وه‌زیره خان ده‌یه‌وی به فیزه‌ی کاک ئارام بچێته په‌رلامانی به‌غداد !!!
Saturday, 06/03/2010, 12:00
هه‌رگیز له ڕوانگه‌ی ڕق وکینه‌وه ده‌ست ناده‌مه قه‌ڵه‌م به‌ڵام هه‌ندی جار ئازار‌و ئه‌و زوڵم وسته‌مه‌ی که‌له نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌که‌م ده‌کری جا چ له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته داگیرکه‌رکانه‌وه بکری یان له‌لایه‌ن سه‌رانی کورده‌وه بێ ئازاری ڕۆحم بدا له‌چه‌ند دێڕێک‌دا ئازاره‌کانی دڵم به‌یان ده‌که‌م گرنگ نیه ئه‌گه‌ر نووسینه‌کانیشم کاڵ وکرچ بی گرنگ ئه‌وه‌یه ویژدانی خۆم ئاسووده ده‌که‌م .
له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا سه‌رانی (درۆودراو)ی کورد هه‌موو جوانیه‌کانی دنیای دیموکراسی یان ناشرین کردووه بۆ مانه‌وه‌و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت سامانی خه‌ڵکی باشوری کوردستان ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی شه‌ڕی کورد کوژیدا له‌ڕی ڕاگه‌یانده ڕوو زه‌رده‌کانیانه‌وه به‌یه‌کتریان ده‌کرد ئێستا له‌ڕی بانگه‌شه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به‌کێش به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی چ له‌سه‌رده‌مانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕیندا نموونه‌ی جوامێری بوون ئێستاش به‌ره‌ی ده‌سته‌ڵات و ئیمتیازاتی مادی و مه‌عنه‌ویان چوڵ کردوو چونه‌ته به‌ره‌ی گه‌له‌وه نامه‌وی لێره‌دا ڕیزبه‌ندی هه‌موو ئه‌و لیدوان و چه‌واشه‌کارییه سه‌رانی دوو زل پارته ده‌سته‌ڵاداره‌که بکه‌م ته‌نها ده‌مه‌ی ناوی پێرۆزی شه‌هید نه‌کری به‌کارتی دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنتان ؟
کاتی وه‌زیره‌خان ده‌بینم وه‌ک کانیدیدیکی هاوپه‌یمانی و حیزبه‌که‌ی هێرۆ تاڵه‌بانی و له‌ڕاگه‌یاندی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانییه‌وه هاوڕی خۆشه‌ویسته‌که‌ی کاک ئارام بانگه‌شه بۆ خۆی ده‌کا ده‌ڵی من خوشکی کاک ئارام به‌قه‌د باڵای به‌رزی کاک ئارام به‌قه‌د قورساییی په‌یکه‌ره وون بوه‌که‌ی کاک ئارام که له به‌رده‌م باخی شاره‌وه ته‌ماشای جوانیه‌کانی ته‌نگیسه‌ر و قۆپی ده‌کرد به‌وێنه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی که جاشه‌کان له‌به‌یانیه‌کدا که‌هاوڕی کرێکاره‌کانی شاره‌که‌ی ئارام به‌رده‌می مزگه‌وتی شاریان جوان تر ده‌کرد له‌شیرینه‌ی خه‌وی ئارام‌دا به‌شۆفڵه ڕووزه‌رده‌کانییان په‌ێکه‌ره تاقانه‌که‌ی ئه‌و شاره‌یان له‌مێژووی ئه‌و شاره وون کرد به‌قه‌د باڵای گۆێژه ئازاری ڕوحمان ده‌ده‌ی ده‌کری لیمان بپرسی بۆ؟
ڕاسته کاک ئارام و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌ل وخاک که‌سایه‌تیه‌که له ئه‌ندامانی ئه‌وخێزانه به‌ڵام ئارام له‌دواجاردا ده‌بیته‌هاوڕی و مامۆستا و ڕۆشنیرانی شار‌و گوند نشینانی لادی ئارام ده‌بێته هاوڕی جوتیاران زه‌حمه‌ت کیشانی نیشتیمانیک ئارام نه‌موڵکی یه‌کیتییه‌و نه مۆڵکی سه‌رانی یه‌کیتیش چونکه ئه‌وان نامۆن به ئاکار‌و ڕه‌وشت به‌رزی ئه‌و مرۆڤه به‌خشنده‌یه دوامه‌نزڵگای ئارام ته‌نگیسه‌ر... ده‌کری ئێوه له‌ساڵ یادی ئه‌م گه‌ش مرده مه‌زنه‌دا وه‌ک چون دینیمان پاش 30 ساڵ له‌شه‌هیدبوونی خانمی سکرتیری حیزبه‌که‌ت بۆ ڕاکێشانی سۆزی جه‌ماوه‌ری شار هاو سه‌فه‌ر بوو بۆ ته‌نگیسه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه جوتیاره بینازه‌کانی ته‌نگیسه‌رنن ئێشکگری مه‌نزڵگاکه‌ی ئارامنن ئه‌وه قوتابیه درۆزنه‌کانی هاوڕیکه‌ت نین به‌ڕێزم به‌چ پێوه‌ریکی مرۆڤایه‌تی و شۆڕشگیری گیانی پاکی ئارام ده‌کیته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ کورسیه‌کی شه‌ق وشڕی به‌غایی پڕله‌تاوان له‌گه‌ڵ هاو پارتیکدا که بکوژی براکه‌ت شه‌هیدانه‌که‌ی له شه‌هیدانی هاوڕی هاوڕیکه‌ت زایاتر بی و موچه‌کانیشتان له وه‌زاره‌تیکه‌وه بدری به موچه‌ی کاک ئارام شه‌هیدی سه‌رکرده و (ته‌حسین یش * ئه‌نفالچی سه‌رکرده *
ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕیزتان له دواجار بانگه‌شه ده‌که‌ی بۆ بکوژی براکه‌ت و هاوڕی شه‌هیده‌کانی کاک ئارام مامه ڕیشه و سیروان تاڵه‌بانی و هه‌موو ئه‌و گه‌شمردانه‌ی تریش!!!!!!!! کاتی سه‌رانی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی خۆیان به میرات گری شه‌هیدان ده‌زانن ئه‌و ده‌مانه‌ی به‌هه‌وڵ و کۆششی کاک ڕزگار ساڵح و که‌مپینی دادگایی کردنی سه‌رۆک جاشه‌کان ڕاگه‌یندرا به‌ڕیزتان یش به‌شداربوون که‌م تازۆر چه‌ند له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و م.س حیزبه‌که‌ی هێرۆ تاڵه‌بانی به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌وه هاتن هاوکاریان کردین ئه‌گه‌ر باسیش کردبی به‌کاریکی بێبه‌رهه‌میان وه‌سف کردووه هه‌رگاڵته‌شیان به‌عه‌قڵمان کردووه .
به‌ڕێزم کاتی ده‌ڵی من خوشکی کاک ئارام؟ به‌پی ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارته‌که‌ی هاوڕی جه‌لال شه‌هیدانی سه‌رکرده موچه‌ی شه‌هیدانه‌که‌یان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم 3ملیون دیناری عێراقیه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر کاک ئارام زۆرێک له‌شه‌هیدان زیندووبنه‌وه هه‌رگیز ئه‌م زۆڵمه قبوڵ ناکه‌ن که به‌رامبه‌ر هاوڕی شه‌هیده‌کانی تریان ده‌کری به‌ڵام ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له داهینانه چه‌وته‌کانی پیاوه نه‌خۆشه‌که هه‌رچه‌نده نازانم چ به‌ڕێزیکتان وارسن ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرن تائیستا هه‌م به‌ڕیزتان و هه‌م سه‌رانی کۆمپانیای تاڵه‌بانی چ خزمه‌ت گوزاریه‌کتان بۆ ته‌نگیسه‌ر و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری گه‌یاندوه ئه‌گه‌ر ئیوه شانازی به ئارامه‌وه ده‌که‌ن ده‌بوو ئێستا ته‌نگیسه‌ر شاریک بوایه له جوانی .
به‌ڕێزم ده‌کری پیمان بڵی سه‌رانی ئه‌م پارته چیان بۆ شاره‌که‌ی ئارام و گه‌ره‌کی حاجی حان کردووه ته‌نها له‌بێڕزی کردن زیاتر به‌جه‌سته‌ی ژنان و کاچانی ئه‌و شاره چ دیاریه‌کی تریان بۆ هێناوین من دڵنیام له‌وه‌ی به‌ڕێزتان کاندییدی هێرۆخانن ئه‌وساتانه‌ی مناڵه‌بێنازه‌کانی سلیمانی له‌به‌رده‌م (فتیله) وانه‌کانی قوتابخانه‌یان ئاماده ده‌کرد گۆڕستانی م.برایم ئه‌حمد یش ئه‌وجلوسه ڕۆژێ پیت وت ئه‌مه زۆلمه له مناڵه‌کانی شاره‌که‌م ده‌کری به‌دڵنییاوه نه‌خێر باس نه‌کردووه .
له‌کۆتایدا به‌ڕێزم دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئارام بمایه یان له‌شاخ شۆڕشی پرته‌قاڵی ده‌ست پێده‌کرد یان ئه‌و ئێستا سه‌رقافله‌ی شۆرشی نیلی ده‌بوو بۆیه تکات لێده‌که‌م با نه‌واکانمان زیاتر‌و زیاتر ناوی ئارام هه‌ڵگرن خۆت له‌م گه‌مه سیاسیه‌ی سه‌رانی فرسه‌ت دور بگره ئه‌ون ئه‌گه‌ر وه‌فایان بۆ کاک ئارام هه‌بوایه ده‌بوو په‌یکه‌ره‌که‌ی له‌به‌رزایی ئه‌زمڕه‌وه بیڕوانییه به‌سه‌ر ئاسمانی نیشتیمان‌دا .
له‌دواجاردا ئینسان له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی کۆمپنیایه‌دا ده‌بی به‌کۆیله‌ی حیزب وبنه‌ماڵه هه‌رچه‌نده ده‌زانم زۆر سه‌رقاڵی بۆ سه‌ر خستنی لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان کردبی بۆ پرسی بودجه‌ی کوردستان ده‌بیینن دکتور شاعیر حاکم پێشمه‌رگه‌ی شاخ نووسه‌ر کچ و برای شه‌هید که‌وێنه‌ی خۆڕاگری قاره‌مانی بوون به کۆیله‌ی حیزب و خێڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست