مەلا بەختیار و دیموکراسی و دەبابە و گوێزی هەورامان
Monday, 14/02/2011, 12:00
هەر کاتێ دەستەڵاتە تۆتالیتارەیەکان یان بەدیوەکەی تردا ستەمکارەکان بەرەو هەڵدێرو لەناوچوون دەچن بۆ درێژەدان بە ستەم و چەوساندنەوە کۆیلەگەلێ لەقەڵای زوڵم زۆرداریەوە بەڕی دەکەن بۆ چەواشەکرنی کۆمەڵگا ئەم کۆیلانە هەمەچەشنن هەندێکیان چاودێری سیاسین هەندێکیان ڕۆژنامەنووسن زۆربەیان نوسەری دەمامک لەسەرن هەندیکیان غوڵامی ماڵی ئاغان وەک مەلا بەختیار و ئازادەکان و سەرۆ وحەمەکان هەندێکیشیان مامۆستایی زانکۆن ئەمانە پاسەوانی وەزیری درۆی حکومەتە کوردیەکەن .
لەپەخشنامەیەکدا مەلای دیموکراسخواز دێ فەلسەفەی ئازادی و شۆڕشەکان بەگەلێکی ئازادی خوازی وەک میسریەکان دەفرۆشێتەوە پاشنێش دێ فرمێسکی ژەنگاویان بۆ دەڕێژی ئەگەر مەلا پێش هێنانی دەبابەکان و قەناسەکان ئەم نوشتەییەی بنووسیایە دەکرا بڵێن بەڵی کۆپێەکەی مەلا بەختیارم دینی لەپاڵ نوال سەعداویدا لەگۆڕەپانی ئازادی قاهیرە دا .
دیارە قسەکەرەکەیی جەنابی تاڵەبانی بیری چووە کە سەرۆکەکەیی تاکە سەرۆکە کەکاتێ گەنجانی میسر خەڵاتانی خوێن دەکرا سکرتێری سۆشیال قەناس پشتیوانی خۆی بۆ باوکی جەمال دووپات کردەوە ئەگەر مەلاش باوەڕی وایە جەلال خەڵافاوە بەڵام شەوی هەینی پیرۆز هەینی ئازادی هەینی ڕوخانی سەنەمەکان ئەو ساتانەی هەموو کەناڵە ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانیەکان بە کوردیە ئوپۆزسیوەنەکانی لەمەڕخۆمانیش زومی کامیرەکانیان کردە ساحەی تەحەریر تا خەندەو خۆشی وشادی گەلی میسر بگوێزنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان تەنها کەناڵە ڕووزەردەکانی سەرۆکەکان نەبێ خۆیان لەگێلی دەدا وادەزانن خەڵکی باشوری کوردستان لە مۆسکۆی سەردەمی کۆمۆنیستیدا دەژین تانها گۆیان لە ڕادیۆی مۆسکۆیە.
مەلابەختیار قسەلەزۆر شت دەکات ئەوەندەی من لەم کابرایەگەیشتبم هەر بەحسێک مەلابەختیار قسەی زۆری لەسەر بکات باوەڕی پێینیە مەلا قسە لە سەر دین زۆر دەکات باوەڕی پێنیە لەسەر ئازادی ژنان زۆر زیادڕەوی تیدا دەکات باوەڕی پێنیە لەسەر ئازادی قەڵەم یان بەیان زۆر دەڵێ بەڵام باوەڕی پێی نیە لەسەر جیاوازی چینایەتی و چەوساندەوەی چینایەتی فەلەسەفەی سۆشیالستی زۆری وت بەڵام بێ باوەڕبوو.
ئەم برادەرە پیمان دەڵێ لەمیسر دیموکراسی لغاو کراوە بەڵام لای ئیمە لەسایەیی سەری سەرۆک بەرزانی و تاڵەبانیە وە ئەوەندە دیموکراسیمان لێ زیادە میستر بلێرو ئەوان دیموکراسی لەئێمەی قەرزدەکەن ئەو دەڵێ ایفڵاتوون کاتی خۆی لەقوتابخانەکەی بەرزانی و تاڵەبانی خوێندویتی کاتی خۆی من مامۆستایی بووم ئەگەر لەمیسردا تەنها موبارک و خێزانەکەی دەستەڵات و داهاتیان قۆرخ کردبێ ئەوە لەهەریمەکەی تۆتاڵەبانی و بەرزانی نەک تەنها دەستەڵات و داهات بەڵکو ئێوە شوێنێک نیە لەو نیشتیمانە قۆرخ تان نەکردبی بازاڕ زانکۆ قوتابخانە مزگەوت دەزگایی ڕاگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زەوی باخ سەیران گا تەنانەت گۆڕستانەکانیشتان قۆرخ کردووە واتە لە کوردستان هەناسەیەک نیە بۆ ژیان بۆیە دەکرێ بپرسین ئایا لەمیسر دەستەڵاتە قەزایی و تەشرعیی و تەنفیزیەکان
سەربەخۆ نەبوون مام ئیفڵاتوون ئایە لای موبارەک سەردەشت کرا بەتیرۆرست ئایە لەمیسر ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕۆژنامەی ئەهلی نەبوو کاکی نووسەر ئایە ئەندامانی مەکتەب سیاسیەکەی حیزبەکەی ابو جمال ڕۆژنامەی بن سێبەریان هەبوو کاکی سەر نووسەر ئایا لای ئەوان هێندەی دوو شارەکەی ئیمە دادگایی ڕۆژنامەنووسان کراوە ئایە حیزبەکەی موبارەک مەکتەبی سوڵحی عەشایری هەبوو ئەگەر لای تۆ دیموکراسی تەنها لەپێناسەیەکی کورت دا بچوک کرابیتەوە بۆ دەستەڵاتی گەل بۆیە دەکرێ ڕەهەندەکانی دەوڵەتی دیموکراسی تەنها لە گویزی هەورامان دا بچوک نەکەینەوە لەبەر خاتری خاتران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست