کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با نەوشیروان مستەفا بەدەمامکەوە سەردانی مەسعود بەرزانی بکات

Tuesday, 24/04/2012, 12:00






هەرگیزلەڕوانگەی ڕق وکینەوە خوێندنەوەم بۆکەسایتیەکان نیە نوسینەکانیشم لەسەربنەمای ڕق وکێشەی شەخسی وخێڵ گەرایی تۆڵە و کێنە دروست نەبوون هەمیشە هەڵسەنگاندم بۆکەسایەتیەکان و میژوو وڕوداوەکان هەبووە کۆێرانەش داکۆکیم لەکەسایتیەکان نەکردووە هەرکاتی تروسکایەک ڕوی لەئاسمانی نیشتیمانەکەم کردبی خۆم لەوێدا بینیوەتەوە هەمیشە دژی کورد کوژی بووم ئەگەر جەلادەکان لەداگیرکەرەکانی نیشتیمانەکەم بوو بن یان بەشێکی مردووبن لەنەتەوەکەم هەمیشە جیاوازیم کردووەلەنیوان جەلاد وقوربانیدا بۆیە کاتی کاک نەوشیروان سەردانی بارزانی دەکات بەدوایی کۆمەڵی پرسیار بێ وەڵامدا وێڵم .
کاتێ کاک نەوشیروان سەردانی بارزانی دەکات گۆڕێکی سیاسی بۆخۆی وگۆڕان هەڵدەکەنی پێدەچی خوێنەر بپرسی بۆلەئێستادا بارزانی بەڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ بانگێشتی نەوشیروانی نەکردووە تا پرسی کەیسی شەهیدانی 17شوبات یان کەیسی تیرۆرکردنی شەهید سەردەشت عوسمان یان پرسی سوتاندنی بارەگاکانی گۆڕان لەزۆنەکەی سەرۆک قسەوباسی کۆبوونەوە چاوەڕوان نەکراوەکەبێ یان پرسی بەهەدەردانی قوتی خەڵک وهەڕاج کردنی سەرخان وژێرخانی نیشیمانەکەمان یان کەیسی دادگای کردنی ئەنفال چیەکانی دوێنی وفەرماندەکانی ئەمڕۆی پارتی ویەکێتی ئەوەئ خوێندنەوەی بۆ دەکرێ دانیشتنی سبەینی لەسەر داخوازی ئاغای چەلەبی یە تاهەمووتان ماڵی سونەو شیعە ڕێكخەنەوە.


کاک نەوشیروان وکورد بەشێکن لەم شەڕەی بارزانی و مالکی

بەدلنیایەوە شەڕی بارزانی شەڕێکی نەتەوایەتی نیە لەپێناو کەرکوک وخانەقین دا شەڕی گەریلاکان نیە مالکی جەندرمەی تورکی ڕەوانەی قەندیل کردبی قواتی بەدروسەدریش خاسەیان حەسردابی کاک نەوشیروان بچی پلانی ڕزگارکردنی خاسەوقەندیل بۆ سەرۆک ئامادەکا وەک ساڵی 91 پلانی ڕزگارکردنی کەرکوکی بۆ ئامادەکرد یان تاڵەبانی ئێف 16 کانی مالکی ئامادەکردبی بۆ داگیرکردنەوەی هەولێر هەموومان دەزانین بارزانی شەڕی هاشمی یەکی لەیاسا هەڵهاتوومان بۆ دەکات لەهەمان کاتدا شەڕی سونە مەزهەبەکانە لەبەرامبەر شیعە مەزهەبەکاندا کەئێمە وەک نەتەوەی کورد بەشێکنین لەم شەڕە ئیقلیمی ومەزهەبیە ئەگەر بارزانی پلان ستراتیجی ئامادەکردووە بۆ ئەو نەورۆزەی کەکەس نازانی کەیە کەدەوڵەتی کوردی تیدا ئیعلان بکاتی بالەسەر کراسە خوێناویەکەی سەردەشت و گەرمیان پلانەکی سەرۆک ئامادەکا .
هەرگیز دژی دیالۆک دانیشتن نیم بەڵام چۆن ولەپێناو چیدا دیالۆک بکەین پێم خۆشە کاک نەوشیروان وەڵامی ئەم پرسیارانەم بداتەوە پێش یان پاش سەفەرەکەی .
1.ئەوەندەی باس دەکرێ چەندین جار تاڵەبانی بەڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ یەک لایەنە داوای دانیشتنی لێکردوون بەڵام بەڕێزتان ڕەفزتان کردووە ئەو هۆکارانە چین کەئامادەنیین لەگەڵ تاڵەبانی گفتووگۆ بکەن بەڵام بۆ بەرزانی ئامادەن لەکاتی تیرۆری سەردەشت و 17 شوباتدا ڕاگەیاندن کارەکانی پارتی زۆر نامەسولانە هێرشیان کردە سەر جەنابت بەڵام نووسەرەکانی یەکێتی ئەهوەن تربوون .
2.ئایا بەڕێزتان ئامادەن داوا لەبەرزانی بکەن ئەوانەی بەعسی ئاسا تەقەیان لەخۆنیشاندەران کرد تەسلیمی دادگایان بکات .
3.دەکرێ بپرسی ئەو گرێبەستانەی سەرۆک وکوڕ لەدوا سەفەری بۆ ئەمەریکا وئەوروپا بۆچی لەپێناوی چیدا بۆ کێ واژوویان کردوە دەڕژێتە دەریاچەی چ بانکێکەوە .
3.دەکرێ لەجەنابی سەرۆک بپرسی جارێکی تر خوێنی کورد لەپیناوی شوشەکانی بێرۆی پارتەکەیدا بەدەستی جەلادەکان ناڕژێ .
4.دەکرێ لەبەرخاتری سەردانەکەی ئەرسەلان بایز بۆ گردی پیرۆز داوا لەسەرۆک بکەی ئەو کینەی دڵی پاک بکاتەوە با پێکەوە لەگەڵ ئەحمەد میرەی لڤیندا ئامادەبن لەکۆشکی زەرد ئامادەبن .
لەکۆتایدا دەکرێ سبەێنی گۆڕان خوازان وهەوادارەکانی لەقەڵاو باڵەکایەتی دەمامکەنیان بسوتێنن سەرۆک ئازادی پێە بۆ گۆڕان .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە