له ملازم موحسینه بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی !!!
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
ئه‌م کاته‌ت باش دڵسۆزه‌که‌ی پارته‌که‌مان من ده‌مه‌وی زۆر سوپاس که‌م بۆ هه‌ڵویسته جوانه‌کان به‌رامبه‌ر پارته‌که‌مان و ڕه‌فیقه‌کانمان که چه‌ند دڵسۆزی بۆیان وه‌ک ڕه‌فیق وه‌فیق سامه‌ڕایی له رۆژنامه‌یکدا ئاماژه‌ی پیدابوو که جه‌نابتان له‌وماوه‌ییه‌ی سه‌رۆکی عێراق بوون له‌سه‌دام زیاتر خزمه‌ت به به‌عسیه‌کان کردووه بۆیه ئیمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ئیمه سوپاس ده‌که‌ین خه‌مت نه‌بی ئه‌گه‌ر گۆڕانیش کورسیه شره‌که‌ی به‌غدایان له‌ق کردی خه‌مه‌ت نه‌بی به که‌سوکاری علی و هاشم تاریق ده‌ڵیم ده‌نگتان به‌نی به‌کوتله‌ی به‌عسیه‌کانیش ده‌ڵیم له‌تۆ باشترمان ده‌ست ناکه‌وی بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراقی عروبه بۆیه تکات لێ ده‌که‌م خوینی کوڕه‌کانی شاره حه‌یاته‌که‌ت مه‌که به‌قوربانی کورسیه‌که‌ی به‌غداد .
جه‌لال وه‌ک ئاگادارم به‌هۆی ده‌سته‌ڵاته دیکتاتوریه‌که‌ته‌وه گه‌نده‌ڵی و داوین پیسی زۆرینه‌ی مه‌سولانی حیزبه‌که‌ت کاکه نه‌وه داوای زۆر لێکردی بۆ چاک سازی خزمه‌ت کردنی خه‌ڵک به‌ڵام وه‌ک ئاگادارم تۆ گویت به‌قسه‌کانی نه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی گویت به قسه‌کانی جه‌نه‌ڕاڵی بێ ئه‌ستیره داوه نیو ئه‌وه‌نده گویت له پرۆژه‌کانی ئه‌م مرۆڤه به‌ئه‌مه‌که‌ت نه‌کرد بۆیه دواجار باوڕی به‌خۆت حیزبه‌که‌ش نه‌ما له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر دا بڕیاری دا شۆڕشی نیلی هه‌ڵگیرسان .
جه‌ناب ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم ساڵی پار 25/7شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی گۆڕا له‌شاره سه‌وزه‌که‌وه بۆ شاری نیلی ئیستاش که کاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه بۆ په‌رله‌مانه‌که‌مان ئه‌وه‌نده‌ی چاودیری که‌ناڵه‌کان ده‌که‌م ئاسمانی کوردستانتان له زاخۆ وه تا خانه‌قین ڕه‌نگی نیلی دای پۆشیه‌وه بۆیه خۆت و هێرۆ جه‌ندرمه‌کان ئارامیان له‌به‌ر هڵگیراوه ئه‌وه‌نده‌ی به‌وردی ئاگاداری ڕه‌وشی سلیمانی ده‌که‌م ده‌ڵین وه‌ک سه‌رده‌مانی ئیمه ساڵانی هه‌شتاکان خه‌ریکه گۆڕان خوازان شار به‌ده‌رتان ده‌که‌ن .
جه‌لال حه‌زده‌که‌م هه‌ندی ئامۆژگاریت بکه‌م هه‌رچه‌نده من خه‌ڵکی ئه‌و شاره نیم وه‌ک تۆ هه‌ردووکامان نامۆین به‌و شاره به‌ڵام هه‌رچه‌نده من ساڵانیکی که‌م له‌و شاره ژیاوم وه‌ک عه‌ره‌بیکی شۆڤینی له‌هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک جه‌لادیکی به‌وینه‌ی جه‌لاده‌کانی تۆ زۆر ئازاری خه‌ڵکی شۆڕشگیری ئه‌و شاره‌م داوه له‌وماوه‌یه‌شدا که‌من حاکمی ئه‌وشاره بووم قه‌تڵوعامی گه‌نجه‌کانی ئه‌و شاره‌م ده‌کرد به وێنه‌ی لاهۆر ماهوڕ ئه‌و سه‌رده‌مانه تۆ له‌شاخ بوی تۆ هاوڕی مارکسیه‌کان ئیدعای ئازادی ودیموکراسی و مافی مرۆڤتان ده‌کرد جاڕی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سته‌ڵات و خزمه‌تکردنی چینی کریکار و جوتیاران زه‌حمه‌ت کێشان تان ده‌دا به‌م دروشمه خه‌یاڵاویانه له‌ڕی ڕادیۆکه‌تان و ته‌نزیمه‌کانتانه‌و هانی جه‌ماوه‌ر و خوێنکارانی زانکۆ و پیمانگاکانتان ده‌دا خۆنیشاندان و ڕاپه‌ڕین که‌ن ئێمه‌ش بۆ پاریزگاری کردن له‌پارت و سه‌رۆکه دیکتاتۆره‌که‌مان له‌هه‌رجێگه‌یه‌ک بیان وتایه بڕوخی حوکمی فاشی به‌خۆی و توله و جاشی قوات خاسه و شۆڤرلێته‌کانمان ئاماده بوو سه‌ره‌تا به ته‌قه پاشان ڕه‌شبه‌گیری وه‌ک ئه‌وه‌ی برازاکه‌ت و جه‌ندرمه‌کانی ده‌یکه‌ن ده‌مه‌وی پاداشتیک به‌مه‌وه له‌به‌رمبه‌ر ئه‌و دڵسۆزیه‌ت بۆ ڕه‌فیقه‌کانمان له‌وماوه‌یدا که‌له‌و شاره‌دا جه‌لاد بووم به‌خه‌سله‌تی ئه‌و شاره ئاشنابووم ئه‌و شاره وه‌ک ئاسکه‌کانی کانی ئاسکان وایه سرکه ده‌سته‌مۆ ناکری به‌ترس و تۆقاندن چاکم له‌بیره ئێمه ده‌ستڕێژمان لێده‌کردن ئه‌وان ده‌یان قیژاند تانک تۆپ ته‌یاره ده‌رمان ناکا له‌و شاره ئه‌وه کاک تاریق ڕه‌مه‌زانیش له له‌لنده‌نه‌وه سڵاوی هه‌یه ده‌ڵی له‌به‌ر خاتری من باوه‌ک من نه‌کات چۆن له 88 هه‌ڵه‌بجه‌م خه‌ڵتانی خۆین کرد با ئه‌ویش سلیمانی خه‌ڵتانی خوێن نه‌کات له‌بیرته
ئه‌بو پاڤیڵ .کاتی خۆی ئێوه سلیمانی تان ناو نا شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ئێمه‌ش ده‌مان وت ڕه‌س حیه ئیستا کامیانه سه‌رۆک .
ئه‌بو قوباد براده‌ریکم هه‌یه کاتی خۆی له‌شاخ له‌گه‌ڵتان بوو به‌ڵام خه‌تمایلی ئێمه بوو وه‌ک چۆن ڕه‌فیق هاشم سوڵتان خه‌تمایلی ئێوه بوو به‌کوردیه‌کی ئێوه فایلدار ئه‌و فایلداره ته‌له‌فونی بۆ کردم پاش هه‌واڵ پرسین وتم هاکاکه ده‌نگوباسی شاره حه‌یاته‌که به‌م شیوه‌یه بۆی گێرامه‌وه دوێنی شه‌و کاتی هه‌وادرانی گۆڕان به‌شیوه‌یکی دیموکراسیانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌کرد له‌شه‌قامی سالم له‌نزیک مه‌ڵبنه‌دی هاوسه‌ره‌که‌ت بوه به ته‌قه هه‌ر وه‌ک پێشه‌ی ئێمه قوات خاسه‌کانی لاهۆڕکه‌ناوتان ناون ده‌زگای دژه تیرۆر به‌زوترین کات گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌که چه‌ند گۆڕان خوازیک بریندار بوون به‌پله بردویانن بۆ نه‌خۆشخانه هه‌ر زوو قوات خاسه‌کانتان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ریان توره‌که‌یان کردوه به‌سه‌ریاندا به‌ڕاستی گه‌ته‌ورتان کردووه ئێمه ئه‌گه‌ر جاران که‌سێکمان ببردایه چاومان ده‌به‌ست به‌ڵام ئێوه تورکه‌یان له سه‌ر ده‌که‌ن ئافه‌رین سۆشیال تیرۆرست ئا عه‌مو جه‌لال ده‌ڵین گیراوه‌کان پاسه‌وانی هاوڕیکانی شاخ تانن یه‌کی له‌وانه‌ش برای شه‌هیدیکتانه کاتی خۆشی له‌شاخ پێنج برا بوون له تیپی 47 پیره‌مه‌گروون ئه‌و تیپه‌ی ئێمه‌یان هێنابووه هه‌له‌که‌سه‌ما هه‌مووشه‌وی سلیمانیان ڕوناک ده‌کرده‌وه باشه خۆ ئێوه ده‌ڵین لیسی کوردستانی لیستی خوینی شه‌هیدانه به‌ڕاستی وه‌فادارن بۆشه‌هیده‌کانتان له‌ڕی ئه‌م نامه‌یه‌شه‌وه سڵاوم بگینه به هه‌ڤاڵ حکمت پی بڵی له‌سه‌رده‌مانی ئاش دا ویستی بیته‌وه باوه‌شی حیزب و سه‌وره به‌ڵام به‌قیسمه‌ت نه‌بوو پی بڵی نه‌چووه بچی دوای 7/3 له سوریا ده‌توانێ په‌یوه‌ندی به هه‌ڤاڵانمانه‌وه بکات ئێمه عێراقچی و ئه‌ویش هه‌ر عێراقچی یان بچی بۆ موسڵ بۆلای ئوسیل نه‌جه‌فی له‌وێ ته‌ماته‌ی تێناگرن .
به‌ڕوخسه‌تی شێخ ڕه‌زا.
له‌بیرم دی سولیمانی که‌دارومۆڵکی بابان بوو.
نه‌مه‌حکومی جه‌لال و نه‌سوخره‌کێشی ئالی تاڵه‌بانی بوو.
اخوکم موخلس ملازم موحسین.فلستین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست