تای بنیاندنانی ده‌وڵه‌تی عێراق تاڕوخانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا وه گه‌لی کورد له‌باشوری نیشتیمان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژیمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی قه‌تڵوعام کراوه له‌پیناوی ئازادی نه‌ته‌وییدا قوربانی زۆری داوه به‌ڵام هیچ کام له‌م ڕژیمانه هینده‌ی ڕژیمه‌که‌ی *علی و هاشم و تاریق قه‌تڵوعامی گه‌لی کوردیان نه‌کردوه له‌سی وپینچ سالی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌مانه‌دا به‌ئاگروئاسن ڕقی شۆڤینی خۆیان ده‌باراند به‌سه‌ر ئاسمانی نیشتیمانه‌که‌مان دا .
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌من هیچ جیاوازیه‌ک نابینم له‌نیوان سه‌دام و عه‌لاوی جه‌عفه‌ری و مالکی موتله‌گ و له‌هه‌مبه‌ر کیشه نه‌ته‌وایه‌کانمان هه‌موویان له‌ڕوانگه‌ی عه‌قڵیه‌تی شۆڤینی عه‌ره‌به‌وه ده‌ڕواننه کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان به‌ڵام ده‌بی به‌ویژدانه‌وه باسی بکه‌ین که شیعه‌ش له عێراق قوربانیه‌کی بیشوماریان داوه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژیمی به‌عس ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی لیدوانه‌کانی سه‌رکرده‌ی حیزبه شیعه‌کان بکه‌ین زۆر به‌وه‌فان له‌به‌رمبه‌ر قوربانیه‌کانیان نه‌رم نین له‌به‌رامبه‌ر سه‌رانی به‌عس وه نه‌پاساو نه‌شازش ده‌که‌ن . ئه‌مانه تونیویانه له‌دوای ڕپیچکردنی سه‌رانی به‌عس بۆ به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان سه‌رکه‌وتنیکی سیاسی گه‌وره بۆپارته‌کانیان تۆمار بکه‌ن ڕوحی قوربانیه کانیشیان ئاسووده بکه‌ن شادی و خۆشیش بخنه سه‌ر لیوی مناڵه بینازه‌کانینان به‌ڵام سه‌رانی ئیمه نه‌ک ڕیزیان له‌قوربانیه‌کانمان نه‌گرت به‌ڵکو بونه پاریزه‌رو داڵده‌ده‌رو ده‌ربازکه‌ری تاوان باران ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی کورسیه شه‌ق و شڕه‌که‌ی تاڵه‌بانی به‌عسیه‌کان له‌قی نه‌که‌ن .
لیره‌دا ده‌مه‌وی ئاماژه به‌وکه‌یسانه بکه‌م که‌سه‌رانی کورد هه‌رزان فرۆشیان کرد له دادگایی باڵای تاوانه‌کان.
1.که‌یسی ئه‌نفالی گه‌رمیان و بادینان .2.که‌یسی کیمیابارانی هه‌ڵبجه و بالیسان و گۆپته‌په و شیخ وه‌سانان.3.که‌یسی ئه‌نفالی به‌رزانیه‌کان له قوشته‌به‌و که‌یسی گه‌ڕه‌کی کانی عاشقانی هه‌ڵبجه ****هه‌رچه‌نده ئه‌م که‌یسانه بۆ گه‌لی کورد سه‌رمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره بوو ده‌تونرا کورد وه‌ک چه‌کیکی به‌هێز به‌کاری به‌ینی له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقدا وه‌ک چۆن ئیسرئیلیه‌کان توانیان هۆلۆکۆس بکه‌نه سه‌رمایه‌کی به‌هێز بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان تا ئه‌مڕۆش ئه‌ڵمانه‌کان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن ده‌کرا به‌ڵام سه‌رانی کورد ئه‌وه‌ندی له‌خه‌می بودجه‌و گریبسته‌نه‌وتیه‌کاندا بوون نیو ئه‌وه‌نده له خه‌می مناڵانی هه‌ڵبجه و ئه‌نفال دا نه‌بوون هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی قه‌تڵوعامی کورد به جینۆساید نه‌ناسری له‌لایه‌ن دادگا وه
ته‌نها وه‌ک کێشه‌یه‌کی ئینسانی ناسرا .ئه‌گه‌ر به‌ووردی ته‌ماشایه‌کی دانیشتنه‌کانی دادگای ئه‌م که‌یسانه‌مان کردبی له زۆر ڕووه‌وه لاوازی پیوه دیار بووه له‌ڕووی وه‌ڕگیری زمانه‌وانیه‌وه زۆر جار وه‌رگێڕه‌کان نه‌یان ده‌توانی په‌یامی شاهیده‌کان به‌باشی بگه‌ێنن ده‌مه‌وی نمونه‌یه‌کی زیندوتان به‌مه‌ی له‌که‌یسی گه‌ڕه‌کی کانی ئاشقان یه‌کی له شاید حاڵه‌کان باسی دۆلکه‌ی ئاوی کرد تا ژنیک له‌ده‌ستی جه‌لاده‌کان ڕزگار بکات له‌و کاته‌دا وه‌رگێڕ دۆلکه‌ی هه‌ر به دۆلکه کرد به‌زمانی عه‌ره‌بی ئه‌م دوکۆمینته له که‌ناڵی عێراقیه‌دا هه‌یه که ئه‌مه ده‌مانگینیته ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌رانی کورد باکیان نییه بۆ قوربانیه‌کان تۆ بڵیی له پێنج ملیۆن کوردا دوو وه‌رگێڕمان نه‌بی .خاڵیکی تر ڕاسته ئه‌م کاره‌ساتانه سه‌رانی ڕژیمی شۆڤینی عه‌ره‌ب نه‌خشه داڕێژه‌ری بوون به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌یاد بی زۆربه‌ی جێبه‌جێ که‌رانی سه‌رۆک جاش ئه‌من و ته‌واری کورد بوون که ئیستا لای سه‌رانی ئه‌م دوو پارته فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییین کاتی جێبه‌جێ که‌ری تاوان وونه‌و خۆمان خه‌می قوربانیه‌کانمان نه‌خۆین کورد نابی چاوڕوانی برای عه‌ره‌بی چاوڕه‌شی بی سه‌دام و به‌رزان و علی له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه له سیداره‌بدرین .
ئه‌و که‌یسانه‌ی سه‌رانی کورد خۆیان به‌خاوه‌نی نه‌زانی 1.که‌یسی زیندانیانی کۆمه‌ڵه لیره دا پیویسته ئاماژه به‌وه بده‌م کۆمه‌ڵه تاکه ڕیکخراوه دوای ئاش به‌تال ئه‌ستیره ده‌ره‌وشاوه‌کانی کۆمه‌ڵ ژووره‌تاریه‌کانی ئه‌بوخربیان ڕوشن ده‌کرده‌وه‌و به‌سروودی ڕی خه‌باتمان ده‌چونه به‌رده‌م په‌تی سیداره دوا پۆله شه‌هیدیش له 1990 له‌سیداره دران شه‌هیدان جه‌بارحاجی ڕه‌شید و مامۆستا ئه‌حمدی سه‌ناعه و وه‌ستابه‌کری دارتاش . 2.دوای مفاوه‌زاتی به‌عس و یه‌کێتی له‌ڕوژیکدا 42 مناڵی شاری سلیمانی له‌سیداره‌دران ده‌کری له سه‌رانی یه‌کیتی بپرسی کاتی شاری ئه‌ومناڵانه‌تان داگیرکردووه ئه‌ی بۆ له‌خه‌می قوربنیه‌کانی ئه‌و شاره‌دا نیین . 3.که‌یسی پینج خویندکاری که به‌ڕۆژی ڕووناک له به‌رده‌م ئاماده‌ی ڕۆشنبیردا گوله‌باران کران ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی کورد و کۆمه‌ڵه بوون 4.که‌یسی مه‌نعه‌ته‌جه‌وله‌کی ساڵی 1986 له سلیمانی ته‌نها له‌به‌ر نامه‌یلکیه‌کی کۆمه‌له پاش له‌سیداره‌دانی گه‌نجه‌کان خانوه‌کانیشیان ته‌خت 5.که‌یسی هه‌موو ئه‌و کوڕه جوانانه‌ی که له گه‌ڕه‌کی شه‌هیدان له پیناوی پارتی له‌سیداره‌دران ئایا سه‌رۆکتان چه‌ند له‌خه‌می مناله‌کانی شه‌هیدان دایه . 6.که‌یسی هیئه‌ی خاسه‌ی که‌رکوک ده‌بی له ئاخای تاڵه‌بانی پرسیار بکه‌ین کوا قوربانیه‌کانی قودسی کوردستان !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
7.که‌یسی شه‌هیدانی کۆمیته‌ی ئاگر . که‌یسی ڕه‌می کردنی گه‌نجانی شاری قه‌ڵاو مناره له معسکر ته‌دریبی هه‌ولێر . که‌یسه‌کانی ئه‌وان ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ نا‌توانیین نکولی له‌وه بکه‌ین که شیعه عێراق قوربانی نه‌داوه ئه‌وان توانیان سه‌دام که هه‌موو عه‌ره‌ب شانازیان پیوه ده‌کرد له سه‌ر کاره‌ساتی دوجیل له‌ڕۆژی جه‌ژندا له‌سیداره‌ی بده‌ن وه دڵی که‌سوکاری قوربنیه‌کانیان ئاسوده بکه‌ن وه‌توانیان جه‌ژن لای به‌عسیه‌کان و شوڤینیه‌کانی عه‌ره‌ب بکه‌ن به‌شیوه‌ن ئه‌مه یه‌که‌م بویری ئه‌وان ده‌رده‌خات ترسنۆکی سه‌رانی ئیمه که پاساویان ده‌هینایه‌وه .که‌یسی کی تر که تائیستاش له دادگای باڵا درێژه‌ی هه‌یه که‌یسی له سیداره‌دانی ئه‌ندامان و هه‌وادرانی حیزبی ده‌عوه‌یه ئه‌مان به‌پیچه‌وانه‌ی ئیمه‌وه به‌ده‌ر له ڕموزی نیزامه‌که کاره‌ئه‌کتره‌کانیش دێنن گرنگ نیه سونیه یان شیعه‌یه ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان گرنگه رۆحی شه‌هیده‌کانیان ئاسوده‌که‌ن مالکی یش ده‌یه‌وی هه‌تا له‌سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵاته هه‌م تۆله له سه‌رانی به‌عس بکاته‌وه هه‌م قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ هه‌وادرانی پارته‌که‌ی به‌ده‌ست بینی نه‌ک وه‌ک ئه‌وانی ئیمه ته‌نها له خه‌می بانکه‌کانیاندان . تیبینی .له‌گه‌ڵ ڕیزی زۆرم بۆ که‌سوکاری قوربانیان من هه‌ر ئه‌وه‌نده له زاکیره‌مدا هه‌بووه ئه‌گه‌ر که‌سێکی تر توانی ئه‌م که‌یسانه ده‌وڵه‌مه‌ند کا ڕۆحی شه‌هیدان ئاسووده ده‌کات. لیره‌وه وه‌ک به‌رپرسیاریتکی میژووی ئه‌رکی کاک نه‌وشیروان که‌یسی شه‌هیدانی کۆمه‌ڵه کاری بۆ بکات چونکه ساڵانیکی زۆر سکرتیری کۆمه‌له بووه بۆیه داوا له به‌ڕیزت ده‌که‌م چونکه ئاغای تاڵه‌بانی له‌شاخ و له شار هه‌وڵی داوه کۆمه‌ڵه لا واز کات ! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست