سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاباران 253ملیۆن دینارى كەسوكارى شەهیدان ئیختیلاس دەكات
Tuesday, 06/04/2010, 12:00
بەپێی ڕاپۆرتێكى دیوانى چاودێرى دارایی حكومەتى هەرێمى كوردستان، لوقمان عبدالقادر سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاباران كەیەكێكە لەكادرانى لقە بێكەڵكەكەى هەڵەبجەى پارتى زیاتر لە253ملیۆن دینارى كەسوكارى شەهیدانى ئیختیلاسكردووە، ڕۆژى سێ شەممەیش یەكێك لەئەندامانى كۆمەڵەى قوربانیانى كیمیاباران بەناوى مامۆستا فەخرەدین، داوایەكى یاسایی لەسەر سەرۆكى كۆمەڵەكە تۆماركردو داوای كردووە دادگاى هەڵەبجە مەسەلەى ئیختیلاسەكانى لوقمان عبدالقادر یەكلایبكاتەوە، سەرچاوەیەك لەپۆلیسی هەڵەبجەى شەهید ئاشكرایكرد كەڕۆژى سێ شەممە لوقمان عبدالقادر بۆ دادگا بانكراوەو مەلەفی لێكۆڵینەوە لەدۆسێی دیلرنەمانى ئەو 253ملیۆنەى بۆ كراوەتەوە كەلەلایەن دیوانى چاودێرى داراییەوە پێی تۆمەتباركراوە، بەڵام ئێوارەى ئەمڕۆ سێ شەممە لوقمانى بەكرێگرتەى فەرەیدوون جوانڕۆیی لەڕێگەی خوشكێكى خۆیەوە كە پلەى كارگێڕى لقی 12ى هەیە، لەبەیاننامەیەكدا هێرشی توندو بێشەرمانە دەكاتە سەر ژمارەیەك لەوارسی شەهیدان و دەیوێت مەسەلەكە دیزە بەدەرخۆنە بكات و لەمەسەلەیەكى یاساییەوە بیگۆڕێت بۆ مەسەلەیەكى حزبی، چونكە لەخاڵێكى بەیاننامەكەیدان كەهیچ گومانیكم نییە پێش بڵاوبونەوەى لەلایەن فەرەیدوون جوانڕۆیی و دەستەو تاقمەكەیەوە نوسرابێت، ڕایدەگەیەنێت كەمەسەلەى دیارنەمانى ئەو 253ملیۆن دینارە تەنها پەیوەندی بەئەوەوە نییە بەڵكو ژمێریارەكەى و خەڵكانى دیكەیش لێی بەرپرسن، كەسێكى نزیك لەلقی 12ى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاشكرایكرد كەفەرەیدوون جوانڕۆیی و دەزگاى پاراستن و مەكتەبی سەرۆك بارزانى بەهەموو شێوەیەك هەوڵی یارمەتیدانى لوقمان و داپۆشینى گەندەڵییەكانى دەدەن، چونكە لوقمان یەكێكە لەدوژمنە سەرسەختەكانى مەڵبەندە شپرزەكەى یەكێتى، وتیشی: خوشكێكى لوقمانى كیمیاباران كارگێڕی لقی 12ى پارتییەو پەیوەندییەكى تایبەتى لەگەڵ فەرەیدوون جوانڕۆیدا هەیە، هەربۆیە فەرەیدوون بۆ ڕاگرتنى دڵی خوشكەكەى لوقمان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ پشتیوانیكردن لەلوقمان، سەرچاوەكە ئەوەیشی خستەڕوو كەئاراس عابدى جێگرى لوقمان هەرچەندە كادرى یەكێتى و مەسینەهەڵگرێكى دڵسۆزى هێرۆی بلەى كافرۆشە بەڵام لەبەرئەوەى كەئەویش دەستى هەیە لەدیارنەمانى ئەو بڕە پارەیەدا هەربۆیە هەردووكیان پشتیوانى یەكترى دەكەن، سەرچاوەكەى لقی 12پێی وتم: ڕۆژى دووشەممە ئاراسى مەسینەهەڵگرى هێرۆ سەردانى لقی 12ى كردووە و لەگەڵ لوقمان عبدالقادر و چەند كارگیڕ لقێكدا كۆبونەوەیەكى یەك سەعاتیان كردووە هەموو پشتیوانییەكى لقی دوانزەیان بۆخۆیان مسۆیان مسۆگەر كردووە، بۆ ئەوەى دیارنەمانى ئەو 253ملیۆنە كەگوماندەكرێت ئاراسیش دەستی هەبیت تیایدا بیشارنەوە یاخود بەبیانوی دەستێوەردانى حزبەوە هەوڵی پشتگوێخستنى بدەن، سەبارەت بەهاتنى ئاراس بۆ لقی 12 سەرچاوەكەى لق وتى: هەرچەندە ئاراس یەكێتییە، بەڵام ئاراس پیاوێكى لەبلەبانەو دزیكردووە هەربۆیە بەلایەوە ئاساییە لەگەڵ هاوتا دزەكەیدا هەوڵی ڕزگاربوونى خۆیان بدەن.
کوردستانپۆست: برای نووسهر داواکراوه لیی بهڵگه بۆ ئهو تۆمهته بهێنێتهوه و بۆشمان رهانهبکات به زووترین کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست