سەرسام مەبن بەو مانۆڕەی جەلالیەکان لەپارکی ئازادی
Thursday, 02/06/2011, 12:00
ئەمڕۆ سەرانی جەلالی یادی ٣٦ ساڵەی یەکێتی یان کردووە لێرەدا قسەمان نیە لەسەر لێدوانە سواوەکانی سەرۆکە نەخۆشەکەی پارتە نەخۆشەکەی مێژوو لەئێستا یەکێتی وەک دەوڵەتی عوسمانلی لێهاتووە کەلەمێژوودابەپێاوە نەخۆشەکە ناسراوە لەئێستا یەکێتی لەجەستەیەکی بێگیان زیاتر هیچی تر نیە ئەگەر سەرانی جەلالی شانازی دەکەن بەشۆڕشی نوێ وسەروەریەکانی ڕابردوو داستانەکانی شاخ وزیندان ئەوە دەکرێ لەجوتیارانی لادێ و ڕۆشنبیرەکانی شار بپرسن ئەوە کوڕانی کۆمەڵە بوون شانیان خستەبەردەم ئەو هەورازە سەختەی شۆڕش ئەمڕۆش جەلالیەکان پەراسوەکانی کۆمەڵەیان کرد بەپەیژە تالەسایەیی خوێنی شەهیدانی کۆمەڵەدا ببن بەخاوەنی گەورەترین کۆمپانیایی بازرگانی و داگیرکردن وتاپۆکردنی نیشیمان لەسەر خانەوادەکانیان .
ڕەنگە زۆرێک لەدڵسوزانی نیشتیمان لەسلیمانی توڕەبن بەوەی لەپارکی ئازادی ڕوی دا لە١.٦ توڕەمەبن بەدەر لەکۆیلەکانی جەلالی زۆرینەی ئەوانەی ئامادەی مانۆڕەکەی هێرۆ بوون بەهەڕەشەی نان بڕین و دەرکردن بەشداربوون من بۆ خۆم هەندی هاوڕیم بەشداریان کردبوو لەم مانۆڕی شکستەی جەلالیەکاندا هاوڕیەکەم لە شوێنێکی سەربازی وەک کارمەندیک پێان ڕاگەیاندبوو ڕۆژی ١.٦ لەپارکی ئازادی ئامادەبە ئەویش وتبووی ناتوانم بەشداربم بۆیە مەسولە جەلالیکەی پی ڕاگەیاندبوون ئەوەی بەشدار نەبی بەیانی نێتەوە پێرێ ژنێکێش کەموچەخۆری حکومەتەکەی دختۆر بەرهەمە زۆرباش دەیناسم کەڕۆژی لەڕۆژان یەكێتی نەبووە بەشداربوو دایکی هاوڕیەکی خۆشەویستمە تەلەفونم بۆ کرد ووتم ئەوە بەشداربووی لە پارکی ئازادی پێوتم ڕۆلە ئەمڕۆ نان لەقوڕگی گورگدایە چیبکەین .
کاتێ پیاوەنەخۆشەکە ئاماژەی بەوە دا کەیەکێتی پشت وپەنای ڕەنجەدارنی بیروبازووە گاڵتەم بەم عەقڵیەتی درۆیەدێ لەکاتێکدا لەهەڵبژاردنەکان و لەمڕۆشدابینمان چەندین کارمەند ومرۆڤی زەحمەت کێش بەزۆر بۆمانۆڕی شکست بەڕێخراون بۆیە دەکرێ توڕەنەبیین لەوانەی بەهەڕەشەی نان بڕین برابن بۆ ئەم مانۆڕە لەکاتێکدا لای هەمووان ئاشکرایە پێداویستەکانی ژیان لە نیشیمان چەند گرانە لەڕوی شوێنی نێشتەجێ بوون کرێ خانوو پێداویستیە کەمالیەکان لەجل وبەرگ بۆیە دەکرێ بەڕوخستەی شێخ ڕەزا ئەمە بۆ جەلالیەکان بڵیم .
لەبیرم دێ سلێمانی کەداروموڵکی بابان بوو.
نەسوخرەکێشی جەلال ونەئەلی ئەهلی بەرزان بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست