ئەوانەى لەلايەن بنەماڵەى بارزانيەوە تيرۆر دەکرێن، هێدی هێدی ئاشكرا دەبن!

Saturday, 11/02/2012, 12:00


لە شەوى 22 لەسەر 23ـ 12 2009 کوڕێک بە ناوی تەها محەمەد مستەفا سەر لە ئێوارە دیار نامێنێت مۆبايلەكەى دادەخرێت، دوايى گەڕانێکی زۆرى ماڵەکە کوڕەکەیان بۆ نادۆزرێتەوە. بۆ رۆژێک دوای ئەوە کاتژمێری ٩ی، لەلايەن کەسێکی نادیارەوە بە ژمارەیەکی شاراوە تەلەفون بۆ ماڵی کوڕەکە دەکەن پێیان رادەگەیەنن، کە کوڕەکەتان لە رێگای هەولێر / بەردەڕەش بە کارەساتی هاتووچۆ گیانی لە دەست داوە.
لە بیستنی ئەم هەواڵەدا کەسوکارەکەی بە خێرایی دەڕۆن بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش و لەوێ لای پۆلیسی نەخۆشخانە پرسیار دەکەن، ئەوانیش هەواڵەکە رەت دەکەنەوە، کە رووداوی هاتووچۆ لە ناوچەکەدا رووی نەداوە، دوای گەڕانەوەیان بۆ هەولێر، دیسان دەڕۆن بۆ بەشی کوشتن لە نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری هەولیر سەیر دەکەن تەرمی کوڕەکەیان لەوێیە! بە بێ ناونیشان.
پرسیار لە لە پزیشکەکان دەکەن، کە ئەم تەرمە چۆن هاتۆتە ئێرە؟! لە وەلامدا ئەوانیش دەڵێن نازانیین! بەڵام یەکێک لە پزیشکەکان ژمارەی سەەیارەی فریاکەوتن (ئیسعاف)ەکەی گرتبوو، کە ئەوەی تەرمەکەی هێنابوو لەو خەستەخانەیە فڕیی دابوو!، بۆیە ئیتر بە دواداچوون دەکەن و سەرەنجام دەردەکەوێت، کە ئەم سەیارەیە سەر بە نەخۆشخانەی مولازم کەریمە لە مەسیف سەلاحەدین. کەسوکارەکەی پەیوەندیی بە پۆلیسەوە دەکەن، پۆلیس چۆنێتی کوژرانی کوڕەکە دەزانن، بەڵام هەڕەشەیان لێکرابوو کە نابێت زانیاریی بە هیچ شوێنێک، بەتایبەتی بە کەسوکارەکەی بدەن، چونکە وەکو لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە پێیان وترابوو، نابێت هیچ شتێک بۆ مردووەکەش بکەن، بەڵام کەسوکارەکەی لێنەگەڕان هەر لەسەر بەدواداچوونی خۆیان بەردەوام بوون، بۆیە دوایین هەواڵ کە بەردەمیان کەوتەوە و زانییان، کە مەفرەزەیەکی شەش کەسی ئوتوموبیلێکی نیسانیان پێبووە، ئەو کەسەیان بردووە و کوشتوویانە، بکوژەکەش ناوی (x) ئەرگووشیی بووە! کاتێک ئەم زانیارییانەیان دەست دەکەوێت، ئیتر ئاسایشی مەسیف چاری نامێنێت ددان بە تاوانەکەدا دەنێن،بەڵام سینارۆیەکی بۆ دروست دەکەن، دەڵێن کوڕەکەتان دزی کردووە کەوتووینەتە دوای لە بازگەی کۆری لای مەسیف دەستیان لێڕاگرتووە و نەوەستاوە، ئیتر ئەمان ناچار تەقەیان لێی کردووە و بەرکەوتووە!، بە رێککەوت کوڕێکی خاڵێکی کوژراوەکە، بەرپرسی ئەو بازگەیە دەبێت، کە لەو دەپرسن ئەویش دەڵێت، هیچ شتێکی وا رووی نەداوە، کەسیش لە بازگەکەی ئێمە نەکوژراوە.
تەها محەمەد مستەفا خاوەنی چوار منداڵە، تا ئیستاش باس ناکرێت بۆچی بنەماڵەی بارزانیی ئەم کەسەیان کوشتووە و هۆکاریی چیی بوو!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە