کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند تێبینی یه‌ک له‌سه‌ر شه‌هید کردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ

Monday, 10/05/2010, 12:00


چه‌ند تێبینی یه‌ک له‌سه‌ر شه‌هید کردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ



پێشه‌کی سه‌ری ڕێزوخۆشه‌ویستیم بۆ خانه‌واده‌که‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شت داده‌نه‌وێنم ،پڕبه‌دڵ هاوبه‌شی غه‌متانم



شه‌هید سه‌رده‌شت وه‌ك هه‌ر گه‌نجێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست توانی له‌سه‌ره‌تای ژیانی لاوێتی خۆیدا خۆشه‌ویستی بۆ ووڵاته‌ فرۆشراووبرینداره‌که‌ی نیشان بدات وبه‌سه‌رۆکه‌ ته‌زویرو گه‌نده‌ڵه‌کان بڵێت که‌من هه‌م

وه‌ به‌رامبه‌رتان ئه‌وه‌ستم وه‌ دژی ئێوه‌ ئه‌جه‌نگم.چونکه‌ ئێوه‌ن جێبه‌جێ که‌ری پیلانه‌کانی دوژمنن،ئێوه‌ن نانی مناڵی ئه‌نفاله‌کان ئه‌دزن ،ئێوه‌ن پاشه‌ڕۆژی گه‌نجه‌کان به‌فڕیوو ئه‌ده‌ن،ئێوه‌ن شه‌هیده‌کان شه‌هید ئه‌که‌نه‌وه‌،ئێوه‌ن سوکایه‌تی به‌یه‌ک به‌یه‌کی تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ ئه‌که‌ن،ئێوه‌ن سامانی ئه‌م ووڵاته‌ بۆ خۆتان ئه‌دزن،ئێوه‌ن دوژمن به‌هێز ئه‌که‌ن،ئێوه‌ن قه‌ڵه‌می ئازاد ئه‌شکێنن،ئێوه‌ن سیاسه‌تتان کردووه‌ به‌

کاڵایه‌ک وبازرگانی پێوه‌ ده‌که‌ن ،ئێوه‌ن مێژوو بۆگه‌ن ئه‌که‌ن،ئێوه‌ن مامۆستای شێخ زاناکان....ئێوه‌ن وئێوه‌ن وئێوه‌ن

به‌پێ ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی که‌ باس له‌ شێوازی فڕاندنی سه‌رده‌شت ئه‌کرێت ،ئه‌توانین به‌بێ هیچ یه‌ک ودوو یه‌ک پارتی وپاراستن تاوان باربکه‌ین که‌ ئه‌وانن هه‌ستاون به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌ی

دیکتاتۆرییه.

١. سه‌رده‌شت هه‌ستاوه‌ به‌نووسینی چه‌ند بابه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی له‌کۆتایی ساڵی ڕابردوو هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی نوێ یان تاکوو ٢١.١.٢٠١٠

٢.هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌رده‌شت ئه‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌م نوسینانه‌ وه‌ ئه‌ویش به‌ڕێوبه‌ری کۆلیژه‌که‌ی ئاگادار ئه‌کاته‌وه‌که‌ نه‌وزاد خۆشناوه‌،نه‌وزاد به‌سه‌رده‌شت ئه‌ڵێت که‌ئه‌وه‌ کاری پۆلیسه‌

‌٣. سه‌رده‌شت پۆلیس وئاسایشی هه‌ولیر ئاگادار ئه‌کاته‌وه‌ به‌ڵام به‌هیچ ئه‌نجامێک ناگات

٤.کۆلێژی زمان چه‌ند پاسه‌وانێکی هێزی زرێڤانی سه‌ر به‌پ د ک پاسه‌وانی ده‌که‌ن که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ شه‌ش چه‌کدار

٥.له‌کاتێکدا که‌ سه‌رده‌شت له‌کۆلێژ دیته‌ ده‌رێ که‌به‌بێ گوومان به‌به‌رده‌می ئه‌م چه‌کدارانه‌دا تێپه‌ڕیوه‌ ،له‌ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌یاره‌یه‌کی سپی په‌لاماری ده‌درێت وده‌ڕفێندرێت

٦.ته‌نها یه‌ک چه‌کدار ئاگاداری ئه‌م فڕاندنه‌ ئه‌بێت ،به‌ڵام بێ هه‌ڵوێستانه‌ هیچ ناکات هه‌تا سه‌یاره‌که‌ ئه‌ڕوات پاشان ئه‌چێت کتێبه‌کانی سه‌رده‌شت کۆ ئه‌کاته‌وه‌و ئه‌یبات بۆ نه‌وزاد خۆشناو

٧.نه‌وزاد خۆشناو پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ ئه‌بیتێت ،داوا له‌ چه‌کداره‌که‌ ئه‌کات که‌ کتێبه‌کان دابنێت و بڕواته‌ ده‌رێ

٨.پاش دوو ڕۆژ ته‌رمی سه‌رده‌شت له‌شاری مووسڵ له‌نزیک باره‌گایه‌کی ی ن ک وه‌ ئه‌دۆزرێته‌وه‌



لێره‌وه‌ با با له‌پاراستنی پارتی بکه‌ین که‌ خودی مه‌سئوود بارزانی سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی ئه‌کات وه‌ مه‌سروری کوڕی به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنه‌.له‌ زۆربه‌ی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کاندا باس له‌ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان ده‌کرێت له‌ژێر سایه‌ی پارتی وکارامه‌یی وچالاکییه‌کانی پاراستن وئاسایش وپاشان پۆلیس.باس له‌ بوونی کامێرای چاودێر له‌شه‌قامه‌سه‌ره‌کی وگشتی یه‌کانی هه‌ولێر ده‌کرێت بۆ چاودێری کردنی جووڵه‌ی سه‌یاره‌کان به‌ چ ئاراسته‌یه‌ك ئه‌رۆن وه‌ له‌ چ جێگه‌یه‌کدان.باس له‌ توندوو تۆڵی خاڵی پشکنینه‌کانی نێوان هه‌ولێر وسنووری شارو شارۆچکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم ده‌کرێت که‌ چه‌ند کارامه‌و دڵسۆزن له‌ کاره‌کانیاندا.باس له‌گه‌وره‌یی هێزی چه‌کداری زرێڤانی پارتی ده‌کرێت که‌ چ پاره‌یه‌کیان بۆ سه‌ر ده‌کرێت وه‌ چ مه‌شقێکیان پێ ده‌کرێت وه‌ چۆن په‌روه‌رده‌ ده‌کرێن ،باس له‌ چاو کراوه‌یی ئاسایش و پۆلیس ده‌کرێت به‌تایبه‌تی له‌ شاری هه‌ولێر ،به‌ڵام به‌فڕاندنی سه‌رده‌شت دوو بابه‌تی زۆر هه‌ستیار ته‌قییه‌وه‌و هه‌موومانی ئاگادار کرده‌وه‌ که: یه‌که‌م گوومان له‌پارتی خۆیی ئه‌کرێت که‌هه‌ستابێت به فڕاندن و

تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌

١.بۆچی ئاسایش و پۆلیس هیچ به‌دوا چونێکیان ئه‌نجام نه‌دا له‌کاتێکدا هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتن له‌ دانیشتوویه‌کی ئه‌و شاره‌ کراوه‌

٢.هۆکاری چی یه‌ که‌ئه‌و چه‌کداره‌ی هێزی زرێڤان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌بووه‌ له‌کاتی فڕاندنه‌که‌و له‌پاش ئه‌وه‌ش بۆ نموونه‌ بۆچی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌ ته‌قه‌ له‌ خوێندکارانی ئاماده‌یی بکه‌ن وه‌ برینداریان بکه‌ن ئه‌ی بۆچی ته‌قه‌یان له‌و سه‌یاره‌یه‌ نه‌کرد هه‌ر به‌لانی که‌م تایه‌کانیان په‌نچه‌ر بکردایه‌و تاوان بارانیان بگرتایه‌ ،یاخوود بۆچی به‌سه‌یاره‌ی خۆیان دووای ئه‌ووان نه‌که‌وتن،بۆچی ده‌ست به‌جێ

پاراستن و فه‌رمانده‌یی هێزی زرێڤانیان ئاگادار نه‌کرده‌وه‌ئایا که‌سیان مۆبیل ته‌له‌فونێکیان پێ نه‌بوو، تاکوو به‌هۆی ئه و‌ کامێرانه‌یانه‌وه‌ سه‌یاره‌که‌یان ده‌ست نیشان بکردایه‌ که‌ به‌ چ ئاراسته‌یه‌ک ئه‌ڕوات و مه‌فره‌زه‌کانی ئاسایش و پۆلیسیان ده‌ست به‌جێ ئاگادار بکردایه‌ته‌وه‌ بۆ گرتنیان وه‌ یان خاڵه‌کانی پشکنین بۆچی ئاگادار نه‌کراونه‌ته‌وه‌ له‌ گرتنی ئه‌م سه‌یاره‌یه‌.؟

٣.ئه‌کرێت لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وزاد خۆشناویشدا بکرێت که‌ چی کردووه‌ پاش بیستنی هه‌واڵه‌که‌ وه‌ به‌ڵگه‌کان کامانه‌ن

٤.ئایا چه‌کداره‌کانی تر چییان کردووه‌؟

٥.ئایا ئه‌م ته‌رمه‌ چۆن دۆزرایه‌وه‌؟چ کاتێک بوو ؟چ شتێکی سه‌رنج ڕاکێشیان بینی ،پێش وه‌پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌؟چۆن زانیان که‌ ئه‌مه‌ سه‌رده‌شته‌ و خه‌ڵکی هه‌ولێره‌ وه‌ ڕفێنراوه؟

٦.ئه‌وان ئه‌ڵێن یاسا سه‌روه‌ره‌ ،ئه‌ی بۆچی ڕێگایه‌کی یاسایی یان نه‌گرته‌ به‌ر ؟یان له‌وه‌ ترسان که‌ زاوایه‌کی سۆرانی تێکه‌ڵیان بێت



بێ گوومان زۆر له‌ ئێمه‌ شاره‌زای ڕابردووی پڕ له‌ خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوسه‌رۆکی هه‌رێمین ،به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا که‌ مه‌سرووربه‌رزانی ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی پاراستنی وه‌رگرت

ده‌ستی دایه‌ په‌لاماردانی هاوڵاتیانی کورد ونه‌یارانی بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌تایبه‌تی په‌لاماردانه‌که‌ی دکتۆر که‌مال له‌ووڵاتی نه‌مسا که‌ بووه‌ هۆی زیاتر ناساندنی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مڕۆو خه‌ولێکه‌وتووه‌کانی دوێنێ،ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ چی تر پێوویستیان به‌ شێخ زاناکان نه‌ماوه‌ تاکوو نه‌یاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی پێ له‌ناو به‌رن ،ئه‌مڕۆ کووڕه‌کانی سه‌رۆك خۆیان گه‌وره‌ بوون و ئه‌و مه‌دالیای به‌دڕه‌وشتی یه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ باوکییانه‌وه‌ وه‌رده‌گرن و مێژوویه‌کی تری ڕه‌ش بۆ خۆیان تۆمار ده‌که‌ن

خاڵی دووه‌م لاوازی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایش وپۆلیس نیشان ئه‌دات وه‌ک خۆیان باس له‌ گه‌وره‌یی ئه‌م دوو ده‌زگایه‌ ده‌که‌ن ،به‌ڵام ده‌رکه‌وت به‌رامبه‌ر چه‌کداره‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ هیچیان پێ ناکرێت وه‌ هه‌ر هیچ نین



چاوه‌ڕوانبن نامه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی بۆ کچه‌که‌ی سه‌رۆک ده‌نووسم که‌خوشکی مه‌سروور به‌رزانی یه تاکوو بزانن که‌له‌ ئاستی قه‌ڵه‌مه‌کانی ئێمه‌دا هیچ نین،‌ خۆشه‌ویسی سنووری نی یه وه‌ خۆری ئازادی

به‌ئێوه‌ ناگیرێت



زانیارجاف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە