ڕۆژنامه‌و نوسه‌ره‌کانی یه‌کێتی و قاسم ئاغا !!!!
Monday, 11/10/2010, 12:00
پوشێکم له‌نیو یه‌کێتیدا نیه‌و نامبێ به‌ڵام هه‌موو سه‌روه‌ریه‌کانی یه‌کێتی هه‌مووداستانه‌کانی و شه‌هیده‌کان وقوربانیه‌کانی به سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌م و کۆمه‌ڵه‌ی ده‌زانم له‌و ڕوانگه‌یه‌وه داکۆکی له خاوه‌ن قوربانیه‌کان ده‌که‌م هه‌رگیز ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه زه‌لیله‌ی به خاوه‌نی ڕابردوه‌که‌ی یه‌کیتی نازانم نامه‌وه‌ی بگه‌ڕیمه‌وه سه‌ر ئه‌و مێژووه‌ی که چۆن هاوڕیکانی کۆمه‌ڵه نه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی زامداریان جێ نه‌ده‌هێشت له‌کاتی چالاکی و داستانه‌کانی شاروشاخدا به‌ڵکو که‌رامه‌تی پێشمه‌رگه‌بوونیان ڕێ پێنه‌ده‌دان ته‌نانه‌ت ته‌رمی شه‌هیدێکی هاوڕێ ێشیان به‌شه‌هیدبوونیش نه‌یان ده‌هێشت ده‌ست دوژمن که‌وی بۆیه ده‌کرێ به‌کوڕه‌به‌ئه‌مه‌که‌کانی دوێنی بڵین به‌که‌رامه‌ت به‌ڵام به‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌کرێ بڵین ترسنۆک سه‌رشۆڕی ڕێکه‌وتنه ستراتیژیکه‌یی پارتی ده‌ڵده‌ری قاسم ئه‌گه‌ر وانیه له‌کاتێکدا تاوان بارێکی که تادواساته‌کانی ڕۆخانی قه‌ڵای فاشییه‌ت و دیکتاتۆری پاسه‌وانیکی به‌ئه‌مه‌کی سه‌دام و ڕژێمه خوێن ڕێژه‌که‌ی بێ پاشانیش په‌ناپه‌ریته به‌ر ڕژێمێکی فاشی سوری له‌دواویسه‌گه‌شیدا له‌پاڵ داروزیافه‌که‌ی سه‌رۆکدا موعه‌زه‌ز موکه‌ڕه‌م پاڵی لێبداته‌وه سه‌ره‌رانی حیزبی بێ وه‌فا بێ ئه‌مه‌ک به‌رامبه‌ر به‌شه‌هیدان وکه‌سوکاری قوربانیه‌کان بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردبی و نوسه‌ره‌کانی بن سێبه‌ری حیزب ومه‌سوله‌کانیش نه‌وێرن ته‌نانه‌ت وه‌ک هه‌واڵێکیش له سوچی ڕۆژنامه‌کانیاندا به‌سه‌رزاره‌کیش باس له هاتنه‌وه وداڵده‌دانی بکوژی هاوڕی کانی شاخیان بکه‌ن .
له‌کاتێکدا نوسه‌ره‌کانی یه‌کێتی بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد له‌به‌رمبه‌ر ئه‌و بێڕێزییه‌ی پارتی و ده‌سته‌ڵاته‌کی هه‌ولێر به‌خودی شه‌هیده‌کان وکه‌سوکاری ئه‌نفال کراوه‌کان و مامه سه‌موون فرۆشه‌که‌ی که‌له‌ساڵی 88 ئه‌م ناپاکه واته قاسم ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌موون فرۆش بوو شه‌هیدی کرد هه‌موو نووسه‌ر و فه‌یله‌سوفه‌کانی یه‌کێتی که‌له کوردستانی نوێ و پۆک ئۆنلاین و ئاسو وهه‌واڵ و چاو‌دێر که‌وێنه‌کانیان له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانیان داناوه ده‌ڵی دوکانی ڕه‌سم گره ئه‌مانه به‌ده‌ر له (کاک کاوه محمد) سه‌رنوسه‌ری پێشوی ک.ن هه‌موو ئه‌وانه وه‌ک ئه‌و کۆنه‌مارکسیه کۆیله‌ی خێڵه‌یه که کاتی خۆی که‌سایه‌تیه‌کی هوشیار پێ ووتبوو ئه‌م براده‌ره وه‌ک ته‌له‌فونی سه‌ر جاده وایه هه‌تا پاره‌ی تێنه‌که‌ی قسه‌ناکا به‌ڕاستیش واده‌رچوو نوسه‌ره‌کانی یه‌کێتیش وه‌ک ئه‌م کابرایه‌یان لێهاتووه .
له‌به‌رمبه‌ر بێده‌نگی ئه‌مانه کۆمه‌ڵی پرسیار لای مرۆڤ دروست ده‌بێ سه‌رانی ئه‌م پارته کوردیانه شوڕشگیر بووببن یان خیانه‌ت کار ئه‌گه‌رنا چۆن جیاوازی ناکه‌ن له‌نیوان خائین و شۆڕشگیردا له‌نیوان جاش و فایلداردا له‌نیوان جاسوس وته‌نزیمدا باشه مسعود به‌رزانی بۆ ئاماده‌نیه له‌پاڵ پاڵاسه‌کانی خۆیدا خانوویه‌کی قوڕ بۆ مناڵێکی که‌سوکار ئه‌نفال کراوی گه‌رمیان دروست بکات به‌ڵام ئاماده‌یه کوڕه‌کانی بایزه‌کان و قاسمه‌کان له‌ئامێزگری باشه جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئاماده‌نیه له‌پاڵ پاڵاسه‌کانی دوکان دا خانویه‌ک بۆ نیشتمانه‌که‌ی ڕیشه دروست بکات به‌وێنه‌ی محێدین مه‌عروف باخه‌وانی بۆ بگرێ ده‌کرێ بڵێنن ئێوه هه‌رگیز شۆڕشتان نه‌کردووه ئێوه بازرگانی خوێنی شه‌هیده‌کانی نیشتیمان بوون .
هه‌رگیز باوڕناکه‌م ئه‌مانه جیاوازی بکه‌ن له‌نیوان جه‌لاد و قوربانی دا ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌م هه‌موو جه‌لاده له‌به‌رگی کوردی‌دا ته‌نها جارێ گوێبیستی بووین بڵین دادگای حیزب و سه‌رۆک جه‌لادێکی کوردیان ته‌سلیم به‌یاسا به‌دادگای باڵای تاوانه‌کان کرد به‌ڵام هه‌موو ڕۆژی ده‌بیستین فڵان ڕۆژنامه‌نووس له‌دادگایی باڵای حیزب ئه‌قواله‌کانی وه‌رگیرا به‌توهمه‌تی ناوزڕاندی حیزبمان تاڕۆژی دادگایی کردن به‌که‌فاله‌تی 500 ملیۆن ئازاد کرا .
ئێوه هه‌رگیز له مانای ئازاری باوکی پێشمه‌رگه‌یه‌ک نه‌گیشتوون کاتێ هه‌وڵی شه‌هیدبوونی جگه‌رگۆشه‌که‌ی ده‌بیست ئاواته‌خواز بوو تێرتێر له‌باوه‌شی باوکایه‌تی بگرێ به‌ڵام ئه‌وه جاش وسیخوڕه‌کانی دوێنی و کوڕه‌به‌ئه‌مه‌که‌کانی ئه‌مڕۆتانن ڕێگربوون له‌دوادیداری باوکایه‌تی ئێوه هه‌رگێزبۆنی جله‌ڕه‌شپوه‌شه‌کانی دایکی شه‌هیدیکتان کردووه ئه‌وان بۆنی خاکیان لێ دێ وئێوه‌ش بۆنی خیانه‌ت .
بۆچی سه‌رانی ئه‌م پارتانه داکۆکی له‌م ئه‌نفال چییانه ده‌که‌ن خۆ که‌س وکاری قوربانیه‌کان داواناکه‌ن کوردستان بکه‌ن به‌نه‌جه‌ف وکه‌ربه‌لاکه‌ی سه‌رده‌می ئیمامی عه‌لی ئه‌مانه داوای یاسایان له‌سه‌ر تۆمار کراوه ئه‌گه‌ر بێ‌تاوان بوون ئه‌وه ده‌توانن له‌ونییشتیمانه‌دا بژین وه‌ک هه‌موون ئه‌گه‌ر تاوان بار بوون با یاسا مه‌رجای خۆی وه‌رگری یان ئه‌وه‌یه ئه‌مانه ته‌نزیم داخلیتان بوون بۆ شه‌هید کردنی کوڕانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ییه .
بۆچی پارتی قاسم ئاغای هێنایه‌وه بن ده‌ستی خۆی !!!!!!!!
پارتی تائه‌م ساتانه‌ش شه‌ڕی سارد ده‌کات له‌گه‌ل یه‌كێتی دا چونکه هه‌رگیز پارتی هێچ ڕێکخراو پارتێکی سیاسی قبوڵ نه‌بووه ئه‌م ده‌سه‌ته‌ڵاته ئلاهییه‌ی لێزه‌وت کا بۆیه ئه‌گه‌ر بڕوانییه مێژووی دوای ئاش به‌تاڵ کاتی پارتی هه‌ست ده‌کات له‌نیو گۆڕه‌پانی سیاسی باشوری کوردستان پێگه‌ی لاواز بووه له‌به‌رمبه‌ر هێزێکی نوێ به‌فکرو ئایدۆلۆژیایه‌کی نوێ کۆمه‌ڵه‌ش ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات ئه‌مان هه‌ست به‌خه‌ته‌ری له‌ناوچونی خێڵ گه‌رایی وعه‌شیره‌ت گه‌رایی ده‌که‌ن بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پارتی کۆمه‌ڵی له چه‌کداره‌کانی ڕه‌وانه‌ی شاره‌کان ده‌کات تاپه‌یوه‌ندی بکه‌نه‌وه به‌ڕژێمه‌وه بۆ ته‌فروتونا کردنی ڕێکخسته‌نه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌ناوشاره‌کان و پاشان دروست کردنی مه‌فارزی خاسه بۆ په‌لاماردانی مه‌فرزه‌سه‌ره‌تایه‌کان ئه‌مانه ئه‌و به‌ڵگانه ده‌ی سه‌له‌مێنن که هه‌ریه‌ک له قاله فه‌ره‌ج ته‌حسین و حه‌مه‌خان حه‌مه‌ی حه‌سولی ئاماژه‌یان پێداوه .
کاره‌ساتی هه‌کاری بۆ لاوازکردنی شۆڕش نه‌بووبێ هێچ پاساوێک نیه بۆ ئه‌و کاره‌ساته له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئێستا شه‌ڕی کوردکوژی شاخ هه‌ڵنه‌گیرسابوو ده‌کرێ پاش شه‌ڕی براکوژی ومه‌لای وجه‌لالی کاره‌ساتی هه‌کاری ناوبنێین سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی براکوژی پاش ڕاپه‌ڕیین داڵده‌دانی ئه‌م هه‌موو تاوان بارانه که ده‌ستیان هه‌بوو له شه‌هیدکردنی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌ی وه‌ک ئارام ومامه‌ڕیشه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه شه‌ڕی ساردی پێش شه‌ڕی خوێناوی براکوژی نیه چی هونه‌ریکی ململانی سیاسی مۆدێرنی تیدایه وه‌ک زۆرێک له‌و وڵاته پێشکه‌وتووانه‌ی پارته‌کان ململانی سیاسی ده‌که‌ن له‌باشترین خزمه‌ت گوزاری بۆ هاوڵاتیه‌کانیان.
پارتی له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به هه‌ڵه له‌م بزوتنه‌وه‌یه گه‌یشت خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌که لاواز بوونی یه‌کێتی بوو بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناڕاسته‌وخۆ چ به‌رپرسه باڵاکانیان چ ڕاگه‌یانده‌کانیشیان به‌زمانیکی زۆر نه‌رم قسه‌یان له سه‌ر ئۆپۆزسیۆن گۆڕان ده‌کرد چونکه پارتی پی وابوو ئه‌مانه له‌سلیمانی زیاتر بڕناکه‌ن بۆیه بۆ لاوازبوونی یه‌کێتی پارتی کشمه‌لیکه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه کاتی نه‌وشیروان و هاوڕیکانی له‌یه‌کێتی جیابوونه‌وه به‌رزانی بێده‌نگی هه‌ڵبژارد چونکه پێگه‌ی به‌هێزی ئه‌مان هه‌ریمی سه‌وزه به‌ڵام کاتی کۆسره‌ت خۆی بادا بۆ جیابوونه‌وه پێگه‌ی کۆسره‌ت هه‌ولێره هاوکێشه سیاسیه‌که له قازانجی هه‌ریمی زه‌رد نیه سه‌رۆک هاته‌سه‌رخه‌ت پاش تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت هه‌ولێر گڕی گرت گۆڕانیش که‌م تازۆر که‌یسی سه‌رده‌شتی کرد به‌که‌یسی خۆی خوێنده‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی بۆ گۆڕان 360 گۆڕا بۆیه پارتی ئه‌مه به‌تاکتیکی سیاسی ده‌زانی که‌هه‌رگیز وانیه ئه‌مه ئۆپۆزسێونیکی جه‌ماوه‌ریه .
قاسم ئاغا و قانعی فه‌رد .
کاتێ قانعی فه‌رد به‌هاوکاری تاڵه‌بانی مێژوی پارتی و شۆڕشه‌که‌شی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه بۆیه پارتی نوسینه‌کانی لێدوانه‌کانی به‌بێڕزی ده‌زانی بۆیه بارزانیش تاڵه‌بانی بانگێشت ده‌کات تا داوای لێبوردن بکات به‌ڵام پارتی به‌وه‌ش ڕازی نابێ جه‌لادێکی وه‌ک قاسم ئاغا دێنێ تا به‌تاڵه‌بانی بڵێ ئه‌وه ئێمه‌ین دوژمنه سه‌خته‌کانتان دێنین له‌به‌رمبه‌ر یاسا و که‌سوکاری شه‌هیده‌کانی حیزبه‌که‌دا ده‌ربازی ده‌که‌ین بۆیه له‌کۆتایدا ئه‌وه ئێمه‌ین قوربانیه‌کان باجی هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان ده‌ده‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست