کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەکی کراوە بۆ نەوشیروان مستەفا

Thursday, 21/11/2013, 12:00


خۆپاراستن لەبەرامبەر تیرۆردا هەرگیز ترس نیە بەڵکو بەپێچەوانەکەیەوە ئازایەتیە تیرۆر شەڕی چیاکان و داستانەکانی ڕابردوو و ئەنفال و تۆباران کردن نیە تیرۆر عەملیەکەی ترسنۆکانەیە دۆڕاوەکان یان دەزگا موخابەراتیەکان ئەنجامی دەدەن لەبەرامبەر نەیارەکانیاندا تیرۆر کارێکی قێزەونە لای تەواوی نەتەوەکان 
ئەڵمانەکان توانیان لەڕێ لەشکرەکانیانەوە زۆربەی وڵاتانی دنیا داگیر بکەن هەرگیز ترسیان لەشەڕ نەبوو بەڵام ئەمڕۆ ترسی گەورەی ئەڵمانیا و تەواوی ئەوروپا وئەمریکا تیرۆرە ساڵانە ملیاران دۆلار تەرخان دەکەن لەبەرامبەر شەڕی تیرۆردا بۆیە ئەو وڵاتانە ترسیان نیە لەشەڕ ئەوان ترسیان هەیە لەوەی ئاسایش و ئارامی وڵات و هاوڵاتیەکانیان بخرێتە مەترسیەوە .
من وەك هاوڵاتیەکی شاری سلیمانی لەئەڵمانیا ماوەیەک هەست دەکەم هێزێك گروپێک لەنیو سەرکردایەتی یەکێتی دا بۆ مەرامە گڵاوەکانیان دەیانەوێ ترس و دڵەڕاوکی بخنە نیو هەناوی ئەو شارەو هاوڵاتیەکانیەوە لەهەمان کاتدا دەیانەوێ لەڕێ تیرۆر و تۆقاندنەوە خۆیان بسەپێنن بەسەر ئیرادەی حیزبەکەیان وشارەکەش دا بۆیە ئەرکی بەڕێزتان و ئەرکی هەموو دڵسۆزانی ئەو شارەیە ڕێ بەم خەتەری تیرۆرە بگرن 
بەڕێز 
لای من مرۆڤ بوونەوەرێکی مەزنە 
لەو ڕوانگەیەوە هەر مرۆڤێك تیرۆر بکرێ جێی نیگەرانیمە لەو ڕوانگەیەشەوە دژی تیرۆر تۆقاندنم باوەڕیشم وایە لەئیستا ئەو گروپەی نیو یەکێتی سلیمانیان گەڕاندۆتەوە بۆ سەردەمی ڕاپەڕین کەس بەکەس نیە جاران بەرزیلی سوری بەعسیەکان ئێستا بێمی ئەم جەماعەتە بۆیە وەك هاوڵاتیەک و خەمخۆرێکی شارەکەم و نەتەوەکەم داواکارم لەبەڕێزتان هەموو خەڵکی کوردستان بەنەیارەکانیشتەوە ئەو ڕاستیە باش دەزانن کەبەڕێزتان کەسێکی خاکین ئەم خاکی بوونە بۆ نیشیمانێک دەبێ کەتفەنگ بەدەست نەخوێندەوارەکانەوە نەبێ لەئێستا تەنها کوردانی باشور نا بەڵکو کوردانی باکوریش هیوایان بەهەنگاوەکانی بەڕێزتە تەنانەت نەیارەکانی دوێنێش لەچاوەڕوانی بەرنامە و ڕاوێژەکانی تۆدا تائەو نیشیمانە بگەێنیتە کەنارێکی ئارام داواکارم لەبەڕێزتان لەم پاشاگەردانییە سلیمانی دا پاسەوان کان زیاتر بکە جۆری ماشێنەکەت بگۆڕە شەوانەش باکوڕەئازاکانی شاخ چاوکراوەتربن پێ دەچێ ئەمە هەندێ خەڵك بیخاتە خانەی مەدح وتەمەلوقەوە من پێم خۆشە کاك نەوشیروان لەقەندیل یان لەچیایی جودی شەهید بکرێ نەوەك لەشارەکەمدا تیرۆر بکرێ بۆیە داواکارم هەرگیز خوێندەوەی خراپ بۆ ئەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە