کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتاتۆرمان قبوڵ نییە

Tuesday, 02/07/2013, 12:00




جارێكيترپه‌رله‌مانى كوردستان (ليستي كوردستان) سه‌لماندى نوێنه‌رى كه‌مينه‌يه‌كه‌ به‌ناوى
مه‌كته‌بى سياسي يه‌كيتى وپارتى,درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى مه‌سعودبه‌رزانى بۆدووسالَي تر كوشتنى ديموكراتيه‌ به‌ده‌ستو بازوى ئه‌ونوخبه‌يه‌ي كه‌خۆيان ناوناوه‌ په‌رله‌مانتار,گه‌رِانه‌وه‌يه‌ بۆخالَي سفر خالَى وه‌رچه‌رخانه‌ به‌ره‌ودكتاتۆريه‌ت وبه‌فه‌رمى كردنى حوكمى بنه‌مالَه‌,له‌كاتێكداخه‌لَك چاوه‌رِوانه‌ ئه‌وديموكراتيه‌ كالَ وكرچه‌ى كوردستان تۆخ بيته‌وه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م خواسته‌ ئه‌قلَى حزبي ده‌سه‌لاَت له‌پێناوى ته‌نهاكه‌سێكدا ئه‌م ديموكراتيه‌ كالَه‌ش له‌مه‌زاد خانه‌ى سياسي به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌ كه‌سي هه‌رِاج ده‌كات وخه‌لَكى كوردستان به‌ره‌و عه‌به‌سێتي سياسي ده‌بات,ئێمه‌وه‌ك كۆمه‌لَێك چالاكوانى مه‌ده‌ني هه‌لوێستي خۆمان ده‌رده‌برين وبه‌ده‌نگى به‌رز هاوار ده‌كه‌ين ديكتاتۆريمان قبولَ نيه‌..خۆشمان بۆسازدانى خۆپيشاندانێكي جه‌ماوه‌رى ئاماده‌ ده‌كه‌ين و ناهيلَين كه‌شتي كۆمه‌لَگاى مه‌ده‌نى له‌ناو به‌رژه‌وه‌ نديه‌كانى حزبي ده‌سه‌لاَت نغرۆبيت,
گه‌ر ده‌سه‌لاَت له‌كاتى خۆيدا هه‌رسێ هه‌لَبژارده‌نه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌دات وبرِوابه‌ ده‌ساوده‌ست كردنى ده‌سه‌لاَت نه‌هێنێت هه‌روه‌ها واز له‌كانديدى ناياسايي نه‌هينيت بۆسه‌ۆكايه‌تى هه‌رێم ده‌بيت چاوه‌رِوانى ئه‌وه‌بيت ئه‌و گورزه‌ى ئه‌م جاره‌به‌رى ده‌كه‌ويت تونتربيت له‌گورزي (17) شوبات


كۆمه‌لَێك چالاكوانى كۆمه‌لَگه‌ى مه‌ده‌ني

1/7/2013


07701528550
07701422149
07501113592
0 7705047270
07701438652


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە