کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ئاسمانی شاره‌که‌مدا ده‌هۆڵی جه‌نگ ده‌کوتن!

Tuesday, 05/01/2010, 12:00


ئه‌گه‌ر به‌مێژووی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دوو پارته‌ی ده‌سه‌ڵاداره‌یی باشووری کوردستاندا بچینه‌وه‌ هه‌ر کاتیی خوزیاریی شه‌ڕی کورد به‌ کورد بووببن یان به‌گژ نه‌یاره‌کانیانده‌ بچنه‌وه‌یان خۆ به‌خۆ شه‌ری یه‌کتریان کردبی هه‌میشه‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م دووپارته‌ ده‌وری سلبیان بینیوه‌ ئاگری شه‌ڕیان خۆش کردوه‌و له‌ڕی قه‌ڵه‌مه‌ له‌رزۆکه‌کنیانه‌وه‌هه‌وڵیان داوه‌ گه‌نجی خوین گه‌رمی ئه‌م گه‌له‌ به‌ڕی بکه‌ن بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ خۆشیان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوون واته‌ ئه‌وانه‌ی ئاگری شه‌ڕکانیان خۆش کردووه‌ وه‌ نموونه‌یان زۆره‌ ئیستا دریژه‌ به‌و نه‌هجه‌ ده‌ده‌ن بۆ پاریزگاری له‌و ده‌سته‌ڵات که‌ بوته‌ سه‌رچاوه‌ی ژیانیان ئه‌گه‌ر ئامانه‌ ده‌سته‌ڵات دارنه‌بن پله‌وپایه‌یی حیزبی یان نه‌بی نانی شه‌ویان نابی بیخۆن بۆیه‌ له‌پیناو مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وی دایکانی نیشته‌مانه‌که‌م زیاتر و زیاتر ڕه‌ش پوش که‌ن ئامانه‌ ئه‌م هه‌موو ماڵویرانیانه‌یان به‌سه‌رئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا هێنا نه‌مان دی ڕۆژی کوڕی که‌سیان بکۆژری.خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتیی پارته‌ سیاسیه‌کانی کوردستان له‌وپه‌ڕی چه‌پ بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئیسلامی میژوویه‌کی تاڵیان هه‌یه‌ له‌ گه‌ل راگه‌یانده‌کانی پارتی و یه‌کیتی هه‌رکاتی ئه‌مانه‌ هێرشیان کردبیته‌ سه‌ر لایه‌نیک یان هه‌ر کۆمه‌ڵ ده‌سته‌و تاقمیک ئه‌وا لای خه‌ڵک زوو ئاشکرا ده‌بوکه‌ زه‌نگی جه‌نگ به‌ ڕیوه‌یه‌ وه‌ک له‌ڕابردوودا هه‌موومان بینیمان چ خۆبه‌خۆ یان له‌ گه‌ل لایه‌نه‌کانی دی سه‌رتای شه‌ڕی ئه‌مانه‌ به‌گشتی دینه‌موی ڕاگه‌یاندیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ به‌تایبه‌تی یه‌کیتی وستبیتی شه‌ڕی هه‌ر لایه‌نییک بکات له‌سه‌ره‌تادا به‌و نه‌هجه‌ کاری کردووه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ لای جه‌ماوه‌رناشرین کا به‌وه‌ی ئه‌مانه‌ په‌یوه‌ندی ژیر به‌ژیریانه هه‌یه‌ له‌گه‌ل داموده‌زگا مخابه‌راتیکان ده‌یانه‌وی ئه‌زموونه‌که‌مان بڕوخینن ئه‌و دیمۆکرسیه‌مان لی تێک بده‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ گه‌ڵ گۆڕان ده‌یکه‌ن.لیره‌دا کۆمه‌ڵیی پرسیار دیته‌ ئاراو‌ه‌ ئایا سه‌رانی ده‌سته‌ڵاتدارانی یه‌کیتی بۆشه‌ڕی گۆڕان ده‌که‌ن.پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان سلیمانی له‌ قه‌ڵاسه‌وزه‌که‌وه‌ گۆڕی بۆ قه‌ڵای گۆڕان ده‌سته‌ڵادرانی یه‌کیتی توشیی شۆک بوون ده‌سته‌ڵادرانی پارتی به‌گشتی له‌ سلیمانی به‌تایبه‌تی ئه‌نجامی شکسته‌که‌یان ده‌خه‌نه‌ پاڵ یه‌کیتی بۆیه‌ ئه‌م دۆڕانه‌ بۆ سه‌رانی گه‌نده‌ڵ نه‌نگییه‌ له‌ لایه‌ک لای جه‌ماوره‌که‌یان و له‌ لایه‌کی تر لای پارته‌ هاوپیمانه‌که‌یان ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی به‌هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ک بێیت پیشانی بده‌ن ئێستاش ئه‌م سه‌رکردایتیه‌ ده‌توانی یه‌کێتی له‌م باره‌ ناله‌باره‌ ده‌ربازکا هه‌ندی له‌مانه‌ پیان وایه‌ په‌لاماردانی گردی پیرۆزهاوکیشه‌که‌ ده‌گۆڕی هه‌ندیکشیان ده‌یانه‌وی تۆڵه‌ی شکسته‌ سیاسی کۆمه‌ڵایتیه‌کانیان بکه‌نه‌وه‌ له‌کاک نه‌وشیروان.پرسیاری دووهه‌م ئه‌گه‌رسه‌رانی یه‌کیتی په‌لاماری گردی پیروزیان داسه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنن یان شکست .ده‌کرێ بڵیین سه‌رانی یه‌کیتی ده‌توانن به‌ چه‌ند کاتژمیریک سه‌رکه‌وتنیکی سه‌ربازی به‌ده‌ست بینن به‌ڵام شکستیکی سیاسی گه‌وره‌ ده‌خۆن وه‌ک چۆن پارتی له‌ 31 اب دا توانی سه‌رکه‌وتنیکی سه‌ربازی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بینی به‌ڵام شکستیکی سیاسی گه‌وره‌یان خوارد تائیستاش پیوه‌ی ده‌ناڵینن له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بنکه‌ فراوانی بۆیه‌ ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بی ده‌نگ نابێ له‌ ئاست ئه‌م کاره‌ ترسنۆکانه‌ی سه‌رانی یه‌کیتی .یه‌کیتی ده‌که‌ویته‌ به‌ر هێرشیکی توندی ناڕه‌زایی به‌رفراوان ناو ناوبانگی ئه‌م هێزه‌ له‌ نیوه‌نده‌ نیوده‌وڵه‌تیه‌کاندا توشی دابڕان لیپرسینه‌وه‌ ده‌بی چونکه‌ سکرتیره‌که‌ی به‌ناو سه‌رۆکی ڕیکخراویی سۆشیال ئه‌نته‌رناسیوناله‌ بویه‌ بۆ پارتیکی وا شه‌رمه‌زاریه‌ په‌لاماری ئه‌ هلی قه‌ڵه‌م بدا .گۆڕان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چی بکا باشه‌ .پیویسته‌ گۆڕان وه‌ک چۆن تا ئیستا به‌ نه‌فه‌سیکی دریژه‌وه‌ دانی بخۆ دا گرتووه‌ له‌ پیناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی گۆڕان دا پیویسته‌ به‌و نه‌فه‌سه‌ کار بکه‌ن من پیم وایه‌ ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌مێنی ئه‌م دوو پارته‌ تروسکاییک نایڵن بۆ ژیان .له‌ کۆتایدا هیوادارم گوله‌ی سه‌وز که‌ناری دابون نه‌پیکی داواکارم له‌ خه‌لکی نیشتیمانه‌که‌م شورایه‌کی پوڵایین دروست بکه‌ن تا بایه‌قوشه‌کانی جه‌نگ ئاسمانی شاره‌که‌م داگیرنه‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە