کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ت خاوه‌نی مۆڕالی سیاسیه‌ بڵی به‌ڵی سه‌ری ڕه‌ش موڵکی گشتیه؟

Wednesday, 02/02/2011, 12:00



‌‌‌لای زۆربه‌مان لێدوان کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ڵێن و گوتاره‌کانی سه‌رانی تاڵه‌بانی و به‌رزانی یه‌ک پولی قه‌ڵب ناکا زۆرێک له‌کۆیله‌کانی جه‌لالی به‌رهه‌م به‌ که‌سێکی ڕۆشنبیرو ته‌کنۆکرات ده‌شوبهێنن به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌می بێبه‌رهه مه‌ که‌وه‌ک ده‌ڵاڵی خانووبه‌ری لێهاتووه‌ له‌ سلیمانی نوسینگه‌ی هه‌یه‌ براینه‌ له‌کویی ئه‌م دنیایه‌دا هه‌یه‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت پاش ساڵ ونیوێک بۆ یه‌ک چرکه‌ش له‌سه‌ر کورسی عه‌رشه‌که‌ی هاوته‌که‌ی کابینه‌ی پێنجی نێچیری نه‌دیبی بڕیاره‌ و ڕاسپارده‌کانیشی تا دێگه‌ڵه‌ بڕبکات قسه‌و کرداره‌کانیشی به‌قه‌د باڵای خۆی نه‌بێ له گۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسیکه‌یدا به‌رهه‌م زۆری وت به‌ڵام به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر ڕاستگویه‌ با بسی ئه‌و کاته‌نه‌ش بکات که‌ جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بوو بزانین ئه‌و 20 ملیۆن دولاره‌ی له‌ پرۆژه‌یه‌کی وه‌همی دا سه‌رف کرد له‌بودجه‌ی گه‌لانی عێراق بۆکێ وبۆکوێی برد!!!!!!!!!!
‌هه‌موومان کۆکێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی زه‌وی و زارو سه‌یران گاو باڵه‌ خانه‌و گردو گرۆڵکه‌ هه‌یه‌ که‌لایه‌ن حیزب و حکومه‌ت و گۆڕان پارته‌ ترسنۆکه‌کانی تره‌وه‌ داگیر کراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ موڵکی گشتی و ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل به‌ڵام ئه‌وه‌ی جی پرسیاره‌ به‌رهه‌می جه‌بانی جه‌لالی کاتی به‌ژماره‌ باسی دۆنمه‌کانی گۆڕان ده‌کات زاتی نیه‌ باسی سه‌ری ڕه‌ش و پیرمام و شیراتون م.س که‌ی حزبه‌که‌ی بکات له‌ڕی شاویس که‌ پارته هاوپیمانه‌که‌ی به‌سواری ده‌بابه‌کانی به‌عسه‌وه‌ له‌ 31ئاب داگیری کرد .
پاش لێدوانه‌که‌ی د.به‌رهه‌م گۆڕان ماهیه‌تی به‌رهه‌میان ده‌رخست له‌کاتێکدا ڕه‌زامه‌ندیان پیشان دا گرده‌که‌ له‌گه‌ڵ سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالان و دوکان پیرمام و هه‌موو خاکه‌ داگیرکراوه‌کانی نیشتیمان له‌لایه‌ن سه‌رانی تاڵه‌بانی و به‌رزانیه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ موڵکی گه‌ل ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م خۆی وته‌نی مدیری به‌له‌دیه‌ نیه‌ کردار شه‌رته‌ کردار ،،،هه‌رچه‌نده‌ به‌رهه‌م وهاوپێشه‌کانی له‌ حیزبه‌ سوشیال ده‌بابه‌ که‌ی باش ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن که‌ نه‌مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی نه‌ ده‌بابه‌ چیه‌کانی له‌به‌رمبه‌ر خێڵی به‌رزان دا له‌کۆیله‌کانی م.س پارتی جه‌بان ترن .ده‌کرێ له‌به‌رهه‌م نه‌گرین که‌باسی سه‌ری ڕه‌ش ناکا چونکه‌ ساڵانی 80کان کاتی کۆسره‌تی هاو جێگره‌که‌ی سه‌ری ڕه‌شی گرت ئه‌و ده‌مانه‌ سه‌ری ڕه‌ش پێده‌وترا سه‌ری سپی چۆنکه‌ به‌قه‌د باڵای به‌رهه‌م به‌فری لێ باری بوو به‌رهه‌میش له‌ له‌نده‌ن به‌دوای سه‌فیری عێراقدا ده‌گه‌ڕا تازه‌ماله‌تی خوێنده‌که‌ی بگرنه‌ ئه‌ستو .
به‌رهه‌م ئه‌وه‌نده‌ گیله‌ جیاکاری ناکا له‌نێوان گردێک که‌قه‌ڵه‌م و هوشیاری فکری و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری نوسه‌ری بوێری وه‌ک سه‌رده‌شت و سۆران ونه‌به‌ز گۆران به‌رهه‌م دێنی له‌گردێکدا قه‌ڵه‌م و تێژی ڕۆژنامه‌ جێ ی تفه‌نگ و ده‌بابه‌ بگرێته‌وه‌ ده‌کرێ بپرسین له‌و گرده‌ بڕیاری تیرۆر نادری له‌وێ بڕیاری شه‌ڕی ناوخۆ ودیل کوشتن نادری بڕیاری خه‌ساندنی پێشمه‌رگه‌ نادرێ به‌ڵام له‌ سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵا چوالان بڕیاری کوشتنی قه‌ڵه‌م ده‌درێ هه‌زاران دایک ڕه‌شپوش کراوه‌و ده‌کرێ ،گردی پیرۆز ڕه‌شماڵی هه‌مووانه‌ به‌ڵام سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالان مۆڵگه‌ی میت و ئیتڵاعات و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌ .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە