کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەردی باجی ئازادی مەیدانی ئازادی دەدات.

Friday, 10/06/2011, 12:00


لەباشوری کوردستان شتێک نیە ناوی ئازادی بێ گێلن ئەوانەی دەڵێن لەباشور ئازادی بەیان وئازادی قەڵەم ئازادی ڕۆژنامەگەری و خۆنیشاندان ئیعتسامی مەدەنی بوونی هەیە لەباشور ٢٠ ساڵە لەژێر پەرچەمی ئاڵای کوردستان ئازادی ئەتک دەکرێ هەموو ئەوانەی باوەڕیان وایە یان لەڕێ کەناڵەکانی حیزب بن سێبەری کەسایتیەکانی حیزب دەهۆڵی ئازادی بۆ ئەم دەستەڵاتە قەڵەم کوژە دەکوتن بابێن بەروردی بکەین لە٢٠ ساڵی ڕابردوودا تائەم ساتانەی هەڕەشەی تیرۆر لەهەردی دەکرێ . لەپاش تیرۆری سەردەشت و سۆرانە و مەبدانی ئازادیەکانەوە چەند نوسەروڕۆژنامەنووس ڕاپێچی دادگایی سەرۆک وحیزب کراوە چەند ئەنفال چی و چەند ڕێژوان کوژو گەرمیان کوژ ڕاپێچی دادگا کراون لەماوەی دەستەڵاتی خێڵەکی کوردیدا چ وەزیرێک لەسەر فەسادی مالی وبەهەدردانی موڵکی گشتی ڕاپێچی دادگا کرا .
زۆر ئەوانەی گێلانە خۆیان داوەتە دەست قەدری حیزب و سەرۆک تەنانەت بیرکردنەوەشیان لە دەستداوە ئەوان لەمانای ئازادی ئەوەندە تێدەگەن تەنها هەندی ڕۆژنامەی سەربەخۆو چەند کەناڵێکی ئۆپۆزسیۆن هەبوو ئیتر وڵات شامی شەریفەو ئازادی مان زۆر لێ زیادە دەکرێ هاوردەی ئەوروپایی کەین گرنگترین کۆڵەکەسەرکیەکانی وڵاتە دیموکرت خوازەکان پرنسپەکانی ئازادیە تەنانەت یەکەم وشەی مارشی نەتەوەیی ئەڵمانەکان ئازادیە ئەمە بەومانایە نیە ئەڵمانەکان ئەم وشەیەیان تەنها بۆ ڕیکلام کردن دانابێ ئەمان بەعەملی کار بەپرنسپەکانی ئەم ئازادیە دەکەن تائێستا نەتوانراوە خودی ئازادی پێناسەیەکی بۆکرابێ بەڵکو لەناوەڕۆکدا دەکرێ لێکدانەوەو خوێندنەوەی زۆر بۆ چەمکی ئازدی کرابی.
لێرەدا دەکرێ ئاماژە بەودیاردانەبەکین کە دەچنە خانەی دژە ئازادیەوە .
١.تیرۆر کردنی مرۆڤەکان لەسەر شێوازی بیرکردنەوە ونوسین وفکر وئایدیا .
٢.هەڕەشەو ئەشکەنجەدانی ئینسانەکان لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی دەستەڵاتەوە .
٣.بەبێ بڕیاری دادگا ڕاپێچکردنی مرۆڤ بۆ زیندانەکانی حیزب وسەرۆک وسوکایەتی بەجەستەی مرۆڤ لەکاتێکدا مرۆڤ بۆ خۆی بونەوەرێکی مەزنە .
٤.ڕاودونانی ئینسان وهەڵکوتانە سەر خەڵکی سڤیل ودروست کردنی ترس ودڵەڕاوکێ لەنیوخانەوادەی کەسایتیەکاندا .
٥.سوکایەتی کردن یان ڕێگری کردن لەمرۆڤەکان چۆن دەیانەوێ دینداری خۆیان بکەن یان بەپێچەوانەوە دەیانەوی بێدینی خۆیان بەیان کەن .
دەکرێ ئەمە کەمێ بێ لەتیرۆر کردنی ئازادی لەماوەی فەرمان ڕەوایی ئەم دوو پارتە دەستەڵات دارەی ٢٠ ساڵە ئازادیمان لەمەزادخانەی حیزبەکانیانەوە پێدەفرۆشن .
ڕێبین بۆ باج دەدات .
نامەوێ قسە لەسەرکەسایەتی ڕێبین وخانەوادەی هەردی بکەم من بۆ خۆم چەنێ سەربەرزم کەقانعی مەزن نەوەیەکی لەقەڵەم لەجوانی بۆ جێهشتین ئاواش هەردی مەزنە کە دنیایەکی لەڕێبین ولەڕۆژنامەو لەکتێب بۆ جێهێشتین ڕێبین ٦٢ ڕۆژ وتی بەئاشتی سلیمانی ماندووبوو ڕێبین لەگڵەزەردەوە خۆری ئاوادەکرد کەچی ئەوان هاتن زەعیم ئاسا سابون کەرانیان لەحاجی حان تۆران ئەوان هاتن کانی ئاسکانی شاریان سوتاند بەڵام ڕێبین لەپێناوی ئازادی و کەرامەتی هاوڵاتی بوون لەنێو زانکۆکەی فاتیح دا هاواری کرد نابۆ تیرۆر .
بەڕێبین دەڵێم شەم شەممەکوێرەکان لەجوانی خۆر ناگەن ئەوان نامۆن بەهەردی بەخاک نیشتیمان بەسلیمانی بەئازادی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە