سەركردە لە درۆ و گەلێكیش تینوى ئازادى
Monday, 17/08/2009, 12:00
نامەوێ مێژوو بگێڕمەوە زۆر بۆ دواوە بگەڕێمەوە هێندە ئەڵێم وڵات بە درۆ دروست نابێت هەموو شتێك هەر درۆ لەسەر دەریاى درۆ كانتان نەمان توانى مەلە بكەین لە سەر شاخى درۆكانتان ئاسۆ مان بەدى نەكرد هەرچى وتان ئێمە كردمان بەرەو ڕوى فاشستى بەغداد بوینەوەو دەریا یەك خوێنماندا ملمان بۆ پەتى سێدارە بە ئەى ڕەقیبەوە درێژ كرد لەزینداندا
كەڵ بژیو كەم ژیانمان كردە دروشم لە سەنگەردا پەلەمان بوو پێش یەكترى شەهید بین هەمیشە كەركوك وێردى سەر زمانمان بوو نەمان ئەزانى نەوت چییە تەنها هەوڵمان زیندو كردنەوەى مێژو و جوگرافیاى كوردستان بوو وەك دار بەڕوەكان لە گەرمیان ڕواین تابوینە ئێسك و پروسك وە ئەنفال (182) هەزارمان بوینە قوربان لە هەڵەبجە بەگژ تۆپوو كیمیاویا چوینەوە هەتا (5) هەزار كەس لێبوینەوە پەرەِى پاك بوین ئامادە بوین بۆ نوسینەوە چیتان نوسى لەسەر دڵمان لە مێشكمان لە ویژدانمان چەندین ساڵ پێژمەرگە بوین بێ داواكارى بێ داخوازى خەومان بە حەمرین و پردى خاسەو مەخمور و شەنكالەوە ئەبینى وامان ئە زانى كە ئێوە هاتن دنیا شامى شەریفەوە كەس لە كەس ناكەوێت كەچى شەڕى كۆنە قینى خۆتان پێ كردین بەدوژمنى یەكترتان كردین چى سەروەرى هەیە هەمویتان لێ زەوت كردین خۆتان بەخاوەنى هەناسە گاشە بەردوو دەشت و چییا پیشاندا گاسنى قین خۆتان لە پارچە پارچەى زەوى گیركرد كێتان ویست بەرەوە ئەورپا و ئەمریكا ڕەوانەتان كرد بەرەو دۆلار بەرەو سامان بەرەو تەلار هەرچى ناوى پول و پارە بوو بۆ خۆتان برد هەرچى ئەقدى نەوت و غاز هە ر بۆ خوتان وڵاتان كرد بە قەرە برود هەر ئێمە بێدەنگ بوین بە درۆكانتان
هەر یەكەتان بون بە سۆ پەر مان بۆ ئازادى و بۆ ئاوەدانى بە درۆ ئێوە بۆ ئێمەتان هانى
هەر درۆ هەر درۆ هر درۆ ئێمەى گەل شەرمن شەرمن ....!
ڕستى ئێوە كەستان بە وڵات نەبون كە بە هاوارى گڕى قینمان بەعسمان راِماڵى خۆمان خۆمان چەكدار ئەكرد بەرەو كەركوك بەڕێ ئەكەوتین كەچى ئێوە هەرگیس لەقل خواردن نە كەوتن لەفیزو لە خۆ بەزل زانین نەكەوتن مناڵى خۆتان لە چاكترین زانكۆ فێر كرد كەچى بۆ گوندێكى (20) ماڵى قوتابخانەو ئاوى پاك بە زۆر دەزانین من ئەزانم زۆر درەنگ لە درۆ و درۆو درۆكانتان گەیشتین ئێوەمان لە خۆمان كردووە بە مێردە زمە ئێمە پرد بوین بۆ پەڕینەوەتان بۆ بون بە سەرۆكى هەرێم بۆ بون بەسەرۆكى كۆمار ئەگینا هەردەم ئەبوایە بە خەو بتان بینیایە كەى تێر ئەخۆن كەى ئەزانن ئێمەش لە زمانى درۆو تەزویر و خیانەت ئەزانین لاى ئێوە درۆزن پاداشت ئەكرێو ڕست گۆ پلەى لێ ئەسێننەوە كەى چەرخى چەمەر ئاوا گەڕاوە رَاستگۆ بۆ عەرزەو درۆ فڕاوە ئێمەى گەل هەمیشە زیخین ئێوەش ئاوێكى لیخن بە زۆر شێوە تاقیمان كردنەوە بڕۆن مەیە نەوە بەرى خۆر نا گیرێ بە بێژن بەسە درۆ بەسە نیفاق
بەس بخۆن قوتى گەل بە ئیتیفاق
نەبەز:نەرویج
16/8
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست