کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپەلە: لەزەڕایەن خۆپیشاندانە

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


عومەر فەتاح

كەمێك لەمەوەبەر گەنجانی ناحیەی زەڕایەن (وارماوا) خۆپیشاندانێكیان دەستپێكرد‌و رژانە سەر شەقامەكان.

یەكێك لەگەنجە خۆپیشاندەرەكان بە سایتی هاوڵاتی راگەیاند كە لەبەرانبەر نەبوونی خزمەتگوزارییدا ئەمشەو دەستمان بە خۆپیشاندانكرد‌و بەردەوامیش دەبن.

هەروەها وتی ژمارەی خۆپیشاندەران نزیكەی 200 كەس دەبن.

فەرهاد ئەحمەد یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی "ئێمە وەكو هاوڵاتیانی ناحیكە ناڕەزایی دەردەبڕین بەرانبەر نەبونی خزمەتگوزاریی".

هەروەها وتی "خۆپیشاندانەكەمان بەردەوام دەبێت‌و تا سبەینێ لەسەر شەقامەكان دەمێنینەوە".

ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد كە رێگەیان لە تەنكەرە نەوتەكان گرتووە‌و ناهێڵن لەناوچەكەیانەوە تێ بپەڕن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە