کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیرکۆ بێکه‌س شاعیرێکی کۆیله‌ !

Monday, 17/05/2010, 12:00


شه‌هید کردنی سه‌رده‌شتی بوێر به‌وشێوه‌ دڕدانه‌یه‌ ئازری ڕۆحی هه‌موانی دا ته‌نها نووسه‌ر ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووسه‌ کۆیله‌کانی بن سێبه‌ری ده‌سته‌ڵات نه‌بێ ئاسمانی نیشتیمان له‌ قه‌ڵاوه‌ تا خانه‌قین ڕه‌شی پۆشیوه‌ سه‌رده‌شت بووه‌ به‌سونبوڵی ئازادی بۆ هه‌موو گه‌نجه‌ سه‌رکوت کراوه‌کانی باشور سه‌رده‌شت بوته‌ وێردی سه‌رزمانی هه‌مووان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات مرۆڤه‌ ئازادی خوازه‌کان که‌یسی سه‌رده‌شتیان کردووه‌ به‌که‌یسی خۆیان ته‌نها کۆیله‌کانی حیزب وبنه‌ماڵه‌ نه‌بی نه‌بایان دیوه‌ونه‌بۆران.
من بۆخۆم ویژدانم ئازاری ڕۆحم ده‌دا نه‌م توانی پێش شه‌هیدبووبی کاکه‌ سه‌رۆ به‌نووسیه‌نه‌کانی ئاشنابم له‌کاتێکدا به‌حوکمی کاره‌که‌م که‌له‌ڕادیویه‌کی کوردی داکار ده‌که‌م خوێنه‌ری زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌وماڵپه‌ره‌کوردیه‌کانم به‌کوردستان پۆستی بۆیره‌وه‌جانازانم هۆکاره‌که‌ی سه‌رقاڵی بووه‌ یان دابه‌زاندنی نووسینه‌کانی به‌ڵام پاش شه‌هیدبوونی له‌ناخی دڵمه‌وه‌ پرسه‌بارم فرمێسکی ڕاستگۆیانه‌ش بۆ دایکه‌ جگه‌رسوتاوه‌که‌ی سه‌رۆ ده‌ڕێژم .
پاش شه‌هیدبوون کێن نووسه‌روشاعیره‌کۆیله‌کان؟
له‌پێش و له‌پاش هاتنی ئاینی ئیسلام کۆیله‌ به‌و عبدانه‌ ده‌وتران که‌له‌بازاڕه‌کاندا له‌لایه‌ن بازرگانه‌کانه‌وه‌ کڕین و فرۆشتیان پیوه‌ ده‌کرا.
ئه‌مڕۆ ئه‌ودوو کۆمپانیا بازرگانیه‌ی به‌رزانی وتاڵه‌بانی زۆریک له‌نوسه‌ران ڕۆشنبیرانیان کردووه‌ به‌کۆیله‌ی حیزب ئازادی بیرکردنه‌وه‌ ویژادانیان کڕیوون بۆیه‌ ده‌کری به‌هه‌موو ئه‌و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی که‌له‌ڕۆژنامه‌کانی حیزب و بن سێبه‌ری به‌رپرسه‌کان حیزب وحکومه‌ت کار ده‌که‌ن پێیان بڵین نوسه‌ره‌کۆیله‌کان کاتی خویندکاریکی زانکۆ نووسه‌ریکی 23ساڵان له‌به‌رده‌م حه‌ره‌می زانکۆ دا ده‌فڕێنری و پاشان تیمه‌کانی مه‌رگ تیرۆری ده‌که‌ن ونیشتیمان ده‌خرۆشی تۆی به‌ناو شاعیرو نوسه‌ر نه‌وێری به‌په‌خشانه‌ شعیری به‌دوو دێڕ هه‌ندی له‌ئازاره‌کانی دایك و هاوڕیکانی له‌کۆڵ نێێ ئه‌ی ده‌کری ئێمه‌ به‌ ئێوه‌ بڵین نووسه‌روڕۆشنبیری خه‌مخۆری گه‌ل و ووڵات یان پێتان بڵین شایری سه‌رۆکه‌کان .
پاش تێپه‌ڕبوونی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر شه‌هید کردنی شه‌هیدی ئازادی به‌یان دا به‌ده‌ر له‌ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه‌ و گۆڤاری لڤین و کوردستان پۆست و ده‌نگه‌کان و ستاندارو که‌ناڵی ئاسمانی که‌ی ئین ئین که‌به‌جدی کاربۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ڕێگری له‌م ترس و تۆقاندن و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌ بگرن که‌ ده‌سته‌ڵاته‌ ترسنۆکه‌کانی نامۆ به‌ بیری ئازادو ڕاده‌ڕبرینی ئازاد په‌یره‌وی ده‌که‌ن .
بۆچی شیرکۆ بێکه‌س م هه‌ڵبژارد؟
قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه‌ که‌شیرکۆ توانیوتی جوان کاری له‌ شعیرو داهێنان و تازه‌گه‌ری له‌دنیایی شعیرکوردی یا کردووه‌ و ده‌یکات به‌ڵام ده‌بی هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ به‌ڕشتانه‌ ئه‌وڕاستیه‌ بزانن ئه‌وان ته‌نها مۆڵکی خۆیان نیین به‌ڵکو موڵکی نه‌ته‌وه‌یه‌کن بۆیه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ده‌بێ مامۆستا ئه‌و ڕاستیه‌ بزانی سه‌رده‌شت یش ئه‌گه‌ر تا دوێنی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بۆشه‌هیده‌کانی یه‌کێتی بوو ده‌بێ ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رده‌شت بێ له‌کاتێکدا دوێنی م.خه‌ڵاتی شه‌هید سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ی پێبه‌خشرا بۆیه‌ ده‌کرا ئه‌مڕۆ م.له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که‌ تا ئه‌مڕۆش جێێ زنجیره‌کانی ده‌بابه‌کانی 31 اب ی پێوه‌ دیاره‌ ده‌بوو وه‌ک یه‌که‌م وه‌زیری ڕۆشنبیری حکومه‌تی کوردی له‌گه‌ڵ گه‌نجانی زانکۆ هاوار بکردایه‌ دوێنی سۆران ئه‌مڕۆ سه‌رده‌شت و سبه‌ینی هه‌موومان په‌خشانه‌ شعیرێکیش ئاماده‌ کردایه‌ له‌ ژێرناونیشانی *سه‌رده‌شت به‌خه‌یاڵ ئه‌وین دار بوو*
هه‌ر له‌وێشه‌و فه‌رهاد پۆستمۆدیرن حه‌مه‌سه‌عی حه‌سه‌ن ومه‌هاباد قه‌ره‌داغی و عه‌داله‌ت و ستران و عارف قوربانی و سامی شۆڕش و د.شیرکۆ عبدڵله ومه‌لابه‌ختیار یش بانگ بکردایه‌ کۆڕیکی بۆ بگێڕانایه‌ له‌ سه‌ر *جیاوازی له‌ نێوان تیرۆری فکرو تیرۆری جه‌سته‌ * له‌کۆتایدا ده‌مه‌وی ئه‌و بڵیم هه‌تا نوسه‌ری له‌کۆت و زنجیری ده‌سه‌ڵات ڕزگاری نه‌بێ جه‌سته‌ی سه‌رده‌شته‌کان شه‌ڵاڵی خوێن ده‌کرێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە