كۆبوونەوەى لوتكەى وولاتانى عەرەبى و گەندەلى هەندیك بەرپرسانى كورد

Friday, 30/03/2012, 12:00


سەرچاوە بەرپرسێكى دلسۆزى كورد لە پەغدا.
ئەمڕۆ یان لە داهاتووێكى نزیك دەردەكەوێت كە هەندێك لە بەرپرسانى كورد لە بە غدا رێگرییان کردووە لە سەر داخوازییەکانی کورد و گەیستن بە مافەكانى . دیسان ڕوون ئەبیتەوە و دەردەكەویت كە خیانەت و دزیكردنى بەرپرسانى هۆى گرفت و ناسەقامگیرین لە كوردستان. من بە رێگاى پرسینم بە زۆر هاوڕێیانم توانیم ئەم زانیارانە پشتراستبكەمەوە.
بەرپرسێكى وەكو دكتۆر فەرهاد نیعمت عەولا لە بەغدا بە هۆى جاسووسیكردنى نپوان مالیكى و سەركردەكانى كورد بە تایبەتى نیچیرفان و مەسرور بارزانى و پێدانى راپۆرتى حەفتانە لەسەر كوردستان بە موخابەراتى مالیكى و بە تایبەتى ستراتیجیەتى بیركردنەوەى سەركردەكانى كوردستان و هەروەها راپورت لە سەر پرۆژەكانى نەوت و غاز و چەك ، بۆیە پشتگیریەكى گەورەى لە لایەن مالیكى لێ دەكرێت و بەڵگەش گەڕانەوەى حەفتانەیە بۆ هەولێر بە بیانووى مال َومنداڵى و هەوڵدانێتى بۆ گەیشتن بە سەركردەكانى كورد و بەرپرسان بۆ كۆكردنەوەى زانیارى گرنگ بۆ موخابەراتى مالیكى ئەو كارەشى تەغتیە دەكات بە كاركردن و پێدانى هەندیك زانیارى بە پاراستن تاكو بگات بە ئەوان. ئەوەى جێگەى ئاماژەیە ئەم کەسە دەستى هەیە لە زۆر گەندەلى بۆ كۆكردنەوەى زۆرترین پارە ئەمەش بێگومان لە سەر حیسابى كوردستان , لێرە من باسى تەنها دوو گەندەڵى دەكەم ئەویش واسیتە كردنى بە پێدانى پێنج پارچە زەویە بە ناوى بەرێوەبەرى نوسینگەى مالیكى , كورى مالیكى و چەند كەسیكى تر لە پشت ئیمیرجینسى لە هەولێر كە هەمووى ئێستا مولكى ئەوە خۆى (لەوانەیە بە ناوى كەسوكارى كردبیت).
دووەم لێدانى پارەیەكى زۆر لە پرۆژەكانى ئامادەكارى بۆ لوتكەى عەرەبى بە رێگاى كومپانیاكانى سەلام كەریم خان بەرامبەر پێدانى زانیارى زۆر وورد لەسەر فرۆشتنى نەوت و گاز لە كوردستان و هەروەها هێزى پیشمەرگە.... ئیتر من تەنها ئەتوانم بڵێم سزاى ئەم جۆرە کەسانە چیە كە تاكو ئەمرۆ زۆر بە ئازادیەوە جاسوسى لەسەر دوو گوریس ئەكات و سەرمایەى خۆى زیاتر لە ملیارێك ئەدات , ئایا بەم جۆرە بەرپرسانە ئەگەین بە سەربەخۆى و ئازادیكردنى كوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە