تاڵه‌بانی توانی بغداد بهه‌ژێنێ تا ده‌نگی پێبده‌ن ؟
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
به‌ش به‌حاڵی خۆم باوه‌ڕم وایه پاش ڕوخانی قه‌ڵای زۆرداری ڕژیمی شۆڤێنی عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا وه عێراق گوندیکی وێرانه‌یه بنیاد نانه‌وه‌ی ئه‌م گونده له‌به‌رژه‌وه‌ندی شۆڤێنسته‌کانی عه‌ره‌به کورد له‌باشوری کوردستان هیچ حاسڵ ناکا له‌م بنیادنانه‌وه‌یه ته‌نها ماڵویرانی وتوانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له بۆته‌ی عه‌ره‌بیدا بۆیه بۆمن گرنگ نیه کی ده‌بی به‌سه‌رۆک کی ده‌بی به وه‌زیرو گزیر ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ بوو به‌ڵام سه‌رانی کورد له پوست به‌غدادا هه‌ڕاج فرۆشیان کرد پاش نه‌مانی سه‌رخان وژێرخانی سه‌ربازی وئابوری عێراق کورد هه‌لیکی مێژووی بۆ ڕه‌خسا که‌سه‌ربه‌خۆی خۆی له‌باشوری کوردستان ڕابگه‌ێنی به‌ڵام سه‌رانی کورد چونکه هه‌میشه وه‌ک خاڵم (م.عومه‌ر مسته‌فا سعید)پی ده‌وتم کوڕم دوای ئه‌مانه مه‌که‌وه ئه‌مانه سه‌رکرده‌ی مه‌کته‌بینن منیش پیم ده‌وت ئه‌مانه مه‌کتبه‌یان ته‌واو نه‌کردووه یادی به‌خێر ئه‌یوت نا ئه‌مانه ته‌نها له‌پشت (مێزه‌وه سه‌رکرده‌ن ئه‌مانه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆی سیاسی خۆیان نینن بۆیه نابینی مه‌شخه‌ڵی ئازدی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌مانه هه‌ڵگری بن).
ئه‌گه‌ربه‌خێرای چاوێک به‌مێژووی سیاسی تاڵه‌بانیدا بخشێنین ده‌بینن ئه‌م که‌سایه‌تیه هه‌میشه خولیایی پۆست وکورسی بووه ته‌نانه‌ت زاواج کردنیشی بۆمه‌رامی سیاسی پۆستی سیاسی بووه نه‌ک له‌پیناوی خۆشه‌ویستی وعه‌شقه‌وه سه‌رچاوه‌بگری ژیانی هاوسه‌ر گیری پێک بێنی لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سه‌رنجتان بۆ ئینشقاقه‌که‌ی باڵی م.س پ.د.ک ڕابکێشیم هه‌موومان ده‌زانیین م.ابرهیم ئه‌حمه‌د داڕێژه‌رونه‌خشه‌کێشه‌ری جیابوونه‌وه‌بوه هه‌ر ئه‌وێش بووه سه‌رکردایه‌تی پارتی قبوڵ نه‌بووه به‌ڵام پرسیارکی زۆر جدی دێته ئاراوه بۆچی جیابوونه‌وه‌ی باڵی م.س. له‌مێژوودا به جه‌لالی ناوزه‌ند ده‌کری بۆ به ابراهیمی یان به‌ئه‌حمه‌دی ناوزه‌ند ناکری پاشانیش کاتی مه‌لامسته‌فا له‌گه‌ڵ جه‌لالیه‌کان ڕێک ده‌که‌وی ساڵی 1970 تانها م.ابراهیم ئه‌حمه‌د ڕی پێنادری بگه‌ڕێته‌وه نیوپارتی به‌ڵام تاڵه‌بانی ده‌زانی پۆست و پله‌وپایه لای مه‌لامسته‌فایه ده‌گه‌ڕیته‌وه باوه‌شی پارتی شوین م. ناکه‌وه‌ی له له‌نده‌ن بۆیه ئه‌م پرسیاره ده‌مانگه‌ینیته ئه‌و ڕاستیه‌یی هه‌مێشه ئه‌م کابرایه خولیای کورسی بووه نه‌ک وه‌فا هاوڕیه‌تی لای ئه‌و هاوڕی تاسه‌رو دوژمنی تاسه‌ر قه‌ت نه‌بووه نابی .
له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ ئه‌م کابرایه له‌لوبنان و سوریا خه‌ریکی فاڵ گرتنه‌وه بوو له‌سه‌ر حیزبی شیوعی عێراقی له‌چاوپێکه‌وتنیکی ڕۆژنامه‌وانیدا له لوبنان وتی حسابی حیزبی شیوعی ته‌حته سفر*بۆیه ئه‌م نموونیه ده‌ینمه‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه کاتی کۆمه‌ڵه خۆی ئاماده‌ده‌کرد بۆ شۆڕش کردن پاش ئاش به‌تاڵ ئه‌و فاڵچی بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌نده زۆریک له‌سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه پیان باش نه‌بوو ئه‌م کابرایه له‌کۆمه‌ڵه نزیک بێته‌وه به‌ڵام خواخۆمان بگرێ هاته‌وه ناوێکی له شۆڕشی (که‌مبۆدیا) هێنا به‌ناوی یه‌کێتی نێشتیمانی ته‌نها کوردستانه‌که‌ی بۆ زیاد کرد خۆی کرد به‌سکرتیرو خاوه‌نی یه‌کێتی بۆیه ئێستاش یه‌کێتی باجی ئه‌وه ده‌دا که جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێریتی ئێستا بوته لقێکی پ.د.ک .
بابێنه‌سه‌ر عێراقونا حه‌بیب ساڵی 2005 زۆڕناژه‌نه‌کانی تاڵه‌بانی له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خانمی یه‌که‌مدا هاواریان ده‌کرد قه‌ندیل به‌غداد هه‌ژاندا پاش 5 ساڵ له‌سه‌ر عه‌رش ئه‌و قه‌ندیله‌ی ئێوه ته‌نها سلیمانی هه‌ژاندا هه‌رچی زه‌وی و داهاتی ئه‌و شاره یه تاپۆکرا له‌سه‌ر خێلی تاڵه‌بانی و کاک حیمایه‌که‌ی عبدولمهه‌دی مالکی و هاشمی نه‌ژادی و ئه‌ردۆغانی به‌ڕاستی جێی خۆیه‌تی بڵیم تاڵه‌بانی سلیمانی هه‌ژاند .
لێره‌دا کاتی ئه‌وه‌م نییه بگه‌ڕیمه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌رشیفی لیدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری کوردی عێراقی ته‌نها ئه‌وه‌ی له زاکیره‌مدا مابوو به‌یانی ده‌که‌م .
تاڵه‌بانی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری عێراقی بوو فه‌رمووی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه بۆیه ده‌بی عه‌ره‌ب هه‌تا ده‌مری شانازی به ئاغایی تاڵه‌بانیه‌وه بکه‌ن چونکه هێچ شۆڤێنه‌کی عه‌ره‌ب ناتوانی ئه‌و زاته‌بکات .
تاڵه‌بانی یه‌که‌م پارێزه‌ری سه‌دام بوو که‌ڕێزی پێشه‌که‌ی خۆی گرت له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زپه‌رستێکی عه‌ره‌بدا به‌ڵام بۆ پێشمه‌رگه یه‌کی وه‌ک عه‌باس سیته‌کی و خوله بناوه‌سوته‌یی و هه‌زارانی تر حاکمیکی عادل بوو به‌وێنه‌ی عومه‌ر.
تاڵه‌بانی به‌قسه‌ی کاک وه‌فیق ڕاوێژکار له‌سه‌دام زیاتر خزمه‌تی به به‌عسیه‌کان کردووه بۆیه به‌عسیه‌کان حه‌رام زاده ده‌رچوون له‌و موسڵ و تکریته که مه‌نبعینا ده‌نگییان نه‌دا به هاوپه‌یمانی وحیزبکه‌ی تاله‌بانی .
تاڵه‌بانی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری عێراقه شعیر بۆ عه‌مامه به‌سه‌ر بڵی ونوکته بۆ ڕۆژنامه‌نووسه عه‌ره‌به‌کان بڵی له به‌غدادی پڕله‌تاواندا به‌ڵام له‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیدا نوسه‌ری کورد و قه‌ڵه‌مه بوێره‌کان ده‌شۆهینی به سه‌گ .
تاڵه‌بانی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماره 380 خوێندکاری تورکمانی له‌سه‌ربودجه‌یی تایبه‌تی خۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردووه بۆ خوێندن به‌ڵام یه‌ک به‌دبه‌ختی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی نه‌ناردوه‌وه بۆخوێندن .
تاڵه‌بانی یه‌که‌م سه‌رۆکه هه‌رچی ئاوه‌ڵزاواو خزم وکه‌سوکارکه‌یه‌تی وه‌زیرو گزیره بۆیه تاڵه‌بانی شینی حه‌سه‌ن ناکا شینی هه‌ریسه‌که‌ده‌کات.
تاڵه‌بانی یه‌که‌م کورده تۆوی دووبه‌ره‌کی بۆکوردان چاندووه‌و ماڵی عه‌ره‌به‌کانیشی ڕێکخستووه له‌ڕابردوودا درێغی نه‌کردووه له‌ئێستاشدا واکه‌وتوته‌خۆ بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی مالکی و عه‌لاوی تاحکومه‌تێکی تۆکمه دروستکه‌ن بۆ دژایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌وه‌ی کورد.
تاڵه‌بانی یه‌که‌م سکرتێری حیزبیکه که حیزبکه‌ی خاوه‌نی زۆرترین که‌یسی قوربانی سێداره‌و زیندان بێ به‌ڵام پاش 5ساڵی ڕه‌به‌ق له‌سه‌ر عه‌رش نه‌ی توانیبی ته‌نها که‌ێسێکی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی که بۆ ڕێکلام له‌سه‌ر پیوکه‌ی میدیاکه‌ی ئازاد دایان ناوه نه‌باته دادگای باڵای تاوانه‌کان ده‌بی که‌سوکاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدان چ دڵێکیان به‌م سکرتێره خۆش بێ.
تاڵه‌بانی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماره خه‌رجی میوان خانه‌که‌ی له زۆنه‌ی سه‌وز 280 ملیون دیناری بریمه‌ره .
ئه‌مانه مشتێکن له‌خه‌روارێک بۆیه من زۆرم پێ سه‌یره گۆڕان ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ک خاڵ ته‌حه‌فوزیان هه‌یه که‌سزای سیاسییه ئێوه باوڕتان نیه به‌وه‌ی تاڵه‌بانی نوێنه‌ره‌کانی بارزانی له‌به‌غدا 5ساڵه سزای نه‌ک سیاسی به‌ڵکو سزای نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی باشوری کوردستان ده‌ده‌ن .
له‌کۆتایدا ده‌مه‌وی وێژدانم ئاسووده بکه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌نانه‌ی من بوختان و ته‌شهیره ئاماده‌م له‌به‌رده‌م دادگایی نه‌ته‌وه‌که‌مدا دادگایی بکریم نه‌ک به شێوه‌ی دادگاکه‌ی که‌مالی سه‌ید قادر یان دادگاکه‌ی که‌سورانی مامه حه‌مه‌یان پی تیرۆر کرد به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی من به‌یانم کردوون که دڵنیام ڕاستیه چونکه سه‌رچاوه‌کان زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی باشوری نیشتمانن .
کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی لای به‌رزانی بۆ من ئه‌وه‌نده گرنگ نیه چونکه هه‌موومان ده‌زانیین بارزانی ده‌یه‌وی سه‌ر ئێشه بۆ خۆی و سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی دروست نه‌کا پێشینانێش جوانیان وتووه گۆمه‌که‌ی یه‌کێتی تاقوڵ بی بۆ پارتی مه‌له‌که‌ی خۆشه .
به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی تادوێنی ته‌خوینیان پێده‌کرا ئه‌مڕۆ ده‌نگ بده‌ن به‌تاڵه‌بانی به‌ڕاستی سه‌یره .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست