لیستى هیوا داوا لە راگەیاندنەكان دەكات رووبەڕووى گەلیان بكەنەوە
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
وتەبێژێك بەناوى لیستى (هیوا)وە كە (نەجیبە عومەر)سەرۆكایەتى دەكات داواى لە راگەیاندنەكان كرد كە رۆڵێكى پۆزەتیف ببینن لە پرۆسەى هەڵبژاردنداو تەنیا نەبنە سەكۆی پڕوپاگەندەى لیستێك. پێشنیارى ئەوەشى كرد كە راگەیاندنەكان بەرنامەى تایبەت بە ناساندنى لیستەكان رێكبخەن و لیستەكان رووبەڕووى پرسیارى جەماوەر بكەنەوەو رووبەڕووى گفتووگۆى سەردەمیانەى یەكتریشیان بكەنەوە. بۆ ئەمەش ئكامادەكارى لیستەكەیانى نیشاندا كە لە هەر كۆڕو كۆبوونەوەیەكدا رووبەڕووى پرس و تێڕوانینەكانى راگەیاندنەكان و جەماوەر ببنەوە و رووبەڕووى لیستەكانى تریش دیالۆگى دیموكراتیانە ئەنجام بدەن.
27-4-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست