کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک لەئامەدی کاوە گەرمیانی یەوە بۆ سەردەشت عوسمان

Tuesday, 06/05/2014, 12:00





مامی ئازیزم بم بەخشە ئەمڕۆ لەساڵ یادی تۆ دا نەم توانی بەشداری لەمەراسیمی بەرزڕاگرتنی قەڵەمەکەدا بکەم هاوڕی هاو قەڵەم و هاوخوێن هاو دەستی تیرۆری ئازادی باوکم لەپاش تیرۆر کردنی تۆ نیشیمان لێوان لێوبوو لەتیرۆری ئازادی
ئەی پەیامبەری ئازادی بۆ قەڵاو منارە من لەجیاتی خانەوادەکەمان داوای لێ بوردن لەجەستە بەخوێن سورکراوەکەت دەکەین هیوادارم بەگەورەیی قەڵەمەکەت بمان بەخشی کاتێ بنەماڵەکەمان چونە سەردانی ئەو سەرۆکەی کەحاکمی حیزبێک و... شارەکەی تۆیە تۆش بەدەستی چەتەکانی ئەو حیزبە تیرۆر کرای وەک چۆن باوکم بەدەستی حیزبە سۆشیال سەوزەکە تیرۆر کرا هەرچەندە من بێ ئاگا بووم لەوەی کەخستمیانە باوەشی سەرۆکێکە کەبەئاگایە لەتیرۆری تۆ بەڵام دڵنیابە لەگەڵ چرۆکردنی بەهارەکانی تەمەنم دا قەڵەمەکەی تۆ و باوکم دەگرمە دەست و لەسەری دێڕەو دەست پێ دەکەمەوە
کاکە سەرۆ گیان جارێکی تریش بم بەخشە
برازات ئامەد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە