کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌سدیری تیرۆرله‌سلیمانی یه‌وه‌ بۆ سوید .............

Thursday, 21/01/2010, 12:00


له‌میژووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری له‌باشووری کوردستان تائه‌مڕۆ تیرۆری سیاسی یان فکر بووه‌ به‌ فه‌رهه‌نگی پارته‌ ده‌سته‌ڵات داره‌کانی کوردسستان هه‌رکاتی ئه‌م پارته‌سیاسیانه‌ هه‌ستیان کردبی هیزیک یان گروپیک یان که‌سایه‌تیه‌ک ڕۆشن فکر پیگه‌ی سیاسیان له‌ق ده‌کات یان تیرۆر کراوه‌ یان هه‌وڵی کوشتنی دراوه‌ .
ده‌توانیین بڵیین فه‌رهه‌نگی تیرۆری سیاسی له‌سه‌ره‌تای شسته‌کان وه‌ک دیارده‌ ده‌رکه‌وت له‌نیو بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردا ئه‌وانه‌ی ئه‌م کلتوره‌یان هێنایه‌ نیو دنیای سیاسی ئه‌م گه‌له‌وه‌ تا ئه‌مڕۆش دریژه‌ به‌م نه‌هجه‌یان ده‌ده‌ن .هه‌میشه‌ ئه‌م سه‌رکرده‌و پارته‌ سیاسیه‌ کلاسیکیانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردی له‌هه‌ر بستیکی ئه‌م نیشتیمانه‌دا نفوزی سیاسی و چه‌کداریان له‌لایه‌ن کۆمه‌لیک یان بزووتنه‌وه‌یه‌ک که‌وتبیته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ بۆسه‌رکوت کردن لاوازکردنی نه‌یاره‌کانیان ڕی تیرۆری سیاسیان گرتوته‌به‌ر زۆرن ئه‌وانه‌ی بونه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌م پارته‌ به‌ناو چه‌پ دیموکرات سۆشیال دیموکراتانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌م دوو پارته‌ ده‌سته‌ڵاداره‌ی باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کتر میژوویه‌کی ڕه‌شیان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ قیزه‌ونه‌ .
ئه‌وه‌ی مایه‌یی شه‌رمه‌زاریه‌ بۆ ئه‌مانه‌ نه‌ک ته‌نها له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیاندا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل خودی کادره‌کانی خۆشیان ئه‌م نه‌هجه‌ په‌یره‌و ده‌که‌ن وه‌ کردویانه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕه‌شه‌کوژیه‌ نووسه‌ران ڕۆشنبیرانی شی گرته‌وه‌ چونکه‌ ده‌سته‌ڵاتی زاڵ نووسه‌روڕۆژنامه‌نووسان به‌له‌مپه‌ڕیکی گه‌وره‌ ده‌زانن به‌و هۆیه‌ی قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌کانه‌ ده‌توانی نهینیه‌ شاره‌وکانیان ئاشکرا بکات .
هه‌رکاتی به‌زمانی ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌ووشه‌ی زبر له‌ێه‌ڵه‌ماکنی ئه‌مانه‌د دابی ئه‌وا به‌کونفه‌یه‌کونیک تیرۆری جه‌سته‌ییت ده‌که‌ن وه‌ک چۆن دوینی له‌شاری که‌رکوک سورانی مامه‌ حه‌مه‌یان له‌سه‌ر ڕێپورتاژیک خه‌ڵتانی خوێن کرد ئه‌وا ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌ویست سه‌باحی علی قاره‌مان له‌ کفری گوله‌باران که‌ن .
بۆچی سه‌رانی یه‌کیتی که‌وتنه‌ تیرۆر تۆقاندن له‌ شاره‌ حه‌یاته‌که‌ .....................
.پاش ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لوولی ده‌نگدان هاوکیشه‌ سیاسیه‌کی سلیمانی قه‌ڵای سه‌وزی گۆری بۆ گۆڕان سه‌رانی یه‌کتیی تو شی هیستریا بوون بۆیه‌ زۆر ڕیگه‌یان تاقی کرده‌وه‌ هه‌ر له‌ نان بڕین ده‌رکردن به‌خشینه‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵک و پله‌وپایه‌ تا باری لاریان ڕاست که‌نه‌وه‌ ئه‌م چه‌واشه‌کاریه‌ نه‌ی توانی ئیراده‌ی خه‌ڵکی توڕه‌ له‌ق بکات بۆیه‌ سه‌رانی یه‌کیتی له‌ڕی بانده‌کانیانه‌وه‌ که‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆر هه‌ڵسوڕینه‌ره‌کانی گۆڕان تابتوانن به‌م شیوازه‌ خه‌ڵک له‌بزووتنه‌وه‌که پاشه‌ کشی بکه‌ن ته‌نها به‌ڵگه‌یه‌ک که‌ گومانه‌کانمی کرد به‌یه‌قیین ئه‌مانه‌ن به‌م کارانه‌ هه‌ڵده‌سن ئه‌گه‌ر به‌ووردی ته‌ماشاکه‌ین دوای ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ناو هه‌ریم بۆ کاریکی له‌و شیوه‌یه‌ ڕوی نه‌داوه‌ ئه‌وه‌ی جی پیکه‌ننیه‌ د.به‌رهه‌می سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌وه‌کاله‌ت ده‌ڵی ئه‌مانه‌ کێشه‌ی شه‌خسین باشه‌ د. گیان ئه‌رێ بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌نها سه‌ر به‌گۆڕان کیشه‌ی شه‌خسیان هه‌یه‌ .
له‌سلیمانی یه‌وه‌ بۆ سوید ! زۆر جار له‌کونفرانس و کۆڕو سیمیناره‌کانی یه‌کیتی به‌شدار بووم هه‌میشه‌ ئه‌مانه‌ که‌ئیستا بونه‌ته‌ ده‌مڕاستی ئه‌م پارته‌ ئیمه‌ زۆر جیاوازین له‌ پارته‌ ته‌قلیده‌که‌ی هاوپیمانمان ئیمه‌ پارتیکی مۆدیرنین ئیمه‌ باوه‌ڕمان به‌ هه‌موو ئازادیه‌کان هه‌یه‌ ئیمه‌ مارکسیین ئیمه‌ پارتیکی خێڵه‌کی نیین ‌‌هتد.....به‌ڵام کاتی فلیمی ڤیدویکه‌یی کۆڕه‌که‌ی مه‌سولی حه‌وت ده‌زگاکه‌ی یه‌کیتیم بینی له‌ سوید شه‌رم ده‌کرد که‌ ساڵنیک له‌ناو یه‌کیتی دا کارم کردووه‌ ئافه‌ریین کاکی کۆمه‌ڵه‌ی ئاڵای زه‌حمه‌ت کیشی سۆشیال دیمۆکرات ته‌نها ئه‌ونده‌ به‌ مرۆڤه‌ بیکاره‌کان ده‌ڵیم زۆر شوره‌یه‌یی بۆتان بۆ 200 ئیرۆ په‌لاماری قادر نادر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ خۆزگه‌م سه‌رانی ئیوه‌ به‌قه‌د قه‌ڵه‌مه‌که‌ی قادر پاک بونایه‌ ئه‌و کاته‌ ده‌مانووت ئه‌شهه‌دوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە