کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پاش گواستنەوەى رائید تاریق لێژنەیەك بۆ عبدالخالقى بەرێوەبەرى پۆلیس دروست دەكرێت

Sunday, 08/07/2012, 12:00


پاش ئەوەى بەرپرسى هۆبەى جموجۆل رائید تاریق پەیوەندى نەهێنى بە هۆى ئەوەى لە مەزهەبى شیعەیە لەگەل تاخمى موقتەدا سەدر ئاشكرا دەبێت پاراستن رائید تاریق لە هۆبەى جموجۆل دەگوازێتەوە و لێژنەیەك بەبریارى وەزیرى ناوخۆ دروست دەبێت و پاشان لێژنەكە پاش لێكۆڵینەوە بۆیان دەردەكەوێت كە عبدالخالق چەورى واتا بەرێوەبەرى پۆلیسى ئێستاى هەولێر هاوكارى رائید تاریق بووە تا دزى و تاڵان و راپۆرت نووسى لەسەر ئەفسەرانى ترى پۆلیس بكات , لێژنەكە ئەوەشى بۆ ئاشكرا بووە كە عبدالخالق چەورى ئێستا بۆتە خاوەن موڵك و ماڵێكى ئێكجار زۆر لەوانە دوو خانوو لە گوندى ئینگلیزى دوو كۆمپانیایى پاسەوانى كە یەكیان بە هاوبەشى لەگەل ئامانجە خرەى كۆمپانیاى 77 ە بێجگە لەمەش مودیرى پۆلیسى هەولێر لەگەل رائید تاریق بە هاوبەشى زیاتر لە 50 پۆلیسى بن دیواریان هەیە و مانگانە موچەكەیان لۆش دەكەن , لەم دوایە چەند جارێك سەردانى دەرەوەى وڵاتى كردووە كە دواین جار لە شارى كۆلن لە ئەلمانیا برێكى ئێجار زۆرى لە بانكێك داناوە , سەرچاوەیەك لەسەر زارى نەقیب كاروانى راگەیاندن ئەوەى پشت راست كردۆتەوە كە عبدالخالق چەورى لەم دوایە بەرسمى باجى پارستنى بۆ هاتۆتەوە ناو بەرێوبەرایەتى پۆلیس و بە پێكەنیەوە گوتوێتى ئێستا منەتم بە هیچ كەس نیە، جێى ئاماژەیە چەند ساڵێَكە عبدالخالق مودیرى پۆلیسى هەولیرَ كراوەتە بەرێوەبرى پۆلیس بەبێ ئەوەى هیچ شهادەیەكى هەبێت لە پۆلیسى و تا ئیستاش هیچ كەسێك لە خۆى را نەبینیوە پێى بڵێ لە كوێت هێنا ئەم هەموو موڵك وسامانە چونكە بەقسەى ملازم رێدارى خوارزاى عبدالخالق ئەوەى لە رووى بوەستێت ئەوا زوو توهەمەىناشرینیی بۆ دروست دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە