کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جامانەی سور و 17 ی خوێناوی سلیمانی ........

Monday, 21/03/2011, 12:00


دوو سەد ساڵە ئەم شارە خوێنی شەهیدەکانی دەڕژێنێتەناو ڕوباری ئازادی نیشتیمانەوە دووسەد ساڵە گەنجەجوانەکانی ئەم شارە سنگ یان دەبێتە قەڵغانی ئازادی نەتەوەیەک کە چەندین سەدەیە لەپێناوی سەربەخۆیی هەزاران هەورازی سەختی بڕێووە کاتێ ئینگلیزەکان هاتن ئەوە شێخی نەمری شارەکەم بوو لەبەردە قارەمانی نیشتیماند ڕێ لە لەشکری ئستیعماردا گرت خوێنی شێخ تنۆك تنۆك دەڕژا بە سەر بەردەکانی بەرگریدا کاتێ عوسمانیەکان هاتن خەڵکی سلیمانی وتیان بڕۆن لە بەرماڵەکی کاک ئەحمدی شێخی مزگەوتی گەورەیی نیشتیمان بپرسن بزانن چ سوجدەیەک هێندەی سوجدەکەی کاک ئەحمدی بێگەردە کاتێ زەعیمەکان هاتن خەڵکی شارەکەم وتیان بڕۆن لە حامییەیی پڕلەتاوانی بەعسیەکان بپرسن کاتێ مولازم موحسین هات وتیان بڕۆن لە گەڕەکە هەژار نیشینەکانی سلیمانی بپرسن کاتێ دەیان ووت بڕوخی حوکمی فاشی بەخۆییو تولەو جاشی کاتێ علاو علی هاتن وتیان بڕۆن لە مفەوزشەمال بپرسن کاتێ ئێوەش هاتن وتیان بڕۆن لە ڕۆژهەڵات و لەباکوری کوردستان بپرسن وتیان لەخەڵکی قەڵابپرسن بزانن چ خیانەتی هێندەی 31 اب تێژی تێژییە لەتاوان بۆیە ئیوە نامۆن بەنیشتیمان بەخاک بەسلێمانی .
هەموومان گوێبستی پەیامەکەی سەرۆکی خێڵ بووین بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی کوردانەوە پێشکەشی کردین من نامەوێ لێرەدا قسە لەسەر کارنامەکەی به‌ناو سەرۆک بکەم چونکە باوەڕم وایە ئەگەر کارنامەکەی بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە هەرگیز ناچێتە بواروە ئەوا سەرۆک وەک هەموو سەرۆک عەشیرەتکی تری کوردستانی لێدی ناسنامە ڕاستەقینەکەی خۆی هەڵدەگری ئەوێش سەرۆک.
ئەگەر ڕۆژی ٦ئەیلول ڕۆژێکی ڕەش بێ لەمێژووی شاری سلێمانیدا ئەو ١٧ خوێناوی ڕەشترە لە مێژووی خەڵکی ئەم شارە ئەوانەی لە٦ ئەیلولدا شاریان خڵتانی خوێن کرد جیاواز لەوانەی لە ١٧ شوباتدا ئەوان کوردایەتی و کوردبوونیان لە بازاڕەکانی نیشتیماندا پێنەدەفرۆشتینەوە بەڵام جەندرمەکانی لقی ٤ کوردایەتی ونەورۆز ئازادیمان پێدەفرۆشنەوە ئەوەی جێ قسەلەسەرکردنە پەیامەکەی سەرۆک بوو لەکاتێکدا ئەم سەرۆکە ئامادەنیە داوای لێ بوردن لەخوێنی بەناهەق ڕژاوی گەنجانی سلیمانی و گەرمیان بکات و هەموو قاتیلەکانی پاسەوانی خێڵ وبارەگا تەسلیم بەدادگا بکات بەڵام ئەو دێ هەڕەشە لەوانە دەکات کە جامانەی سوریان سوتاندوەووبەناڕاستەوخو هانی کۆیلەکانی سەرۆک و خێڵ دەدا تۆڵەی جامانە سوتاوەکان بکەنەوە ئایی چەند جێێ شەرمەزاریە کاتێ ئێوە ناتوانن جیاوازی بکەن لە نێوان جامانەو بارەگاو شوشەو خوێندا لەنیوان گەرمیان وبیلال و ڕێژواندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە