بۆ سەعدی پیرە ...سلیمانی لەچاوەڕوانی وەزیرێکی فاشلدا نیە بهڵکو لە چاوەڕوانی پەیکەرەکەی کاک ئارام وڕێژواندایە
Tuesday, 07/02/2012, 12:00
هەرئینسانێك خۆشەویستی بۆ خەڵکی شارەکەی نەبێ هەرگیز ناتوانی خۆشەویستی بۆنەتەوە ونیشتیمان هەبێ لەو ڕوانگەیەوە خۆشەویستی سلیمانی وای لێکردوم هەمیشە ئاماد و وان سنەو سابڵاغ ومەهابادو قامیشلیم بەقیبلەی ئازادی شوبهاندوە بۆیە هیوادارم خوێندنەوەی هەڵە بۆ ئەم بابەتە نەکرێ .
سەعدی فایلدار لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ڕوداو دەڵێ لەدەست نیشان کردنی وەزیرەکان سلیمانی بەنەزەری عیتبار وەردەگرین هەرچەندە ئەمە کاری من نیە وەڵامی سەعدی بدەمەوە بەڵکو دەبێ کۆیلەکانی جەلالی لەسلیمانی وەڵام بدەنەوە بەڵام چونکە سەعدی پاشەڵەکەی ئەوەندە پیسە بۆ ناکرێ بێدەنگ بین ئەو دەمانەی ئەم فایلدارە لەنەمسا پەیوەندیەکانی لەگەڵ هاوپیشەکانی خۆشتر دەکرد کوڕە جوانەکانی سلیمانی و کۆمەڵە ماڵئاوایان لەجوانیەکانی شار دەکرد ڕویان دەکردە لای جوتیارە زەحمەتکێشەکانی لادیەکان تالەگەڵ پاکی وبێگەردی مناڵە بێنازەکانئ گوند نشینەکانی نیشتماندا لەئامێزی یەکتردابمرن ئەو ساتانەی ئارام بەچاوە کزەکانیەوە ماڵئاوایی لەگڵۆپەکانی شارکردوو بۆدواجار سنەوبەرەکانی باخی گشتی بەجێ دێڵی تەنگی سەر دەبێ بەدوامەنزڵ و بۆ هەتاهەتایی یادگاریەکانی و قەڵەمەکەی دایەدەست جوتیارە دەست قڵێشاوەکانی نیشیمان ئەو دەمانە تۆ لەنەمسا لەگەڵ ئەبوەکاندا شەوی سور لەڤێنا ڕێک دەخست .
دیارە سەعدی ئەو ڕوژانەی 31 ئابی بیرچۆتەوە کەچۆن لەهەولێر گیری خواردبوو گەڵاو گەڵ لەقوشتەپەوە بەهەڵەداوان خۆی گەیاندە لای کوسرەت وهاوڕی کانی ئیتر هەر ئەو ڕەوە بوو تائێستاش نەیتوانیەوە سەرخەوێکی ئارامی لەشاری هەولێردا بشکێنی بوون بەباری قورس و گران بەسەر خەڵکی سلیمانی و بەدەر لەکارە ناجوامێرانەکانیان .
ئەگەر بەویژدانەوە خۆێندنەوە بۆشۆڕشی نوێ بکەین پاش ئاشبەتاڵ تەنها کوڕانی کۆمەڵەبوون شانیان خستەبەر ئەو بارە قورسەی نەتەوەکەمان لەباشوری کوردستان یەکێتی جەلالیەکانی کوردستانیش ناوێک لەوەهم وماڵوێرانی بۆ خەڵکی کوردستان هێچیتر نەبوو ڕۆشنبیرەکانی شارلەزیندانەکانی بەعسدا بەرگریان لە پەیامەکەی کۆمەڵە دەکرد و جوتیارەکانی گوندنشیەکان بوون پۆل پۆل دەبوون بەهاوڕی کۆمەڵە کۆمەڵە وسلیمانی هەموو کوڕە جوانەکانی خۆی کردە قوربانی ئێوەی فایلدار و داوین پیسیش ئەمڕۆ سلیمانی ژێرخان وسەرخانتان تاپۆ کردوە لەسەر خۆتان نەوەکانتان ئێوە وەفا تان بۆ ئارام نەبوو کاتێ سەرانی پارتی لە31 ئابدا تەنها بۆ 40شەو هاتنە سلیمانی قێزونترن ڕەفتار کردیان شکاندی پەیکەرەکەی ئارام بوو ئێوە ئەوەندە جەبان بوون لە چاویلکەکەی ئارام دەترسان تائێستا نەتان توانی پەیکەرێک لەگوڵ بۆ ئارام دروست بەکەن .
کاتێ خەڵکی سلیمانی بۆ هەتاهەتایی یەکێتیکەتانی تەڵاق دا ئیتر لەچاوەڕوانی وەزیرێکی کۆیلەی نێچیرڤاندا نیە لەسەردەمی حوکم ڕانی جێگرەی سەرۆکەتاندا کەخەلکی سلیمانیە بەدەر لەبەهەدار دانی سامانی گشتی وزیاتر داگیرکردنی زیاتروزیاتری زەوی وزاری گشتی و تاپۆکردنی هەموو کوردستان لەسەر خۆتان حیزبەکانتان جەلادەکان وقاتیلەکانی خۆتان و حیزبەهاوپەیمانەکەتان کەکەستانی قبوڵ نیە هاتن وەک هەتیوەکانی موحسین وعلا لە17 شوباتدا گەنجە جوانەکانی نیشتیماندا خەڵتانی خوێن کرد مەیدانی ئازادیەکانتان سوتان ئێوە هاتن ڕۆحی هەردی تان ئازاردا بۆیە خەڵکی سلیمانی لەچاوەڕی پەیکەرەکەی ڕێژواندایە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست