کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرنگ ئەوەیە كارمەندانى كەرتى تەندروستى پشدەرو بیتوێن لەهەڵبژاردن تۆڵەى خۆتان بكەنەوە

Friday, 21/06/2013, 12:00


 

((بۆ دەنگدان مەچۆ ، ئەو دەنگەى تۆ ڕەوادانە بەخیانەت و فەسادى و ناپاكى ... كوردستانپۆست)) .
دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى و فەرمانبەرانى تر لەكەرتى تەندروستى پشدەرو بیتوێن تكایە ئەم دێرە جوان و پیرۆزو بەپێزەى كوردستانپۆست بكەنە باجێك و بیدەن لەیەخەى خۆتان بابەردەوام لەسەر زار و دڵتان بێت و نەكەن لەبیرى بكەن ، ئەمە باشترین چەك و وەڵامى ئێوەیە بۆ دەسەڵات و كاربەدەستە سوپەرمانە حزبى و بازرگانەكانى ناو ئەو كەرتە ، ئەمە باشترین وەڵامە بۆ سەندیكا حزبیەكەى تەنها لەخەمى كورسى و پۆست و گیرفانى خۆیاندان و بەس ، خۆتان لەئێمەمانان باشتر دەزانن ناڕەزایى و خراپى كەرتى تەندروستى گەیشتۆتە لوتكە ڕۆژانە قوربانیەكان دەبینین ، چۆن ئەم سلكە بۆ خەڵكى كوردستان بۆتە وێرانە دڵنیاین بۆ ئێوەش هەروایە بەدەست خراپى ئەداى ئیدارى و كاركردنى كار ئەكتەرە حزبیەكانی سەندیكاوە كەبەئاشكرا دەستیان گرتووە بەسەر جومگە سەرەكیەكانى ئیدارە لەناوەندە تەندروستیەكان و بازاڕى دەرمان و لیژنەكانى نەخۆشخانەو بەڕێوبەرایەتیەكان تەنها خەریكى ئیفاد و پۆست و ئیمتیازاتى ماددین گرنگ نیە بەلایانەوە خەڵكى تر حزورى هەیە یان نا ؟ خەڵك و فەرمانبەرو دكتۆر و كارمەندانى ترى تەندروستى ناڕەزایى و سكاڵایان هەیە یان نا .
بۆیە وەك پێشنیارێك بۆ تێكرایى دكتۆرو كارمەندانى تەندروستى و فەرمانبەرانى ترى ناو ئەو كەرتە دەڵێم تكایە تێكرا هەوڵەكانتان بخەنە گەڕِ لەو هەڵبژارنەى لەپێشمانە تۆڵەى خۆتان لەو دەسەڵاتە گەندەڵە بكەنەوە كەسوكایەتى بەتوێژێكى گرنكى وەك ئێوە دەكات ، ئەم هەڵبژاردنەى لەپێشتانە باشترین هەوڵ و دەرفەتى ئازادە كارێكى دیموكراسیانەى مەدەنیانەى زۆر بەجێ یە بابەیەكەوە تۆڵەى خۆمانیان لێ بكەینەوە ئەوان بەدروشم و هەڕەشەى نەقڵ و سسزا و فشارى حزبى ئێمەش بەڕەتكردنەوەی ئەوان بەدروشمى (بۆ دەنگدان مەچۆ ، ئەو دەنگەى تۆ ڕەوادانە بەخیانەت و فەسادى و ناپاكى) با تاڕۆژى هەڵبژاردن هەموومان هەر بەدەنگى بەرز هاوار بكەین بەتێكرایى هاوڕێ و كەسوكارو دۆستانمان و بڵێین....
بۆ دەنگدان مەچۆ ، ئەو دەنگەى تۆ ڕەوادانە بەخیانەت و فەسادى و ناپاكى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە