کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت سلیمانچێتی بکات و خۆی بکڕێته‌وه‌

Friday, 11/06/2010, 12:00


مه‌لا به‌ختیار له‌ په‌خشانه‌ شیعرێکدا له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆیدا دێت له‌لایه‌ک به‌شانوو شه‌وکه‌تی کاندیده‌کانیاندا هه‌ڵده‌دات و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌یه‌وی خۆیمان لێ بکا به‌خه‌مخۆری شاری سلیمانی و له‌هه‌مان کاتدا دێت ده‌یه‌وی پیمان بڵی ئه‌وه‌ ئیمه‌ین داکۆکیکه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شاره‌ حه‌یاته‌که‌ نه‌وه‌ک نه‌وشیروان .
ده‌مه‌وی جاری قسه‌ له‌سه‌ر سه‌ری کرده‌کانی کۆنگره‌ بکه‌م له‌نیو هه‌موو ڕێکخراو کۆمه‌ڵه‌ و پارتێکی سیاسیی مافێکی سروشتی ئه‌ندامه‌کانێتی له‌کۆنگره‌و کۆنفرانسه‌ محلیه‌کانیدا بۆ پۆسته‌ باڵاکانی ئه‌وڕێکخراوه‌ یان ئه‌و پارته‌ خۆی بپاڵێوێت ئه‌مه‌ کارێکی ڕیپێدراوه‌ له‌هه‌مان کاتدا زۆر سانایه‌ ئه‌ندامێک بێه‌وی بگاته‌ پۆسته‌ باڵاکانی پارته‌که‌ی ئه‌م له‌نیو هه‌موو ڕێکخراوێکی سیاسیی دا وارده‌ به‌ڵام ده‌کرێ مه‌لا و هاوپێشه‌کانی پێمان بڵێن له‌چ ڕێکخراوێکی سۆشیال عه‌شایردا هه‌یه‌ له‌ 1300 ئه‌ندامی به‌شداربووی کۆنگره‌ 450 که‌س خۆی کاندید کا بۆ پۆسته‌ باڵاکان ته‌نها له‌ پارتکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیدا نه‌بێ ده‌کری بپرسین له‌ کام پارتی سۆشیال دیموکرات دا هه‌یه‌ چوار که‌س له‌خێزانێکدا خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ سه‌رکردایه‌تی له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هێرۆو شانازو لاهوڕ که‌سوکاری تاڵه‌بانی نه‌بوونایه‌ ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئه‌ندام پۆلێکیش نه‌ده‌بوون نه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند چونکه‌ زۆر دڵنیام ئه‌م سیانه‌ پۆسته‌کانیان بۆ ئاماده‌کراوه‌ چونکه‌ کۆمپانیاکه‌ی تاڵه‌بانی واده‌خوازی .
زۆر شه‌رمه‌ مرۆڤی هه‌ل په‌رست و مافیاو فایلدار و داوین پیس بشوبهێنری به‌سه‌رکرده‌ ناکرێ به‌ مرۆڤی بوده‌ڵه‌و مشه‌خۆر بوتری سه‌رکرده‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان کانید کردووه‌ بۆ سه‌کردایه‌تی پارته‌که‌تان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ نییه‌ باری لاری پارته‌که‌ی تاڵه‌بانی ڕاست که‌نه‌وه‌وه‌ کورد ووته‌نی ئه‌وان بۆ حه‌سه‌ن ناگرین بۆ هه‌ریسه‌که‌ ده‌گرین ئه‌وانه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو سوعاد حوسنی و له‌یلا عه‌له‌ویه‌ ده‌گیرن که‌ له‌به‌رده‌م ته‌لاری هونه‌ر دا خه‌ڵکی شاری ئازادی تان پێ هه‌راسان کردووه‌ .
له‌نیو زۆربه‌ی پارته‌ دیموکرات خوازه‌کاندا دنیادا پارت وسیله‌یه‌که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجێکی پیرۆز یان بۆ خزمه‌ت کردنی تاکه‌کانی گۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌ڵام لای ئیوه‌ و پارته‌که‌ی بارزانی به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ پارت وسیله‌ بۆ گه‌یشتن به‌ شه‌وه‌ سوره‌کانتان به‌ کۆمپانیاو باڵه‌خانه‌و هوتێل و بازاڕه‌کان ئیحتکار بکه‌ن به‌وێنه‌ی هه‌ردوو ئاغاکه‌ی باشور بارزانی و تاڵه‌بانی ژیانی بێکۆتایی بۆ نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانتان دابین بکه‌ن ئه‌گه‌ر وانیه‌ ئه‌وه‌ دوێنی له‌ پایته‌ختی پڕ له‌تاواندا سه‌رده‌شت بوێرترین قه‌ڵه‌م خه‌ڵاتانی خوێن ده‌کرێ کوا ده‌نگی ئه‌م 450 سه‌ری کرده‌یه‌ی تۆ کاک به‌ختیار نه‌مان دینی ته‌نها به‌ ناوی خوزراویشه‌وه‌ وشه‌یه‌ک بۆ سه‌رده‌شت بنووسن ئه‌وه‌ له‌ پشده‌ری لانکه‌ی شۆڕش مناڵه‌ بێنازه‌کانی قه‌ندیل ی هه‌میشه‌ سه‌رکه‌ش ئاواره‌ ده‌کرێن له‌ کۆنگره‌ پڕله‌شه‌رمه‌زاریه‌کتاندا نوزه‌یه‌کتان کرد بڵێن نا بۆ تۆبارانه‌کانی ڕژێمی ئاخوندیه‌کان خۆ کاکی مارکسی ئه‌وه‌ تۆپی کۆماری ئیسلامیه‌ خۆ هی مۆندیال نیه‌ نامه‌وی لێردا پێناسه‌ی ئه‌وه‌ت بۆ بکه‌م به‌ کێ ده‌وتری سه‌رکرده‌ به‌ڵام ده‌کرێ به شه‌هید علی عسکری وهاوڕێکانی به‌ خاڵه‌شه‌هاب و هاوڕێ کانی و به‌ کاک ئارام کاک ئازاد هه‌ورامی مامه‌ ڕیشه‌و هاوڕیکانی و هه‌موو شه‌هیدانی نیشتیمان بڵین سه‌رکرده‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سایتیه‌کی شۆڕش گێرێش ئه‌م سێ خه‌سڵه‌ته‌ی تیدا نه‌بێ ده‌کرێ پێبڵین سه‌رکرده‌ (دزو داوێن پیس و خائین)من دڵنیام سه‌ری کرده‌ کانی مه‌لا به‌ختیار ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یان هه‌ر سێ خه‌سڵه‌ته‌که‌ی تیدا نه‌بێ ئه‌وه‌ بێگومان دانه‌یه‌کیان مه‌وجوده دز به‌و مانایه‌ نا که‌ شه‌وکوتی بکات به‌مانی به‌هه‌ده‌ر بردنی داهاتی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی.
سلیمانچێتیه‌کی فریوده‌رانه‌ !!!!
هه‌ر مرۆڤێک وه‌فای بۆ شاره‌که‌ی نه‌بێ چاوه‌ڕوانی لێمه‌که‌ وه‌فای بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان هه‌بێ .
مه‌لا ده‌یه‌وی پیمان بڵێ نه‌وشیروان سلیمانچێتیه‌کی فریوده‌ره‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م زاراوه‌یه‌ سه‌رانی بارزانی و تاڵه‌بانی قازو قوڵنگه‌کانیان ده‌مێکه‌ ئه‌م قه‌وانه‌ سواوه‌ ده‌کوتن به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ڕوداوه‌کان سه‌لماندیان کێ عه‌شیره‌ت گه‌رای و تانه‌نه‌ت زاراوه‌ گه‌ریش ده‌کات .
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ قوربانیانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی نیشتیمان به‌هه‌موو گوند و شارو شارۆچکه‌یه‌که‌وه‌ به‌ڵام مه‌لا دێت قوربانیه‌کانی شاری سلیمانی ته‌نها له‌ شوڕشی نوێ دا بچوک ده‌کاته‌وه‌ له‌کاتێکدا له‌سه‌رده‌می بابانیه‌کان پاشان سه‌رده‌می شێخی نه‌مر پاشان سه‌رده‌می مامۆستا ابراهیم ئه‌حمد سه‌رده‌می زه‌عیم سدیق پاشان سه‌رده‌می کوڕانی کۆمه‌ڵه‌ هه‌میشه‌ شاری سلیمانی به‌خوێنی کوڕه‌جوانه‌کانی تینویتی داری ئازادی شکاندوه‌ هه‌رگیز سلیمانی ده‌سته‌ڵاتی ئیستبدادی قبوڵ نه‌بووه‌ نابی بۆیه‌ کاتێ کۆمه‌ڵه‌ بانگی ئازادی دا ئه‌وه‌ کوڕانی شاخ ئازاری ڕۆحی کچانی شاریان نه‌ده‌دا بۆیه‌ هه‌مووان له‌چاوه‌ڕوانی خۆرائاوادا بوین تا مناڵانی شار تینوێتی جله‌ خاکیکه‌کان بشکێنێ ئه‌وه‌ نه‌وشیروان نیه‌ سلیمانچێتی ده‌کات ئه‌و خه‌سڵته‌ جوانه‌کانی ئه‌و شاره‌یه‌ ده‌بێنی ئیوه‌ پیاوه‌ پۆست پاره‌ داره‌کانی تاڵه‌بانیه‌ 1م چوارگۆشه‌ نه‌ماوه‌ ده‌گیری نه‌که‌ن هه‌موو زه‌ویه‌کشتوکاڵیه‌کانی قه‌راغ شاره‌ وێرانتان کرد هه‌رچی سیمای شاره‌ له‌جسته‌ی ئه‌وشاره‌دا نه‌تان هێشت هه‌رچی باڵه‌خانه‌و سه‌ێران گایه‌ هی نۆکانه‌ بۆیه‌ سلیمانی چۆن له‌ شه‌سته‌کاندا پارتی پارتانی ته‌ڵاق دا ئه‌وا ئه‌مڕۆش یه‌کێتی ته‌ڵاق ده‌دا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە