کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرمه‌ی ڕاپه‌رین دزوگه‌نده‌ڵه‌کانی هێناوه‌ته‌ له‌رزین

Tuesday, 01/02/2011, 12:00



له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی بای ئازادی وبه‌ گژداچوونه‌وه‌ی خه‌لکی به‌شخوراو له‌دژی دیکتاتۆریه‌ت وده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ر شوێنێکی دنیابێت ،سه‌رانی ینک وپدک به‌سه‌رۆکه‌ جاش ودزه‌کانیانه‌وه‌ ئه‌که‌ونه‌ خۆیان بات وبلووری کۆن به‌با ئه‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ مه‌لا مسته‌فای گۆڕبه‌گۆڕ هێنابێته‌ئاراوه‌ ،مه‌سعودی جاشی تورکیاو ئێران مینه‌ت به‌سه‌ر میلله‌تا ئه‌کا وباسی خه‌بات وماندوو بوون وئازادی ئه‌داته‌وه‌ به‌چاووی میلله‌تدا،باسی هاتنه‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌کات به‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئه‌وه‌ی فلیمی ده‌بابه‌کانی سه‌دام و به‌عس که‌ سه‌رسه‌خت ترین دوژمنی کوردبوون نه‌مابێت وه‌خه‌ڵکی کوردستان بیری ئه‌وهه‌موو کاره‌سات وکوشتنانه‌ی بیرچووبێته‌وه‌،کێ بوو په‌یکه‌ره‌که‌ی شه‌هید ئارامی به‌شۆفڵ ڕووخان.به‌ هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وپارتی یه‌ک دڵسۆزو ڕۆشنبیری وه‌ک ئارامتان تیانه‌بووه‌و تیا نابێت.زیاتر باسی بارزانی وپارتی ناکه‌م ته‌نها ئه‌نوسم بڕوخێ حکومه‌تی ٣١ی ئاب.

چ مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌که‌ که‌ یه‌کێتێکان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌زانن به‌رگری له‌سه‌رانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی وپاشان مه‌سعودی خائینزاده‌ به‌تایبه‌تی بکه‌ن ،به‌ڵام بامن پێتان بڵێم...که‌ئێوه‌ هه‌رگیز چه‌کی کوردایه‌تیتان له‌شان نه‌کردووه‌ ،ئێوه‌ جاشی جه‌لال بوون له‌ ژێره‌وه‌ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ به‌عس دا هه‌بووه‌و به‌رده‌وام له‌ شه‌ره‌کاندا له‌دوای دوواوه‌ بوون بۆ خۆ ڕزگارکردن و ڕاکردن،ئێوه‌ش ئه‌مڕۆ که‌به‌رگری له‌ سه‌رۆکه‌ جاشه‌که‌ومه‌سعودی خائینزاده‌ ئه‌که‌ن ته‌نهاوته‌نها له‌به‌ر مه‌ترسی گیانی خۆتان وکه‌شف نه‌کردنی فایلله‌کانتانه‌ ،به‌رگری کردنتانه‌ له‌تاوانه‌کانی که‌کردووتانه‌ له‌شاخ،هاوارتانه‌ بۆ پارێزگاریکردن له‌ پاره‌دزراوه‌کان،له‌کۆمپانیاکانتان،له‌بییناوخانووزه‌وییه‌زۆره‌کانتان،هاوارتانه‌ بۆ به‌رده‌وام بوونتان له‌ شه‌وه‌وسووره‌کان ،بۆ قوومارخانه‌ونێربازییه‌کانتان،هاوارتانه‌ بۆ زیاتر به‌دره‌وشت کردنی کۆمه‌ڵ تاکوو بێ ڕه‌وشتی خۆتان وون بێت،هاوارتانه‌ بۆ زیاتر بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌یاسا تاکوو خۆتان زیاتر ده‌ست ڕۆیشتوو ده‌سه‌ڵات تربن.

کامه‌تان خۆیی به‌خه‌باتگێڕوو ڕۆشنبیرده‌زانێ بۆ نه‌هاته‌ سه‌ر شه‌قام دژی جه‌لال بووه‌ستی کاتێك به‌زه‌لیلی له‌به‌رده‌م تورکه‌ فاشیسته‌کان ووتی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه‌،قاره‌مانی وهه‌ڵوێستی ئێوه‌ له‌کوێ بوو کاتێك مه‌سعودی خائین زاده‌ ووتی هه‌تیوه‌که‌ی مه‌سروری تیرۆرست که‌رکوك ڕزگار ئه‌کات .

ئه‌ی ئیوه‌ی ڕێکخراوه‌ به‌ناو پێشکه‌وتوو خوازو له‌ ژێره‌وه‌ چڵکاو خۆر بۆ باسی ئه‌م هه‌موو دزی گه‌نده‌ڵییه‌ی مه‌سعودخائینزاده‌و نێچیری دزو مه‌سروری تیرۆرست وجه‌لالی خزمه‌تکاری ماڵی عه‌ره‌ب وتورك وفارس وهه‌موو بینا کۆمپانیای به‌ناومه‌سئووله‌ کان ناکه‌ن ونابینن،ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش تۆزێك هه‌ڵوێستی کوردایه‌تیتان تێبێت به‌ ووردی ئه‌و ‌‌حه‌وت خاڵه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بخووێننه‌وه‌ ،ئه‌و کاته‌ تێ ده‌گه‌ن که‌ کێ دڵسۆزی کورده‌و کێ دزوخائینه‌ !!!!

له‌بازنه‌ی کۆییلایه‌تی وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌و خۆتان به‌مرۆڤ بزانن ،هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌ عه‌ره‌به‌کانی تونس ویه‌مه‌نه‌وه‌ فێری ژیانی شارستانی دیموکراتی بن وه‌ده‌سه‌ڵاتی دزوبنه‌ماڵه‌و گه‌نده‌ڵتان پێ قبووڵ نه‌کرێت،نه‌ک له‌سه‌ره‌بۆگه‌نه‌که‌ی مه‌سعودی خاینزاده‌وجه‌لالی نۆکه‌ری دوژمنانی کورده‌وه‌ باسی ئه‌م ئه‌زمون وخوێنی شه‌هیدو دوژمنان وناحه‌زانی

ئازادی ڕه‌خنه‌بگرن ووه‌ك به‌به‌غا قسه‌ی ئه‌و دزانه‌ بکه‌نه‌وه‌.

دڵنیابن هه‌مووتان ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ڕاپه‌رین هه‌ر ڕووئه‌دات وئێوه‌ی دز وخایئن وفایلدارو گه‌نده‌ڵ به‌سزای خۆتان ئه‌گه‌ن.

له‌کاتی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌دا له‌شاری سلێمانی خۆڕاگره‌وه‌،ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌تان بۆ ئه‌گێڕمه‌وه‌ ، ئێستاش وا ئه‌زانم که‌ دوێنێ بووئه‌م ڕووداوه‌ ڕووی دا ،ڕۆژێک پێش ڕاپه‌رینه‌که‌ بریاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆیاندا هه‌ر له‌کاتژمێری شه‌شی ئیواره‌وه‌ وه‌ ده‌ستیان کرد به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی هیز به‌ شاردا،له‌گه‌ڵ ده‌ست کردن به‌ڕاپه‌ڕین وه‌ به‌ هێرش کردن به‌ره‌و ئه‌منه‌ سووره‌که‌ی سلێمانی که‌ دڕنده‌ترین هێزی به‌عسی لێ بوو وه‌ هه‌موو ڕه‌فیق حیزبییه‌کان له‌وێ خۆیان حه‌شار دابوو به‌ هه‌ر چوارلادا هاوه‌نیان ئه‌هاویشت وته‌قه‌یان ئه‌کرد،یه‌کێك له‌ ناویاندا به‌ عه‌ره‌بی زوو زوو هاواری بۆ ئه‌کردن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ووره‌یان وئه‌یووت که‌وا هێزی لیوای حه‌ره‌س جمهوری به‌ڕیگه‌وه‌یه‌ مقاوه‌مه‌بکه‌ن چه‌ند موخه‌ڕیبیکن هه‌موویان بکووژن،ئه‌وه‌بوو ئه‌وهیزه‌ هه‌ر نه‌هات ومیلله‌ت هه‌موویانی ته‌فروتوناکرد، ئه‌مڕۆش سه‌رانی یه‌کیتی و پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئتیفاقی گه‌نده‌ڵی ئاماده‌کاری بۆ یه‌کتر پیشان ئه‌ده‌ن تاکوو چ شوێنێك هیزی پێویست بێت بۆی بنێرن.

ئێوه‌ش ئه‌ی گۆڕان خوازان ووره‌تان به‌رزبێت زیاتر یه‌کگرتووبن ،زیاتر دزی وگه‌نده‌ڵییه‌کانی ئه‌م دزانه‌ ئاشکرا که‌ن

ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕان بگه‌ڕین به‌شوێن پسووڵه‌کانی دائیره‌ی زه‌ڕیبه‌دا بزانن کۆمپانیاکانی مه‌سعودوجه‌لال وهه‌موو لێپرسراوه‌کانی تر هه‌تا ئیستا چه‌ند باجیان داوه‌ له‌ پاره‌ی ده‌ستکه‌وتوی ئه‌و هه‌موو کۆمپانیانه‌ی که‌ به‌ پاره‌ی دزراوی خه‌لك کڕیویانه‌وئه‌وهه‌موو مڵکانه‌ی که‌ داگیریان کردووه‌ چه‌ند پاره‌ی پێ دراوه‌و کێ نرخه‌که‌ی خه‌مڵاندوه‌.

جابائه‌وانه‌ی که‌ هه‌رگیز بیر ناکه‌نه‌وه‌ باله‌ماڵه‌کانی خۆیان دانیشن وهیچ نه‌ڵێن هه‌تا مۆمی ڕوناکی دنیایان بۆ ڕووناک ئه‌کاته‌وه‌ ئه‌و کات با به‌ وویژدانه‌وه‌ قسه‌ی خۆیان هه‌بێت.

وا زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن میسری هاته‌ سه‌ر شه‌قام به‌ئافره‌ته‌کانیشیانه‌وه‌ ،کوردینه‌ هه‌موو ڕاپه‌رن کێشه‌ی ئێمه‌ کێشه‌ی ئاو وکاره‌با نییه‌،کێشه‌ی ئێمه‌ کێشه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی ٤٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌ نییه‌، کێشه‌ی ئێمه‌ شه‌قام وپرد نییه‌..........کێشه‌ی ئێمه‌ ،نه‌بوونی ووڵاته‌ ،کێشه‌ی ئێمه‌ ناسنامه‌یه‌،کێشه‌ی ئێمه‌ سنووره‌،ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کانه‌ ،بێڕیزییه‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌بات ومرۆڤی کورد،کێشه‌ی ئێمه‌ ژن کووشتن و بێده‌نگییه‌،فه‌رامۆش کردنی داخوازی لاوه‌کان وپاشه‌ڕۆژیانه‌،کێشه‌ی ئێمه‌ به‌هه‌رزان فرۆشتن ودزینی سامانی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌،کێشه‌ی ئێمه‌ فه‌رامۆشکردنی منداڵه‌ له‌ جیهانی منداڵی،کێشه‌ی ئێمه‌ فه‌وتانی هونه‌رو کلتوری کوردیه‌ به‌ده‌ست چه‌ند ملهووڕوگه‌نده‌ڵه‌کانی یه‌کیتی وپارتی یه‌وه‌.خه‌یاڵ خاوییه‌ ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بکه‌ین که‌جه‌لال ومه‌سعودی خائینزاده‌ گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن،ئه‌وانه‌ به‌و گه‌نده‌ڵانه‌وه‌ به‌هێزن وکاری خۆیان ئه‌که‌ن.باچیتر زیاتر خۆمان گێل نه‌که‌ین...

ڕاپه‌ڕن ...ڕۆژێکه‌و ئه‌مڕۆ باشترین هه‌له‌ ئه‌گه‌ر له‌کیسمان بچێ به‌یانی ئه‌بێت ده‌ هێنده‌ی تر قوربانی بۆ بده‌ین

ڕاپه‌ڕن تاکوو دز وگه‌نده‌ڵه‌کان زیاتر ده‌سه‌ڵاتیان زیاد نه‌کات

ڕاپه‌ڕن تاکوو سبه‌ی منداڵه‌کانتان تف ونه‌عله‌تتان لێ نه‌که‌ن ...ڕاپه‌ڕن

به‌ره‌وڕاپه‌ڕین بۆ هه‌ڵمالینی گه‌نده‌ڵ وووڵات فرۆشه‌کان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە