کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال له‌ نێوان کورسی کاره‌بای وکورسی سه‌رۆك کۆماردا

Saturday, 27/03/2010, 12:00


له‌ گه‌وره‌ترین ووڵاتی زل هێزی دونیادا که‌ ئه‌مه‌ریکایه‌ و له‌ هه‌موو ووڵاتانی دنیا زیاتر باسی مافی مرۆڤ وداکۆکی له‌ سه‌ر دیموکراتی ئه‌کات هه‌تا ئێستاش په‌یڕه‌وی سزایی کورسی کاره‌بایی به‌سه‌ر ئه‌و تاوان بارانه‌دا ئه‌درێت که‌ تاوانی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌و ووڵاته‌دا ،جا چ دژی مرۆڤایه‌تی بێت یان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا بێت.من نامه‌وێ بچمه‌ قووڵایی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نجامی داوه‌ هه‌ر له‌ ساڵه‌کانی ٦٦ وه‌هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر به‌کورد و شۆڕش و خه‌بات وئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان.به‌رامبه‌ر به‌له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌و دزینی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵک وسوکایه‌تی پێکردن به‌تاکی کورد له‌به‌رده‌م دوژمناندا وبه‌کارهێنان وقۆرخکردنه‌وه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی وخزمه‌ت پێکردنی دوژمنانی میلله‌ته‌که‌مان.....تاوانه‌کانی ئه‌م کۆنه‌ جاشه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌به‌ڕاستی میلله‌تی کورد هه‌قه‌ کورسی کاره‌بایی بۆ ئه‌و وه‌ یه‌که‌ به‌یه‌که‌ی کوڕو کوڕه‌زاکانی مه‌لا مسته‌فای ئاشبه‌تاڵ ئاماده‌ بکه‌ن ،نه‌ك خۆیان ماندوو بکه‌نه‌وه‌ جارێکی تر له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنانی کورسی سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌م خائینی خائین زاده‌یه‌.ئه‌وه‌تا پاش ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌بێ شه‌رم ڕایکرد بۆ لای ئاغا کانی له‌ ئێران تاکوو کاغه‌زێکی تری سپیان بۆ ئیمزا بکات به‌ڵکو ئه‌وانیش یارمه‌تی بده‌ن بۆ مانه‌وه‌ی له‌وپۆسته‌دا ،وه‌ بیری ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران بهێنێته‌وه که‌چۆن هه‌موو پارته‌ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ خه‌ساندوون و سه‌رکرده‌کانیانی بۆ کووشتوون وهه‌موو هه‌رێم وناو په‌رله‌منیانیشی پڕکردوه‌ له‌ ئیتیڵاعات وه‌ چۆن هه‌موو ڕاپۆرته‌کانی ده‌زگای زانیاری به‌ئیمزای خۆیی ڕه‌وانه‌ی ئاغاکانی ئه‌کات که‌ ی ن ک چه‌ند به‌ ووردی ئاگاداری هه‌ڵسووکه‌وتی هه‌موو کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته‌ که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودان‌ وه‌‌ئه‌و چه‌ند موخلیسیانه‌ و مه‌تا مردن هه‌ر نۆکه‌ره‌و پارێزه‌ری یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێراقه‌.جه‌لال خۆی زۆر باش ئه‌زانێ که‌هیچ بوونێکی له‌گۆره‌پانی سیاسی کوردی دا نه‌ماوه‌و بێجگه‌ له‌گه‌نده‌ڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌ س ئاماده‌ نییه‌ دانیشتنی له‌گه‌ڵدا بکات ،هه‌موو که‌سێکی ووشیار شاره‌زای درۆو گفته‌ کاتیه‌کانین،سیاسه‌تی ئه‌م بۆره‌ سه‌رکرده‌یه‌ کورد واته‌نی له‌گه‌ڵ گورگدا گۆشت ئه‌خواو له‌گه‌ڵ مه‌ڕیشدا شین ئه‌کات

هیچ بوارێکی بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌ هێشتۆته‌وه‌ که‌تۆزێك متمانه‌ی پێ بکه‌ن ،ڕابوردووی بۆگه‌ن وپڕ له‌خیانه‌تی ئاوێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ناخی ئه‌م سه‌رۆکه‌ ڕسوایه‌یه‌ .که‌واته‌ هه‌تا دوور بکه‌وێته‌وه‌ له‌کورد وله‌ به‌غدا بێت ئه‌وا دور ئه‌بێت له‌ لێپرسینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌کاره‌کانی که‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌بێت سزاکه‌ی له‌سه‌ر کورسی کاره‌بای بێت .دیاره‌ ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ش هیچ دوور نییه‌ وته‌نها پێویستی به‌کات وپشتگیری زیاتری جه‌ماوه‌ر ئه‌وێت به‌ ئۆپۆزیسۆن وه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی زیاتر به‌رز بکه‌نه‌وه‌ ،له‌کۆتاییدا سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە