کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه‌ هه‌موومان تیرۆرستین سه‌رۆک ؟

Friday, 17/09/2010, 12:00



کاتێ گوێبیستی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ده‌زگای پارستنی خێڵ بووم له‌مه‌ڕ که‌یسی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م هه‌رگیز توشی شۆک نه‌بووم نابم چونکه‌ 60 ساڵه‌ ئه‌مانه‌ له‌پێناو پارستنی ده‌سکه‌وته‌ مادی ومه‌عنه‌ویه‌کاندا بۆ مانه‌وه‌ی خێڵه‌که‌یان وپارێزگاری کردن له‌ ده‌سته‌که‌وته‌کانی خێڵ هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌یان کردۆته‌ قوربانی بۆ درێژه‌دان به‌ ده‌سته‌ڵاته‌ دیکتاتوریه‌که‌یان درێغیان نه‌کردوو بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاره‌کانیان له‌ژیرناوی جۆراو جۆردا تائیستاش درێژه‌ به‌م نه‌هجه‌ ده‌ده‌ن بۆشیان چووته‌ سه‌ر چونکه‌ ئه‌مانه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی ده‌وڵه‌ته‌ ده‌گیرکه‌ران ده‌پارێزن و پارێزگاری له‌ ستراتجیه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ایسرائیل ده‌که‌ن له‌ناوچه‌که‌دا به‌وێنه‌ی سه‌دامی دیکتاتور به‌ڵام خۆری ئازادی نزیکه‌و ئه‌مانیش وه‌ک سه‌دام کارئه‌کته‌ره‌کیان کۆتای دێت ئه‌وسا هه‌موو تاوانه‌کانیان ئاشکرا ده‌بی مێژووش وه‌ک خۆی ده‌نووسرێته‌وه‌
پارتی و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ هه‌میشه‌ ترسیان له‌ ئازادی قه‌ڵه‌م هه‌بووه‌ هه‌رگیز نه‌یان توانیوه‌ وه‌ڵامی جدی یان پێبووبی بۆ ئه‌هلی قه‌ڵه‌م چونکه‌ ئه‌وه‌ قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌کان ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی پێرۆزیه‌کانی شۆڕشه‌کانی سه‌رکه‌وتنه‌کانی خیانه‌ته‌کانی ده‌زگا سه‌رکوته‌که‌رانی ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ بۆیه‌ چ له‌ڕابردوو چ له‌ئیستا ئه‌وه‌ندی پارتی له‌ به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌م دا شکستی هێناوه‌ نیو ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌رمبه‌ر هیزی چه‌کداری شکستی نه‌هێناوه‌ بۆ نموونه‌ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د که‌سایتیه‌ کی سه‌ربازی نه‌بوو سه‌رۆک خێڵیک نه‌بوو ئه‌و ته‌نها توانی به‌قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌سته‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک خێڵ بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ بۆیه‌ پاش 66 جه‌لالیه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باوه‌شی به‌رزانی ته‌نها ڕێگری له‌ مامۆستا کرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیو پارتی بۆ هه‌تاهه‌تایی ڕووی له‌پارتی نا به‌ڵام سه‌رکرده‌ عسکه‌ریه‌کانی جه‌لالیه‌کان هه‌موویان کران به‌ ئامر هێزی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پارتی ئه‌مه‌ ده‌مانگه‌ێنیته‌ ئه‌و ڕاستیه‌یی هه‌م خودی پارتی هه‌م خودی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی هه‌میشه‌ ترسیان له‌ قه‌ڵه‌می ئازدی خواز هه‌بووه‌ ده‌بێ .
کاتێ پارتی ڕئوف ئاکریی تیرۆر ده‌کات خۆ ئاکرێی جه‌ندرمه‌ی تورکی نه‌هێنابووه‌ سیده‌کان وخواکورک تا ده‌سته‌ڵاته‌ سه‌ربازیه‌که‌ی پارتی ته‌فروتوناکا ئه‌و چه‌پێکی ئازادی خواز بوو ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕۆشنفکر بوو ئه‌و ده‌یتوانی له‌ بادینان شۆڕشێکی ڕۆشنگه‌رایی به‌رقه‌رابکات ئه‌مه‌ بۆ پارتی و ده‌سته‌ڵاتی خێڵ خه‌ته‌ره‌ خۆ ئاکرێیی ئاشقی که‌س نه‌بوو ئه‌و ته‌نها ئاشقی نیشتیمان و ئازادی بوو کاتێ شێخ ستار پارتی تیرۆری کرد خۆ شێخ ستار له‌گه‌ڵ تورک مانه‌کان له‌به‌ره‌ی دژ به‌پارتیدا نه‌بوو ئه‌و ده‌یویست مێژووه‌که‌ی پارتی بۆ ئیمه‌ شه‌ن وکه‌و کا بۆیه‌ ئه‌مه‌ بۆ پێرۆزیه‌کانی خێل خه‌ته‌ره‌ ئه‌منی قه‌ومی خێل قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ ده‌بێ نه‌خوێنده‌واره‌کانی پاراستن تێرۆری بکه‌ن کاتی سۆران مامه‌ حه‌مه‌ تیرۆ ده‌کرێ سۆران له‌ڕێ لڤینه‌وه‌ نهینیه‌کانی مێژوو له‌ شێخ ستار وه‌رگرێ بۆ نه‌وه‌ی نوێی به‌یان کا باشه‌ سه‌رۆک ئاکرێ و سۆران شیخ ستار سه‌ر به‌ئه‌نسار و ئیسلام بوون یان سه‌ر به‌ئه‌نساروقه‌ڵه‌م بوون!!!!
بۆیه‌ لێره‌و به‌ده‌نگی ئازادی خوازانه‌وه‌ ده‌ڵیم سه‌رۆک سه‌رده‌مانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی زاخۆ نییه‌ کوسره‌تان کرد به‌تیرۆرست سه‌رده‌مانی شێخ زاناکه‌تان نیه‌ خه‌ڵک باوه‌ڕ به‌سیناریوکانتان بکات هه‌موومان ئیوه‌ ده‌ناسینن سه‌رده‌شت یش له‌ڕی قه‌ڵه‌مه‌که‌یه‌وه‌ ده‌ناسیین ئه‌وه‌ هاوڕێ خوێندکاره‌کانی زانکۆیی شاهدیدن ئه‌وه‌ گه‌نجانی چایخانه‌که‌ی مچکۆ گه‌وایی جوانی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی سه‌رده‌شتن ئه‌وه‌ هه‌موو نووسه‌ره‌ ڕوناک بیره‌ ئازادی خوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م به‌ده‌ر له‌ قه‌ڵه‌م فرۆشه‌ کۆنه‌ شیوعیه‌کان به‌نموونه‌ی حه‌مه‌ سه‌عی و قه‌ره‌داغیه‌کان ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌مه‌ ئازادی خوازه‌عه‌ربیه‌کانیش شاهیدی بۆ سه‌رده‌شت ده‌ده‌ن که‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی سه‌رده‌شت خودی سه‌رده‌شت له‌ دایکانی شه‌هیدانی نیشیمان پیگه‌رد تره‌ ده‌مه‌وێ لێره‌وه‌ش پێت بڵیین ئیمه‌ هه‌موومان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت دا تیرۆرستین به‌ڵام لێژنه‌ی که‌ی مسروری کوڕت زۆر گه‌مژانه‌ ده‌قی شانۆگه‌ریه‌کایان بۆ نووسیون بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ویستان میره‌ یان نه‌به‌ز گوران یان هه‌ر قه‌ڵه‌میکی تر تیرۆرکه‌ن بڕۆن بۆ لای موساد یان کۆنه‌ ساواکیه‌کان ده‌قی شانۆی تیرۆرتان بۆ به‌یان که‌ن خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م جاره‌ش ڕسوابوون ئه‌وه‌ ئاهی دایکی شه‌هید سه‌رده‌شته‌ سوێندی خواردووه‌ به‌بێ سه‌رده‌شت جه‌ژن نه‌کات .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە