کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاک کۆسره‌ت باجی هه‌ڵه‌کانی خۆی ده‌دا!

Wednesday, 10/02/2010, 12:00


 له‌ دنیای سیاسه‌ت دا زۆر جار هه‌لی زێڕین هه‌م بۆ که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کان هه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ و شۆرشه‌کان هه‌لی گرنگ هه‌ڵکه‌وتووه‌ بۆ سه‌رانی کورد پاش ئازادکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ ووڵاتیک نه‌ما به‌ناوی عێراقه‌وه‌ هه‌رچی پیده‌ڵیین بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ریکا له‌ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵیته‌کاند عێراق بو به‌گوندیکی ویرانه‌ له‌و ساتانه‌دا هه‌لومه‌رج زۆر له‌بار بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی یان بۆ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ک وه‌ک چۆن کۆسۆڤۆیه‌کان پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی سلودۆڤان ملۆسۆڤیچ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه‌ تیکشکێنراکۆسۆڤۆیه‌کان توانیان به‌ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕابگه‌ێنن چونکه‌ سه‌رکرده‌کانی ئه‌وان پشتیان به‌ست بوو به‌نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ئیمه‌ چونکه‌ هه میشه‌ پشتایان له‌ میله‌ت و ڕویان له‌ داگیرکه‌ران بووه‌ وه‌هیچ کاتی سه‌ربه‌خۆی سیاسی خۆیان نه‌بووه‌ بۆیه‌ نه‌یان توانی ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگه‌ێنن هاتن ده‌وڵه‌تی عێراقیان بنیاند نایه‌وه‌ ئیستاش ده‌یانه‌وه‌ی پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ مافه‌کانی کورد بپارێزن یه‌کڕیزی کورد بپارێزن ئه‌مه‌ وه‌ک نموونه‌یه‌که‌ بۆ سه‌رانی کورد .
هه‌رچه‌نده‌ که‌م یان زۆر په‌یوه‌ندیم نه‌ماوه‌ به‌ حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانیه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ که‌له‌ڕۆژنامه‌کان بیستم کۆیله‌یه‌کی وه‌ک محمدی مه‌لاقادر که‌وه‌ک خۆی ده‌ڵی پۆسته‌کارتۆنیه‌که‌ی جێگری سه‌رۆک ناده‌نه‌وه‌ به‌کاک کۆسره‌ت زۆردڵگران بووم نه‌وه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاک کۆسره‌ت داهاتی گشتی به‌هه‌ده‌ر نه‌بردوه‌ کاری نایاسای نه‌کرده‌وه‌ بۆ به‌‌هێزکردنی پێگه‌ی سیاسی خۆی چ له‌حکومه‌ت چ له‌حیزب وه‌نموونه‌ زۆرن له‌سه‌ر ئه‌وکێشانه‌ی کاتی خۆی له‌سه‌رده‌می حکومه‌ته‌که‌یدا له‌شاری سلیمانی دروستی کردن !به‌ڵام بۆیه‌ دڵته‌نگم ئه‌م مرۆڤه‌ باجی قورسی داوه‌ بۆ پاریزگاری کردن له‌ یه‌کیتی چ له‌ شاخ یان له‌شار که‌سایتیه‌یه‌ک بووه‌ کوڕی مرۆڤیکی زه‌حمه‌ت کێشی جووتیار بووه‌ ئه‌وپێگه‌ی له‌شاخ به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌پشتاوپشت بۆی به‌جی نه‌ماوه‌ به‌ڵکو به‌هه‌وڵ وتێکۆشان وماندووبوون به‌ده‌ستی هیناوه‌ .کاتێ کاک کۆسره‌ت له‌ڕاپه‌ڕیندا شاری قه‌ڵای ئازاد کرد کوردیک نه‌بوو ناوی محمد مه‌لا قادر بزانی بۆیه‌ سه‌یره‌ ئه‌مڕۆ کابرایه‌کی ئاوا خێر به‌ کاک کۆسره‌ت بکات !!

بۆچی کاک کۆسره‌ت باجی هه‌ڵه‌کانی ده‌ دا!!!
پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی له‌ دڵسۆزانی یه‌کیتی هه‌وڵیاندا ده‌سته‌ڵاته‌کانی تاڵه‌بانی سنوردار بکه‌ن ئیمزایان کۆکرده‌وه‌ یه‌کی له‌مانه‌ کاک کۆسره‌ت بوو به‌لام هه‌ر زوو کاک کۆسره‌ت په‌شیمان بووه‌ هاوڕیکانی جێهێشت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ خودی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ شکست بوو بۆ هاوڕیه‌کانیشی سه‌رکه‌وتن لیره‌وه‌ سه‌ره‌تای شکاندی کۆسره‌ت و باڵه‌که‌ی له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد پیم سه‌یره‌ که‌سێک زیاتر له‌ سی سال له‌گه‌ل تاڵه‌بانیدا سیاسه‌تی کردبی نه‌زانی که‌ تاڵه‌بانی تائه‌وکاته‌ قاره‌مانی کاکی شۆڕشگیری که‌ ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی له‌ق نه‌که‌ی که‌هه‌ستی کرد قسه‌ له‌سه‌ر داهات و ده‌سته‌ڵاته‌کانی ده‌که‌ی به‌ده‌ر له‌وه‌ی ته‌خوین ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هه‌وڵی مل شکاندن ده‌دات بۆیه‌ باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌مه‌ به‌شیکه‌ له‌وسینارویه‌ که‌ تاڵه‌بانی خۆی کاره‌کته‌ریکی به‌هێزه‌ تیادا بۆ شکاندی کاک کۆسره‌ت پیگه‌ جه‌ماوره‌یه‌که‌ی له‌ هه‌ولێردا به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ حه‌زده‌که‌م سه‌یری ڕۆژنامه‌کانی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی بکه‌ن له‌ کوردستانی نوی و ئاسۆ چاودیر هه‌وال ته‌نها کوردستانی نوێ وه‌ک ئاوینه‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌ی بڵاوکردوته‌وه‌ باشه‌ لیرده‌ زۆر پرسیار دێته‌گۆڕی بۆ قسه‌که‌ری حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی لیدوان نادا ئایه‌ ئه‌م دوو پارته‌ هه‌موو پۆسته‌ سیادیه‌کان به‌ته‌وافق نیه‌ ئایه‌ ئه‌م لیدوانه‌ شکاندی ڕێکه‌وتنی به‌ناو ستراتیژی نیه‌ ئه‌گه‌ر وانیه‌ بۆ تاڵه‌بانی نایه‌ت سه‌رخه‌ت بڵی کاندیدی ئیمه‌ بۆ جیگری کاک مسعودی کاک کۆسره‌تیه‌ .
کاتی کاک کۆسره‌ت ویستی کوده‌تایه‌کی سپی بکات هه‌لیکی زیڕین بوو هه‌م بۆ خودی خۆی هه‌م بۆ ڕزگارکردنی یه‌کیتی له‌ژیر هه‌یمه‌نتی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌و کاته‌ 4ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی له‌گه‌ڵ بوو وه ده‌یتوانی به‌و پێگه‌ به‌هێزه‌ی هه‌ی بوو له‌ نێوپێشمه‌رگه‌دا یه‌کێتی له‌ قه‌یران ڕزگار بکات به‌ڵام دوای چونی بۆلای فه‌خامه‌تی ڕیس په‌شیمان بووه‌ به‌ڵام که‌س نازانی هۆکاره‌کان چین !بۆیه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر زیره‌کانه‌ توانی پیگه‌ی جه‌ماوه‌ری کاک کۆسره‌ت چ له‌نیو یه‌کێتی چ له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی لاواز کا له‌نیو ئورگانه‌کانی یه‌کیتی شدا که‌وتنه‌ ته‌سفیه‌یی کوتله‌که‌ی .
له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کاک کۆسره‌ت و هاوڕیکانی له‌ پارتیه‌کان زیاتر بانگه‌شه‌یان بۆ حیزبه‌که‌ی به‌رزانی ده‌کرد بۆیه‌ ئه‌وه‌ محمدی مه‌لا قادر پاداشتان ده‌داته‌وه‌ دوای هه‌ڵبژاردنیش کاک کۆسره‌ت درێخی نه‌کرد له‌ لاوازکردنی گۆڕان هه‌رچی توانای هه‌بوو خستیه‌ کار بۆ کڕینی خه‌ڵک به‌ڵام گۆڕان توانی هه‌موو هه‌ورزه‌ سه‌خته‌کان ببڕی چونکه‌ گۆڕان توڕه‌ی شه‌قامی کوردیه‌ هیچ هێزیک نیه‌ شۆڕشی نیلی وچراکه‌ی خامۆش کا.........
بۆ تۆش کاک کۆسره‌ت با له‌وه‌ زیاتر کۆیله‌کانی تاڵه‌بانی و به‌رزانی پێگه‌ت لاواز نه‌که‌ن بڕۆ پیره‌ قه‌ڵاتی پیگه‌ی ئۆپۆزسێون به‌هێز که‌ واز له‌ ئیمتیازاته‌ تایبه‌تیه‌کان بینه‌ تا پێش 7.3 خۆت ئاماده‌که‌ بۆ به‌ره‌ی گه‌ل.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە