کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێك بۆ گشت هێزه‌کانی پارتی ویه‌کێتی

Thursday, 27/01/2011, 12:00


ئه‌م بانگه‌وازه‌ بۆ گشت هێزه‌ چه‌کداره‌کانی هه‌ردوولایان به‌هێزی زرێڤان ودژه‌تیرۆر وفه‌وجه‌کانی سه‌کردایه‌تی وسکرتاریه‌ت وئاسایش وپۆلیس وهێزی مه‌ده‌نی وپاسه‌وانه‌کانیان وڕێکخستنه‌کانیان  وه‌گشت ئه‌ندام ولایه‌نگرانیان ئه‌گرێته‌وه‌.
هه‌روه‌ك لای هه‌موان ئاشکرایه‌ سه‌ر‌ده‌می تۆقاندن وکوشتن به‌ئاشکراو به‌نهێنی به‌سه‌ر چووه‌ وده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری وبنه‌ماڵه‌ی دزو خیانه‌تکاری وووڵات فرۆشی به‌ره‌و کۆتایی ئه‌چێت،سه‌رده‌می جاشایه‌تی بۆ دوژمنان ودزینی به‌ئاشکرای سه‌روه‌ت وسامانی میلله‌ت به‌ره‌و له‌ گۆڕنان ئه‌چێت.
ئێوه‌ ماوه‌ی بیست ساڵه‌ به‌رگری له‌ دوو بنه‌ماڵه‌ی جاش ودز ئه‌که‌ن،ئازاری خۆتان وکه‌سووکارتان ئه‌ده‌ن بۆ خاتری نیوو مووچه‌،که‌ چاک ئاگادارن که‌ئه‌مانه‌ ته‌نانه‌ت له‌ مووچه‌که‌ی ئێوه‌ش ئه‌دزن، ئه‌وه‌ بیست ساڵه‌ سووکایه‌تی به‌ ئێوه‌ ئه‌که‌ن هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌شێوازێک،ته‌نها له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ئێوه‌ بۆ ترساندنی که‌سووکارو دراوسێکانتان وهاوڕێکانتانهه‌ر ڕۆژه‌ی ناوێکتان لێ ئه‌نێن وپله‌یه‌کتان ئه‌ده‌نێ ،سه‌رئه‌نجامی کاره‌کانیشتان ته‌نها له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بۆ زیاتر دوا خستن وله‌ بار بردنی کێشه‌ی میلله‌ته‌که‌مانه‌،که‌ئه‌مه‌ش زیاتر ڕێگه‌ خۆشئه‌کات بۆ ئه‌وان تاکو به‌ هه‌موو شێوازێک دزی بکه‌ن تا کار گه‌یشته‌ ده‌رهێنانی غاز ونه‌وت وبه‌تاڵان کردنی ئه‌م سامانه‌ له‌پێناوی زیاتر به‌ مافیا بوونیان تاکوو چ ئێوه‌ به‌ پله‌ی یه‌که‌م سه‌ر شۆڕوچاوترس بکرێن پاشان میلله‌ت که‌که‌سووکارو ماڵ ومنداڵی ئێوه‌شی به‌رده‌که‌وێت به‌ته‌واوی مل که‌چی ئه‌م دزو جه‌ردانه‌ بن.
ڕاپه‌رین وا گه‌یشته‌ یه‌مه‌نیش دژی دیکتاتۆریه‌ت وتاک ڕه‌وی ،ده‌با ئه‌م نه‌ورۆزه‌ ئێوه‌ ببن به‌ پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت و بیسه‌لمێنن که‌ ئێوه‌ خزمه‌تی کوردوکوردستان ئه‌که‌ن نه‌ک بنه‌ماڵه‌ ودزوجه‌رده‌،بیسه‌لمێنن که‌ئێوه‌ پارێزه‌ری ووڵاتن نه‌ک پارێزه‌ری پاره‌ی دزراوی میلله‌ت له‌ماڵ وسه‌رکردایه‌تیه‌کانیان،بیسه‌لمێنن که‌ئێوه‌ خه‌بات ئه‌که‌ن بۆ گه‌یشتن بۆ‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌ک به‌رگری ئه‌که‌ن له‌وانه‌ی که‌سووکایه‌تی به‌کوردستان وشه‌هیده‌کانی ئه‌که‌ن وبه‌ئاشکرا جاشایه‌تی بۆ دوژمنانی کورد ئه‌که‌ن.
میلله‌ت پڕبووه‌ له‌کاروڕه‌فتاره‌ نامه‌سئوولانه‌کانی هه‌ردوولایان،میلله‌ت هێنده‌ گێل نییه‌ وه‌ك ئه‌وان لێی تێگه‌یشتوون کاتی ڕاپه‌ڕینێکی نوێ واهاتووه‌ ،نه‌که‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌نگاری میلله‌تی خۆتان ببنه‌وه‌ وه‌ گیانی خۆتان بکه‌نه‌ قوربای ئه‌م سه‌رۆک وسه‌رکرده‌ دزانه‌.ئه‌مانه‌ وه‌فایان بۆ خێزان ومنداڵی خۆیان نییه‌ جا چ باکیکیان به‌چاره‌نووس وژیانی ئێوه‌وه‌ ئه‌بێت،ئه‌وه‌تا سه‌رۆکی تونس ڕای کرد چه‌ند سه‌کرده‌و ئاسایش وپۆلیسی له‌گه‌ڵ خۆیی برد!!!!! ؟
نه‌که‌ن لووله‌ی تفه‌نگه‌کانتان بکه‌نه‌ ڕووی هاورێ وکه‌س وکارتان ،دڵنیابن هه‌رکارێکی نابه‌جێ بکه‌ن ،ده‌ناسرێن دووایی هیچ که‌سێک فریاتان ناکه‌وێت تاکوو ڕزگارتان بکات له‌ نه‌فره‌تی خه‌ڵکی ومێژوو.چاوه‌ڕوانی هاوکاری وهه‌ڵویستی کوردانه‌تانین ،ئه‌وان که‌من وئێمه‌ زۆر.سه‌رکه‌وتن هه‌ربۆمیلله‌ته‌ .پشتگیری میلله‌ت بن تاکوو له‌دوایدا نه‌بن به‌ په‌ندی ڕۆژگار.
هیوادارم به‌هاوکاری ئێوه‌و هیزی میلله‌ت ئه‌م نه‌ورۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و ڕزگاری هه‌میشه‌یی له‌ده‌ست هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائینزاده‌و جه‌لالی جاش وهه‌موو ئه‌وسه‌رکرده‌ دزوئافره‌ت کوژوشه‌ڕواڵپیسانه‌.
بژی هێزی گه‌ل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە