ارحل یا مه‌سرو مع بابه ........
Friday, 28/01/2011, 12:00
به‌داوای لبوردنه‌وه تایتڵی نوسیه‌نه‌که‌م به‌زمانی عه‌ره‌بیه له‌کاتیکدا خه‌ڵکی ئازادی خوازی میسر ڕاژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته یه‌کی له دروشمه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانی خۆنیشانده‌ران ئه‌م تایتڵه‌ی سه‌ره‌وه بوو که ده‌کرێ ئه‌مه به باڵای تاڵه‌بانی و نه‌وه‌کانی و داروده‌سته‌که‌ی ئه‌ویشدا ببڕێ چونکه ئه‌مانه هه‌موویان دووڕووی دراوێکن له‌به‌رامبه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵاته دیکتاتوریه‌کانیان .
کاتێ گه‌لی تونس توانیان به شۆڕشێکی کورت خایان وکه‌م قوربانیدان سه‌رۆکه دیکتاتۆره‌که‌یان پاش 23 ساڵ له‌ده‌سته‌ڵاتی تاک ڕه‌وانه‌ی خۆی وله‌یلا خانمی شار به‌ده‌رکه‌ن که‌زۆرێک پیان وایه تونسیه‌کان له‌پیناوی نان و کاردا بن علیان کرده به‌ند و عبره‌ت بۆ هه‌موو سه‌رانی عه‌ره‌ب و هاوشیوه‌کانیان له باشوری کوردستان کاتێ ئه‌م گه‌رده‌لوولی ڕاپه‌ڕینه به‌جه‌سته‌ی محمد بوعزیز مه‌شخه‌ڵه‌کی هه‌ڵکرا سه‌رانی عه‌ره‌ب له‌سوریا و کوه‌یت و لیبیا که‌وتنه به‌خشینه‌وه‌ی داهاتی دزراوی وڵاته‌کانینان بۆ باشکردنی بژیوی ژیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان له قاموسی سیاسی ئه‌مانه دا خۆیان سه‌ردار و میر و سه‌رۆک خێڵن هاوڵاتیانیش ڕه‌عیه‌تن بۆیه دیکتاتۆره‌کان تا ئه‌و ساته‌نه‌ی عه‌رشی ده‌سته‌ڵاتیان نه‌که‌وێته سه‌رهه‌ڕه‌شه لێکردن باکیان به‌ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان نییه بۆیه هه‌ر دوێنی قه‌زافی دیکتاتۆر زیاتر له 200 ملیاری خسته سندوقی وه‌به‌رهینان وه کۆبوونه‌وه‌ی دوێنی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتیش بۆ ئه‌و ترسانه‌یه که باهۆزه‌که‌ی له‌تونسی بوعزیزه وه هه‌ڵی کردووه .
ئه‌وانه‌ی ژیان یان وه‌رگرتنی ئوکسجین یان په‌یوه‌سته به‌مان ونه‌مانی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته دیکتاتۆره‌ییه هه‌یه له‌باشوری کوردستان قه‌ڵه‌مه کۆیله‌کانی حیزب و خێڵ فه‌یله‌سوفه مارکسیه عه‌یاره 24 که‌ی دوێنی و قسه‌که‌ره‌ی حیزبه سۆشیال دیمۆکراته‌که‌ی له‌مه‌ڕخۆمان له‌سه‌ر وتاری ک.ن پیمان ده‌ڵین ئیوه زوڵم ده‌که‌ن ئه‌م ده‌سته‌ڵاته خۆماڵیه بێ کاره‌بایه ده‌شوبهێن به ده‌سته ڵاته‌کی تونس باشه کاک حکمه‌ت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ک کاک مه‌لابه‌ختیار بیرده‌که‌نه‌وه ئه‌وه بن علی ته‌رح ئه‌ی حسنی مبارک خۆ ناكرێ بڵی له میسره‌که‌ی ئه‌بو جمال ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی نوسین و ته‌عه‌دودی حیزبی بوونی نیه خۆ له بواری دیموکراسی و ئازدی خۆنیشاندان میسر زۆر له پێش ئیوه‌وه‌یه بۆیه کێشه‌که ئازادی نیه کێشه که داهات و کورسی دیکتاتۆره‌کانه که کورسیه‌کانتان له یه‌ک ده‌چن.؟
ده‌سته‌ڵاته‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی له بن علی یان له موبارک ده‌چن .؟
به‌داخه‌وه تێڕوانی ئێمه بۆدیکتاتۆر تێڕوانینکی هه‌ڵه‌یه ئیمه زۆرێک پیان وایه دیکتاتۆره‌کان ته‌نها به‌وانه ده‌وترێ که کومه‌ڵ کوژی یان کیمابارانیان کردبی یان که‌مه نه‌ته‌وه‌یتیه‌کانی وڵاته‌کانیان قه‌تڵوعام کردبی به‌وێنه‌ی هیتله‌رو سه‌دام بۆیه‌ئه‌م خۆینده‌ویه بۆ دیکتاتۆره‌کان هه‌ڵه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ی کاتی ده‌بنه که‌سی یه‌که‌می حیزب و حکومه‌ت سه‌رچاوه‌ی داهاتی حیزب و حکومه‌ت ته‌حه‌کومی پیوه‌ده‌که‌ن بۆ خزمه‌ت کردنی بنه‌ماڵه‌و که‌سه‌نزیکه‌کانی خۆیان یان هه‌رچی پۆسته گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی وڵات ده‌خنه ژێرڕکێفی نه‌وه‌کانیانه‌وه هه‌موو پیگه‌کانی حیزب و حکومه‌ت قۆرغ ده‌که‌ن وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی ئه‌مه به‌شێکه له دیکتاتۆری .
ئه‌گه‌ر بارزانی و تاڵه‌بانی تا ئه‌م ساته نه‌یان توانیبی له‌نیوو خودی حیزبه‌کانیانه‌وه ده‌ستاوده‌ست کردنی ده‌سته‌ڵاته‌کان بکه‌ن چۆن ده‌توانن له‌سیسته‌می په‌رله‌مانی دا ته‌داولی سڵته بکه‌ن به‌رزانی زیاتر له 30 ساڵه سه‌رۆکی پارتیه ئه‌م پارته له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌م پارته زیاتر له چه‌ندین کۆنگره‌ی گرتوو جاری نه‌مان دی به‌رزانی بڵی من عه‌رشه‌که به‌جێ دێڵم بۆ که‌سێکی تر بۆ خۆیان سیناریوی به‌یعت دان ئاماده‌ده‌که‌ن کۆیله‌کانیش زۆرن .
تاڵه‌بانیش له‌م باشتر نییه له‌و ڕۆژه‌ی تاڵه‌بانی به به‌یان نه‌مایه‌ک خۆی کرد به‌سکرتێری یه‌کێتی وائه‌م پارته 35 ساڵ تێده‌په‌ڕێنی تاڵه‌بانی هه‌ر سکرتێره له‌کاتێکدا ئه‌م پارته 3کۆنگره‌ی به‌ستووه خۆشی به‌سۆشیال دیمۆکرات ناوزه‌ند ده‌کات به‌ڵام کۆیله‌کانی ئه‌م پارته پرێنسپی سۆشیال دیمۆکراته‌کان له‌کۆنگره‌کانییاندا به پرێنسیپی چه‌پڵه پێشل ده‌که‌ن .
ئه‌گه‌ر تونسیه‌کان ومیسر یه‌کان ته‌رابلسیه‌ک و جه‌مال ێکیان هه‌بێ ئه‌وا به‌رزانی و تاڵه‌بانی هه‌زاران ته‌ڕابلسی و جه‌مالیان بۆ خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی باشوری کوردستان به‌رهه‌م هێناوه ئه‌گه‌ر له‌یلا بای 40 ملیۆن ئێرۆ ئاڵتونی دزیبی ئه‌وا پارتی و یه‌کێتی 4ملیاری ته‌نها یه‌ک سه‌فقه‌ی گریبه‌سته نه‌وتیه‌کانیان دزیوه ئاماده‌نین باسی یشی که‌ن ئه‌گه‌ر لای تاڵه‌بانی ته‌ڕابلسیه‌ک هه‌موو زه‌وی و باڵه‌خانه به‌رزه‌کانی شاره‌که‌می داگیر کردبی ئه‌وا لای به‌رزانی جه‌ماله کان هه‌موو قه‌ڵاو مناره‌یان که‌یان ده‌گیر کردووه ئه‌گه‌ر لای مبارک یه‌ک سوپا له پاریزگاری دیکتاتۆردا بێ ئه‌وا لای بارزانی زێڕه‌ڤانی و لای تاڵه‌بانی پێشمه‌رگه پارێزگاری له ده‌سته‌ڵاته‌کان ده‌کات ئه‌گه‌ر لای بن علی یه‌ک ئه‌من هه‌بێ ئه‌وا له باشور پاراستن و زانیاری پارێزگاری له دیکتاتۆره‌کان ده‌که‌ن .
ئه‌گه‌ر بن علی ئازادی ڕۆژنامه گه‌ری قه‌تیس کردبی به‌ڵام لای به‌رزانی و تاڵه‌بانی ته‌نها دوو ڕۆژنامه و گۆڤارێک ئازادانه کار ده‌که‌ن به‌ڵام که‌یسی دادگاکانیان هێنده‌ی که‌یسی دادگای باڵای تاوانه‌کان بووه لای مباره‌ک ئه‌گه‌ر ئیخوان موسلمینه‌کان له زیندانه‌کان خنرابن به‌ڵام هه‌رگێز وه‌ک ئه‌و پێشمه‌رگه یه‌یی له‌زیندانی ئاکریدا نه‌خه‌سێنراوان مبارک بۆ سه‌رکوت کردنی ئیسلامیه‌کان هه‌رگیز په‌نای بۆ ئیسرائیله‌کان نه‌بردووه به‌ڵام تاڵه‌بانی و به‌رزانی بۆ گرتنی که‌پکی حه‌مه‌د ئاغا سه‌فین و هه‌ولێر داگیرکه‌رانی کوردستانیان به نیشتیمان خۆشه کردووه بۆ یه کاتی ئه‌وه هاتووه هاوڕێکانی سه‌رده‌شت و سۆران هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناوی پاریزگاری ده‌سته‌ڵات داهاتی گومرگه‌کاندا هاوڕێ ئازیزه‌کانیان له سه‌فین و هه‌ڵه‌بجه و سه‌ری ڕه‌ش و زیاره‌ت به‌جێ هێشت به قه‌ڵه‌مه‌که‌ی سه‌رده‌شت له به‌ر ده‌م زانکۆی تێرۆر به گه‌وره‌ی بنووسن *بارکه‌ن بڕۆن له تونسن کاره‌بای نیشتیمانی هه‌بوو به‌ڵام لای ئێوه کاره‌بای نا نیشتیمانی هه‌یه بارکه‌ن بڕۆن........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست