ڕەفیق پشدەری وگەڕانەوەی بۆ کوردستان - ئاشکراکردنی نهێنییەکی گەورە
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
ڕەفیق پشدەری بەرواری ٢٠١١/٠٤/١٧ لە شاری یەتۆبۆرئ لە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر ٧ی ئێوارە کۆڕێکی (سیمینار)ساز کرد لە دەمی خۆیەوە باسی بەسەرهاتەکانی خۆی کرد زۆر بەکورتی هەر لەساڵی پەنجاکانەوە هەتا ئەمڕۆ ،لەم سیمینارەدا زۆر بابەتی ووروژاند وچەند نهینی یەکی بۆ گوێگران ئاشکراکرد بەتایبەتی فرۆشتنی کەرکوک وشنگال وخانەقین یان واباشترە بووترێت ئەوەی کەئەمڕۆ بە ناوچە دابڕاوەکان ناودەبرێت،کە چۆن کاتی خۆی مەلامستەفا تەنازوولی لەسەر کردووە لەگەڵ سەدام ڕێکەوتووە لە دوای کۆبونەوەیەکی ٣سەعاتی،ئەگەر چی زۆر نەچووە قوڵای بابەتەکەوە بەردەوام هەرباسێکی دەوروژاند ئاماژەی بۆ کتێبەکەی ئەکرد کە هەمووی بە دوروو درێژی باسکراوە،هەروەهاباسی لە خیانەتەکانی جەلال کرد ووتی من لەساڵی ١٩٨٢ بەتەواوەتی شارەزای جەلال بووم وە لە ٢٠٠٤ دا لەگشت مەبەست وکارەکانی جەلال و مەسعوود شارەزابووم وە لێیان تێگەیشتم کەئەمانە تەنها خزمەتی دوژمن وبێگانە ئەکەن،پشدەری لەدرێژەی قسەکانیدا چەند جارێک باسی رزگاربوونی کوردی بەوە کرد کەتەنها بە نەمانی جەلال تاڵەبانی ومەسعودو نێچیرڤان بارزانی ومەسرور دەبێت کەی ئەمانە نەمان ئەو کاتە کورد ڕزگاری ئەبێت
لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد کە ٥٠٠ وێنەی لەم کتێبە ناردوە بۆ شاری هەولێر بەڵام لەوێ دەستی بەسەردا گیراوەو سوتێنراوە،وەلەسلێمانیش داوای کردوە کەئەم کتێبانە ببەخشن بەبێ پارە تاکوو ڕاستییەکان بگاتە دەستی ئەوانەش کەتوانای کڕیینیان نییە،هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد کەکڕین وفرۆشتنی ئەم کتێبە لەلایەن دەسەڵاتەوە قەدەغەکراوەو سزای لەسەرە.ئەم کارەش تەنها بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکانە وهیچی تر ،پشدەری باسی لەوەکرد کەچەندەها جار هەوڵی کوشتنی دراوە ،وەک خۆی ئاماژەی پێدا خۆشی نازانێ کەبۆچی ئەم لەژیانداماوە،ئەوەی شایەنی باسبێت فەرمانی کوشتنی ڕەفیق پشدەری لەلایەن جەلال مەسعودەوە دراوە و وەک پشدەری خۆی ئاماژەی پێدا ،بەرلەبلاوکردنەوەی کتێبەکە بڕی یەک ملێۆن ونیوو دۆلار پێدراوە تەنها بۆ ئەوەی واز لە نوسین وبلاوکردنەوەی بهێنێ،بەلام پشدەری بڵاوکردنەوەی نهێنییەکانی لاگرنگ تربووە بۆ زیاتر ئاشنابوون شارەزای بوونی ڕۆڵەی کورد بەرامبەر خیانەتەکانی ئەم خۆفرۆشانە.
پشدەری لەسەر د.بەرهەم ووتی :کەماوەی ئەو٤ساڵەی لە بەغدا بووە بۆ جاریکیش باسی ناوچە دابڕاوەکانی نەکردووە،ئەم ووتەیەی لە مالیکییەوە گوێ لێبووە،پشدەری ئەمەی بۆ شارەزابوونی بەرهەم گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێکەتنەوەی کە بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ دوژمنانی کورد کردویەتی،کەئەگەر بەرهەم هەرکارێکی بۆ ناوچەدابڕاوەکان بکردایە بێسوود دەبوو وەبنەماڵەی بارزانی دەبوونە یەکەم ڕیگری.
ئەوەی شایەنی زیاتر باسکردن بێت ئەوەیەکە پشدەری داوای لە نوێنەرەکانی یەکێتی وپارتی کردبوو کەئامادەبن لەو کۆڕەدا بەڵام هیچ لایەکیان رەزامەندی خۆیان نیشان نەدابوو ،وە ئامادەی کۆڕەکە نەبوون.
لەکۆتایدا پشدەری ئاماژەی بە ئاشکرا کردنی نهێنییەکی زۆر گەورەکرد کەبەم زووانە ئاشکرای دەکات وە دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر دژی دەسەڵات دەوەستێت ومینەتی بەوەش نەبوو کە بکوژرێت و ووتی با بەسەر بەرزی شەهیدم کەن
وە بەڵێنی بەئامادە بووان دا کەلەماوەی سێ مانگدا دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر وداوای گەردن ئازادی لە هاوسەرەکەشی کردووە کەلە کۆرەکەدا ئامادە بوو،ئاماژەی بەوەشکرد کە بەر لە گەڕانەوەی سەردانی چەند شارو ووڵاتێکی تریش دەکات وئەم نهینیانە ئاشکرادەکات ودەیان ووروژێنێت.
پرسیارەکە لێرەوەدەست پێدەکات کەئەبێ ئەونهێنییە گەورەیە چی بێت کەپشدەری ئاشکرای دەکات وەچۆن بەرەوڕووی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەی کورد دەبێتەوە لەگەڕانەوەکەیدا.
ئەوەی شایەنی باسە ڕەفیق پشدەری هەر لەساڵی پەنجاکانەوە لەگەڵ سەرکردایەتی کورد کاری کردووەهەتا ئەمرۆش زۆر لەنزیکەوە ئاگاری کارەکانیانە وشیکردنەوەی تایبەتی خۆی هەیە بۆیان ،بۆماوەی ١٠ ساڵ موستەشاری سەدام بووە لەبەر زیرەکی وئازایەتی سەدام ئەو متمانەیەی پێداوە (لەزاری پشدەری خۆیەوە).کاری زۆر نهێنی بۆ جەلال کردووە.
لە کۆتایدا ئەڵێم هیوادارم زۆرترین خوێنەر ئەم کتێبە بخوێننەوەو باس وشیکردنەوەی لەسەر بنووسن،چونکە بەناوسەرکردەکان جاشایەتی وخیانەتی دوێنێیان،ئەمڕۆ بە شۆڕشکردن وکوردایەتی ئەفرۆشنەوە پێمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست