لە ٣١ ئابدا یادی یەکێتیەکەتان بکەنەوە !
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
وەک سەردەشت دەڵێ هەمیشە دەبێ قسە بکەین تائەوکاتەی کۆتایی تەمەنمان دێ ئەوکاتەش کۆتایی تەمەنمان دێ باهاوڕیکانمان خاڵێ دابنی بێتەوەسەری دێڕو سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە ..... ٣١ ئاب ڕوداویکی ڕۆژ نیە بەئاسانی لەزاکیرەماندا وون بێ بەڵکو خیانەتی عوزمایەوە هەمیشە دەبێ قسەی لەسەر بکەین تا ئەنجام دەرانی هەموو چرکەکانی تەمەنیان عەرەقەی شەرمەزاری بڕێژن ئەگەر پارتیەکان پێان وابی پاش کارەساتی ٣١ ئاب گەورەترین سەرکەوتنی سەربازیان بەدەست هێنابێ لەهەمان کاتدا پارتی توشی گەورەترین شکستی سیاسی بوو بەوێنەی ئەو شکەستە سیاسیەیی کەپاش تیرۆر کردنی سەردەشت توشی هات .
بۆچی یەکێتیەکان لەم مێژووەدا یای پارتەکەیان بکەنەوە * یەکێتی نیشیمانی ناوێکی زل و گوندێکی وێرانە ئەوەی کەم تازۆر بەشۆڕشی نوێ یان بەسەردەمی هەستانەوە ئاشنابووبێ ئەوە کوڕە بەئەمەک ئازاکانی کۆمەڵە بوون کەتوانیان لەشاخ کوڕە جوانەکانی کۆمەڵە بوون لەپێشی پێشەوەی داستانەکاندابوون دوا فیشەکیان لەتفەنگەکانیدا دەهێشتەوە تا دەست دوژمن نەکەون و بەدیلی زەلیلی دەستی داگیرکەر نەبن لەشاریش ئەو ڕێکخستە کانی کۆمەڵە بوون دەچونەوە بەدژ جەلادەکانیدا بۆیە یەکێتی لەبارێکی قورس گران بەسەر ئەم شۆڕشەو هیچی تر نەبووە دەکرێ ئاماژە بەبەڵگەیەکی زیندوو بکەین ئەگەر تەماشا کەین پاش حل کردنی کۆمەڵە یەکێتی لەڕوی فکرو ئایدۆلوژیا لەڕۆحێکی بێ گیان هیچی تر نیە بۆیە دەبینن لەئێستا یەکێتی کت ومت دەڵی پارتە هاوپەیمانەکەیەتی کەلە ٣١ ئاب دا پێشمەرگەکانی ئەنفال کردووە .
ڕۆژمیری ساڵەکانی پارتی پڕن لە شکستی سیاسی بەڵام ئەوە داگیرکەران و دەوڵەتە زلهێزەکان بوون ئەم پارتەیان وەک کارتێکی گوشار بەکار هێناوە بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان ،١٧ شوباتی خوێناوی هێندەی شکستی ئاشبەتاڵەکە بۆ پارتی قورس بوو لە١٧ شوبات و لەتیرۆرکردنی سەردەشتدا ڕوی ڕاستەقینەی پارتی دەرکەوت لەبەرامبەر ئازادی قەلەم ئازادی بەرد ئازادی شەقام ئەگەر تەماشای ٦٠ ڕۆژی مەیدانەکانی ئازادی نیشتیمان بەکەین دەبینن زۆربەی هاوارەکان ڕوبەڕووی پارتی و سەرۆکەکەی دەکرایەوە بۆیە دەبینن پێش ١٩ نیسان سەرۆکەکەی پارتی زۆر دەهاتە سەر خەت بەڵام پاش ئەم بەروارە سەرۆک بێدەنگی هەڵبژاردو تۆپەکەی خستەوە ساحە سەوزەکەوە توانی خۆی لەم شکستە سیاسیە گەورەیە قوتار کا.
١٩ نیسان بۆ یەکێتی ٣١ ئابە .
تاپێش ئەوەی جەنەڕالەعەوامەکانی جەلالی ئازادی بسوتێنن باوەڕم وابوو نوزەیەک هەیە بۆ ئازادی لەنیو یەکێتی دا زۆر جار لای هاوڕێکانم کاتێ گفتوگۆمان دەکرد گومانیان لا دروست دەبوو تائەو ساتانەش دڵم بۆ ئەم پارتە ژان دەکات بەڵام پاش ١٩ نیسان ئەو نوزەیەش باوەڕم پێی نەما پێش ئەوەی ئازادی بسوتێنن هەردی وسلیمانی ئەشکەنجەبدەن باوەڕم وابوو کۆمەڵە کانی دوێنی و بازرگانەکانی ئەمڕۆ لەبەرامبەر ئەتک کردنی ئازدی و جێبەجێ کردنی ئەوامرەکانی سەرۆکدا دەنگی ناڕەزایی هەڵدەبڕن پشت لەیەکێتی دراوی کوردستان دەکەن بەڵام نەچەپە عەیارە ٢٤ کان نەسۆشیال دیموکراتەکان نەقەڵەم بەدەستەکان کوردستانی نوێ لەبەرامبەر خوێن و ئازادی تفەنگ و دەبابەدا نەهاتنە دەنگ بۆیە دەکرێ بڵین پاش ١٩نیسان یەکێتی خاڵی خاڵیە لەڕاپەڕین لەئازادی لەزیندان لەمقاومەت لەداستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست