بە گەیشتنى 4 دەمانچەى بێدەنگ بۆ پاراستنى لقى 4 سلێمانى، 12 كادیر وازهێنانى خۆیان ڕاگەیاند!
Thursday, 07/10/2010, 12:00
دوایى ئەوەى نزیكەى هەفتەیەكە لەلایەن مەسرور بارزانى سەرۆكى دەزگاى پاراستنەوە، 4 دەمانچەیى بێدەنگ(كاتم ێوت) گەیشتۆتە پاراستنى لقى 4 لە سلێمانى، كە بە مەبەستى كارى ئیرهاب و تیرۆر و كوشتن ، نێردراونەتە ئەو دەزگا خوێناویە، جۆرێك لە شڵەژان و شڵۆقى و ئاڵۆزى لەنێوان زۆرینەى ئەندامانى مەكتەب و كادیران و پێشمەرگەو باوەڕپێكراوەكانى ئەو دەزگایەى گرتۆتەوە، تا ئەوەى ئەمڕۆ 7ى ئۆكتۆبەرى 2010 دەست لەكاركشانەوەو وازهێنانى 12 كادیرى ئەو دەزگایە هەرایەكى زۆرى نایەوە، تا ئەوەى هێوا ئەحمەد مستەفاى تیرۆرست و بكوژى سۆرانى مامە حەمە و بەرپرسى لقى 4 بە هەراكەى زانیوەو، هەزار جار سوكایەتى بە شەماڵ عەلى كۆنە جاش و بەرپرسى دەزگاى پاراستن كردووە، كە چۆن ماوەت داوە هەموویان بە هێنانى ئەو دەمانچانە بزانن!!
ئەم هەواڵە گشت بارەگاى لێژنە ناوچەكان و مەكتەبەكانى سەبەلقى 4 سلێمانى گرتەوە، تا ئەوەى مەكتەبى سیاسى سلێمانیش بەو هەواڵەى زانیوە كە ژمارەیەك كادیرى پاراستن وازهێنانى خۆیان ڕاگەیاندووە و لەم ڕوەوە سەیاد و چۆمان جافەرانى، كە بە چۆمانە خێل ناسراوە، كە سەر بە پاراستن و پیاوى شەماڵن بە ئاشكرا ئەو هەواڵەیان پشت ڕاستكردۆتەوە!
داستانى حەمەى عەزە مامە یەكێكە لەو كادیرانەى بە ئاشكرا ئەمڕۆ لە بەردەم لقى 4 هاوارى دەكرد، ناكرێت ئێمە لە دژى گەنج و لاوەكانى شارەكەمان كارى تیرۆرو كوشتن و ترساندن پەیرەو بكەین، من وامزانیوە پارتى قوتابخانەى كوردایتى و نیشتیمان پەروەریە ، نەمزانویە بۆتە قوتابخانەى تیرۆر و دیاردەى لەشفرۆشى و سێكسى نێربازى!
تا ئەوەى نەیشاردۆتەوە كە ژنەكەى شەماڵ عەلى كۆنەجاش و بەرپرسى دەزگاى پاراستن بەوەى زانیووە، كە شەماڵ و هاورێكانى لە 4 بارەگاى نهێنى دەزگاى پاراستن لەناو شارى سلێمانى بەتایبەتى بارەگاكەى گەڕەكى زەرگەتە كارى ڕابۆاردن و لەشفرۆشى سێكسى نێربازى تیا ئەنجامدەدەن!
داستان ئەوەشى باسكردوە كە ئاگادارى دزیى و وەسڵە تەزویرەكان و وەهمیەكانى شەماڵ عەلى یە، كە زیاتر لە 30 دەفتەر دۆلارى دزیوە كە بۆ كارى نهێنى و معتەمیدەكانى و پیاوەكانى پاراستن هاتوون،ئەوەشى باسكردووە ئەو 12 كادیرە بە ملێۆن دۆلاریان بدەنێ ناگەڕێنەوە، چونكە نایەنەوێت دژایەتى خەڵكى شارى سلێمانى بكەن و، هەمووشیان نهێنى زۆریان لایە كە شەماڵ چ نیازێكى خراپ و بۆگەنى هەبووە بەرامبەر یەكێتى و گۆران و حزبە كوردستانیەكان و ڕۆژنامەنووسە ئەهلى و سەربەخۆكان و، ئەوەشى بە بەڵگە هێناوەتەوە ئەو 4 دەمانچە بێدەنگە زۆر ماناى خۆى هەیەو، تا ئەوەشى باسكردووە ئەو وەجبەیە بە ناوى دیارى مەسرور بارزانى یەوە گەیشتووە، كە وەك برادەرێكى دژە تیرۆرى پاراستن باسیكردووە مەسرۆر بارزانى 120 دەمانچەى بێدەنگى بۆ گشت مەكتەب و نووسینگەو دەزگاكانى پاراستنى لقەكانى پارتى لە سۆران و بادینان ناردووەو، هەر بەرپرسى نووسینگەو دەزگایەكى پاراسنیش سەیارەیەكى وەنەوشەى مۆدێل 2010ى بۆ ناردووە شەوماڵ عەلى شانسى هەبووە 2 دانەى بۆ ناردووە تا باشتر دژایەتى خەڵكى سلێمانى بكات!
وەستا تۆفیقە سورى قەساب براى شەهید ڕەوف ئەویش باسی ئەوەى كردووە، من خاوەنى شەهید بووم تەنها لەبەر ئەوەى شەماڵى گومرگ كاتێ بەڕێوەبەرمان بوو، دەستدرێژى دەكردە سەر هاوسەرى كارمەندەكان و ژنە شەهیدەكانى گومرگ بۆیە وازم هێناو خۆم گواستەوە، چونكە شەماڵ پێش ئەوەى جاشیش بێ پیاوى ئیستیخباراتى فیرقەى عەسكەرى بوو و دەمانچەیەكى میكارۆڤى دەسك سۆرى ئەستێرەى پێبووە، دواجار بووە جاش لەلاى شێخ عەلى سیرینى ، لە دواى ئەوەش بۆتە پاراستن !
هەمووشتێكى تاوان و خیانەت و خراپەكارى نا ئەخلاقى لێدەوشێتەوەو درێغیشى نەكردووەو، ماڵى بارزانى و بەتایبەتى مەسرۆر بارزانى چاك شەماڵ دەناسێ، و هەموو زانیاریەكانیشى لایە، بەڵام بێدەنگن بەرامبەر بە خیانەتەو ، ئەوەش ئاكامەكەیەتى لە سلێمانى پارتى وەك میوانێكى سوك سەیردەكرێت، هەركاتێ منداڵانى گۆڕان بیانەوێت بە 4 دەقیقە لقى 4 دەگرنەوە!
داستان ئەوەشى باسكردووە شەماڵ هەرچۆن دژایەتى یەكێتى و گۆڕان دەكا، ئەوەهاش دژایەتى پێشمەرگە كۆن و دێرینەكانى پارتى دەكاو، بە هەمووو شێوەیەك تۆمەت و سوكایەتى بەرامبەر هەڤاڵ ئاكۆ عومەر ناسراوە بە ئاكۆ چاوشین دەكا ، كە برایكیشى پێشمەرگەى شەهیدەو، هەموو كەسێكى راسپاردووە تۆمەت و سوكایتى بە مێژووى ئاكۆ چاوشین بكا!
هەر ئەمرۆ هیوا ئەحمەد تیرۆرست كۆبوونەوەىیەكى كتوپڕى راگەیاندووە ، چونكە وازهێنانى 12 كادیرى پاراستن جێگاى بایەخدان و هەڵوێستەكردنە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست