فەرهاد پیر باڵ پەیامەكەت گەیشت
Monday, 17/08/2009, 12:00
بەڕاستى ئەم بەڕێزە هەرجارێك دەستكارى دەكات خراپ ترى دەكات بۆیە ئەڵێم كڕبە پەیامەكەت گەیشت چونكە وەك چیرۆكى(فیلەكەت ئەى خاوەن شكۆ) ى لێكردین لە ناڕازی بوونى گەل بەرامبەر فیلەكەى خاوەن شكۆ ناڕەزایانى گەلى كۆكردەوەو بردەیە بەردەم خاوەن شكۆ لەوێ بایدایەوەو ڕەزامەندى پیشاندا بەرامبەر فیلەكەى خاوەن شكۆ هەڵبەت كاك فەرهاد یش هێندە غیرەتى هەبوو بۆیە لەوێدا فیلە كەى خاوەن شۆى پایە داروو پیرۆز كرد
من گومان لە ڕاست گۆى پیر باڵ ناكەم چونكە لەچاو پَكەوتنە كەیدا بڕیارى دا ئەبێت مزگەوتەكانیش خۆیان ساغ بكەنەوە جەنابى خۆى ساغ كردەوەو تەواو ئەڵێ دەنكم بە لیستى كوردستانى نەداوە من ئەڵێم درۆت فەرموو چاكى مەكە با خراپ نەبێت لەسەر عەڕشى ڕاستى خۆت دانیشە بۆ دەم لەقونى كەرەوە ئەنێى ئەو گۆڤارەى كەجەنابت چاوپێكەوتنت لە تەكدا كرد (كلیل)لە بەرگەكەى دا جوامیرى تۆو سەرۆ كەكەتى بەیەكەوە بڵاو كردۆتەوە من لەیەكەم خوێندنەوەى نوسینەكانتا ئەم زانى دەم هەراشیو بازاڕى دەدوێیت هیچى ترت لەباردا نییە پەیامەكەت گەیشت سەرى ئێمەش مەئێشێنە تۆ نە نوسەرى نە ئەدەبى كوردى بە تۆ دەوڵەمەند دەبێ من نا زانم كام كاڵ فام بێ بنەماى مەعریفى بێ هەڵسەنگاندن بێ بەراوردوو بێ هیچ پێشینەیەك ئاوا ڕاستەو خۆ بڕیار ئەدا دوژمنایەتى بە لایەنى كەمەوە (400)هەزار كەس لەهەموو چینوو توێژەكان بكات تۆ ئەتەوێت بڵێت نەكڕاویت
یان نەترساویت بەڵام بێ پاساویت كەواتە لەیەكەم هاتنەوەت دا بڕیارى دوژمنایەتى گەلت داوە ئەى كوا خەوەكانت كوا میزەكانت كوا هەڵۆ كانت كوا یاخی بونەكانت من ئەڵێم خۆت وەن كەوبڕۆ عەیامت تەواو پەیامەكەت گەیشت
: نەرویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست