با ڕۆژی شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت بکه‌ینه ڕۆژی جیهانی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م .
Saturday, 22/05/2010, 12:00
سه‌رده‌شت یه‌که‌م شه‌هیدی ئازادی وشه نه‌بووه‌و دواشههیدیش نابێ هه‌تا یاساوڵه‌کانی خێڵ و پاسه‌وانی بته‌کان و هیڵهسورهکانی بنه‌ماڵه‌و سه‌رۆکه‌کان بمێنی خوێن له جه‌سته‌ی ئازادی ده‌چۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌م لافاوی تیرۆری فکره بگرین پیویستمان به‌جوڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رده‌شت شه‌قام ئاگری گرتبێ به‌ڵام دوێنی بۆ م. که‌مال کوردی بۆ م.شیخ ستار بۆ سۆران مامه حه‌مه نه‌مان توانی ئاگردانی شه‌قام بده‌ین .
ده‌کرێ بپرسین بۆ ته‌نها ڕۆژی تیرۆر کردنی شه‌هید سه‌رده‌شت بکینه ڕۆژی جیهانی شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م ؟
به‌ده‌ر له‌وه‌ی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت بوو به‌خه‌می زۆرینه‌ی ڕۆشنبیران و ئازادی خوازان له‌کاتیکدا زۆرینه‌مان سه‌رده‌شتمان نه‌ده‌ناسی به‌ڵام شه‌هید کردنی ڕۆژنامه‌نووس ێک به‌وشیوه ترسنۆکانه‌یه‌و به‌دور له‌هه‌موو به‌ها کۆمه‌ڵایتی و مرۆیه‌کان هه‌موومانی توشی شۆک کرد بۆیه ناکرێ له پاڵ ئه‌م وهحشیگهرایدا بێده‌نگ بین .
جه‌ندرمه‌کان له‌ئاست گه‌وره‌یی سه‌رده‌شت دا زۆر که‌م بوون ئه‌وان ئه‌وه‌نده ترسنۆک بوون زاتیان نه‌کردووه جه‌سته خوێناویه‌که‌ی سه‌رده‌شت له کۆڵانێکی قوڕاوی شاره‌که‌یدا به‌جێ بهێڵن ده‌ی به‌ن ئه‌م ڕۆحیانه‌ته پاکه ته‌سلیم به نه‌جه‌فی ده‌که‌ن بۆیه نه‌ک ڕۆژێک به‌ڵکو هه‌موو چرکه‌کانی ته‌مه‌نمان ده‌بێ سه‌رده‌شت له‌یاد نه‌که‌ین.
سه‌رده‌شت ده‌ڵی من وه‌ک مه‌سیح ڕاستگۆم له‌گه‌ڵ خۆمدا من و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌مانای سه‌رده‌شت گه‌یشتبین به‌بێ دوو دڵی تۆ وه‌ک مه‌سیح ڕاستگۆ بووی وه‌ک یوسف پێغه‌مبه‌ر مه‌زڵووم بووی به‌ڵام ئه‌وه شه‌مشه کوێره‌کانی جه‌هاله‌ت بوون له‌مانای ووشه‌کانی تۆ نه‌گه‌یشتن جابۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی مه‌سیح و پایامی حه‌زره‌تی یوسف بده‌ین به گوێ جاهیلهکاندا ده‌کری هه‌موو ساڵی 4 ئایار بکه‌ینه په‌یامی ڕاستگویی تۆ ئه‌وه هاوڕیکانیش له زانکۆ ڕوو زه‌رده‌که‌وه گه‌واهی ڕه‌وشت به‌رزی جوانی تۆمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه .
شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت بوو به وه‌چه‌رخانێکی میژووی بۆ شاری قه‌ڵا و توانی شێره نووستووکه له خه‌و ڕاچڵه‌کێنی و له هه‌مان کاتدا جۆش دانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بوو له باشور ئه‌وه ئازاری سه‌رده‌شت بوو گه‌نجێک له شه‌قامی مه‌وله‌وی فرمێسکی خۆشه‌ویستی بۆ کوڕه جه‌سته به‌خوێن سورکراوه‌که‌ی نیشتمان بڕژی بۆیه هه‌موو ئه‌و بۆنه پیرۆزانه وه‌چه‌رخانێک بوون بۆیه تا ئه‌مڕۆش مرۆڤایه‌تی شانازی به ڕۆژی دایک و ژنان و کرێکارانه‌وه ده‌کات ده‌کری ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا دنیا دنیایه شانازی به قه‌ڵه‌مه‌کی سه‌رۆوه بکه‌ین ده‌کرێ ڕۆژی شه‌هیدبوونی بکه‌ینه ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌ییی .
تێبینی ئه‌م پێشنیاره بیر‌و بۆچوونی هاوڕیه‌کی شاعیر و ڕۆشنفکرمه له گه‌ڵ ڕیزی بێ پایانم بۆی هیوادارم هه‌موو نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادی خوازی نه‌ته‌وه‌که‌م و نه‌ته‌وه‌کانی تریش کاری جدی بکه‌ن بۆ ئه‌م پێشنیاره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانه‌کان له‌مانای ئازدی بگه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست