کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى بۆ ڕێگە نادات سەنتەرى دڵ و نەخۆشیە درێژخایەنەكان لەڕانیە بكرێتەوە ؟

Tuesday, 29/01/2013, 12:00




تادێت نهێنى و چیرۆكى سەیرو سەمەرە ئاشكرا دەبن كەهەموو مرۆڤێكى خاوەن ویژدان تووشى سەرسورمانى و شۆك دەكات ، نائینسانى و بێ مۆڕاڵى حزب و دەسەڵاتێك بگاتە ئەو ئاستەى تەنها لەپێناو شەخس و بنەماڵەیەكدا هەزاران هاوڵاتى و هاونیشتیمانى خۆى بكاتە قوربانى دەبێ كەى ئەم میللەتە تێ بگات و هۆشیار بێتەوە ؟ تاكەى خەڵك و جەماوەر لەم دەسەڵاتە خۆخۆرە كورد كوژە قبوڵ دەكا ؟ چەند جارێكە بڕیارى كردنەوەى (سەنتەرى دڵ و نەخۆشیە درێژخایەنەكان) بۆ قەزاى ڕانیە دراوە بەڵام دواى دەخەن و نایكەنەوە بێ ئەوەى هۆكارەكەى بۆ خەڵكى ڕانیەو بیتوێن شى بكەنەوە ، بەپێى ئەو زانیاریانەى ئێستا بڵاوبۆتەوە لەناو ناوەندە تەندروستیەكانى سنورەكە دەمێكە بڕیارى كردنەوەى ئەم سەنتەرە لەلایەن وەزارەتى تەندروستى و ئەنجومەنى وەزیرانەوە دراوە بەڵام بەهۆكارى نەبوونى شوێن و زەوى گونجاو لەناو ڕانیە ئەم پڕۆژەیە دوا دەخەن بەڵام هۆكارە سەرەكیەكە ئەمەی خوارەوەیە كەبەرپرسانى حزبى و حكومى و تەندروستى ڕانیە لەخەڵك و ڕاگەیاندنەكانى دەشارنەوە .
((كاتى خۆى بەشى ئەندازەو چاكردنەوەى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە ئەو زەوى و موڵكەیان دیارى كردووە بۆ ئەم پڕۆژەیە كەبەڕێوبەرى گشتى ئێستاى تەندروستى ڕانیە تیایدا نیشتەجێیەو لەساڵى 1996 ەوە كەموڵكى گشتى وەزارەتى تەندروستى و نەخۆشخانەى ڕانیە داگیرى كردووە))دوایى ئەوەى بەڕێزیشیان دەبێتە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە ئەم دۆسیەیە دادەخات و ماستەرپلان و نەخشەى پڕۆژەكەش لەبەشى ئەندازە وون دەكا .
ئێستا هەمان بابەت و پڕۆژە سەرى هەڵداوەتەوە بەڵام ئەمجارە بەپاڵپشتى و ئاگادارى بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى بەنهێنى لەگەڵ وەزیرى تەندروستى ئەم بابەتى كردنەوەى سەنتەرى دڵەیان ڕاگرتووە تابەڕێوبەرى گشتى ئێستاى تەندروستى ڕانیە ئەو موڵكەى كەناوى دێت بۆ ئەم پڕۆژەیە موڵكى نەخۆشخانەى ڕانیەو وەزارەتى تەندروستیەو دیزاین و شێوەى بیناكەی گۆڕیوە بۆ خانوو ماڵى جەنابى مودیرعامى تێدایە لەسەر خۆى تاپۆى دەكات ئینجا بابەتى كردنەوەى ئەم سەنتەرە بێنەوە بەرباس و دووبارە داوا بكەن شارەوانى ڕانیە زەویان بۆ تەرخان بكا .
ئائەمەیە حەقیقەتى نەكردنەوەى ئەم سەنتەرە لەڕانیە ئەمەیە بەرهەم و دەسكەوتى حزبى سۆشیال دیموكرات بۆ ڕانیەو خەڵكى دەروازەى ڕاپەڕین كەتەنها لەپێناو ڕازى كردنى دڵى كەسێك هەزاران هەزار دڵی نەخۆشیان لەشارەكە كردۆتە قوربانى .
سەرنج //
ئەمەم وەك وەڵامێك نووسى بۆ هەموو ئەو خەڵكە دڵسۆز و بەپەرۆشەى لێرە لەكوردستانپۆست یان لەپەیجەكانى فەیسبوك باسى ئەم بابەتى بینا داگیركردنەى نەخۆشخانەى ڕانیە دەكەن لەلایەن بەڕێوبەرى گشتى ئێستاى تەندروستى ڕانیەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە