کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆران عومه‌ر ته‌واوی زه‌وی شاره‌وانی به‌ڕه‌ش فرۆشتووه‌..ده‌بێ دادگایی بکرێ..

Wednesday, 18/03/2009, 12:00








له‌م وڵاته‌ دز ئازادوووووو
خاوه‌ن ماڵ کۆیله‌یه‌..
له‌م وڵاته‌ خۆفرش سه‌رفرازو
وڵات پارێزی بڤه‌یه‌..
له‌م وڵاته‌ نه‌ته‌وه‌ فرۆشتن سه‌ربه‌رزی و
نه‌ته‌وه‌ ویستن تانه‌یه‌..
له‌م وڵاته‌ گه‌نده‌ڵی کردن بۆته‌ باووو
شاهید جێی به‌ندی خانه‌یه‌..
له‌م وڵاته‌ هه‌ژده‌ ساڵه‌
جاشێک، جاسوسێك، به‌عسیه‌ک
به‌رده‌م دادگایی نه‌ بینیوه‌..
که‌چی ده‌رگای بێ دادیان
بۆ ڕۆژنامه‌و قه‌ڵه‌م و کامیرا
هه‌میشه‌ هه‌ر کراوه‌یه‌..
له‌م وڵاته‌ داوای زه‌وی بکه‌ی
داوای سێکست لێ ده‌که‌ن..
سێکس باز شه‌ریف و
وێنه‌ گرتنی قه‌ده‌غه‌یه‌..
له‌ 66 ه‌وه‌ تاڵه‌بانی
کورد به‌کوشت ده‌داتوو
ئێستا باسی سه‌ربه‌خۆیی
خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌..
سۆران عومه‌ری ڕۆژنامه‌ نووس
ده‌بوایه‌ ساڵی پار دادگایی بکربا
له‌سه‌ر شکاندنی ئابڵوقه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
له‌سه‌ر بناری قه‌ندیل..
هه‌رچه‌نده‌ کوڕه‌ هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌کانی.
ئاسایش دایانه‌ به‌ر قۆنداغی تفه‌نگ و
زاماریان کرد..
سۆران چی کردوه‌، سۆران چی نوسیوه‌
به‌رپرسی شاره‌وانی چوار قوڕنه‌..
چه‌ند مه‌تر زه‌ویه‌کی داوه‌ته‌ ژنێک
به‌رامبه‌ر کاری سێکسی..
له‌جیاتی شاره‌وانیه‌ دزه‌کان دادگایی بکرێن
شاهید حاڵه‌کان ده‌گیرێن..
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕاپۆرتێکی
ئه‌مه‌ریکی بڵاو کردوه‌ له‌سه‌ر
سه‌روتوو سامانی هه‌ردوو به‌ناو سه‌رۆک
مه‌سعودو جه‌لال..
له‌جیاتی لێپیچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو دزه‌ گه‌وره‌که‌ بکرێت
دادوه‌ره‌ قومارچیه‌کان هاوڵاتیان غه‌رامه‌ کرد.
ئه‌م وڵاته‌ له‌وڵات نه‌چووه‌
له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌
شتی ئاوا ڕووی داوه‌ هیچ عه‌قڵ و مه‌نتیقێک
قبوڵی ناکات..
به‌ڕاست ده‌سه‌ڵاتی کوردی داهێنانی داهێناوه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە