د. بەرهەم ساڵح فریاکه‌وه‌ (لاپتۆپەكانت دزەكان دزیان)

Saturday, 31/01/2009, 12:00


چەند مانگێك لەمەوپێش لە ڕیگەى (وریایى حاجى فرج) نوێنەرى مام جه‌لال لەمەڵبەندى 28ى هەڵەبجە ولە رێگەى مەڵبەندەوە پێشنیارێكمان خستەڕوو بۆ دابینكردنى 10 لاپتۆپ بۆ پێشكەشكردنى پرۆژەیەكى گەرۆك بۆ خولى فێركردنى كۆمپیتەر بۆ مناڵانى لادێكانى سنورى هەورامان و شارەزوور پاش بێنەوە بڕۆیەكى زۆر و چاوەڕوانییەكى چەند مانگى بە فەرمانى بەڕێزت و لە ڕێگەى ئیدارەى گشتیەوە 10لاپتۆپەكە كڕدرا، بەڵام بەداخەوە لەلایەن جەماعەتى مەڵبەند و نوینەرەكەى مام جەلالەوە كۆمپیتەرە لاپتۆپەكان لوش دران و دابەشیانكردن بەسەر خۆیاندا، بێ گوێدانە هیچ بەهاو ڕەوشتێكى مرۆڤانە. ئەو كارەى جەماعەتى مەڵبەندى هەڵەبجە كردیان بەتەواوى كارێكى نەشیاو و دزییەكى قیزەونده‌، که‌ لە مناڵانى لادێ بەدبەختەكانیان كرد.
بەڕێز د بەرهەم ..
ئەگەر كەسێكى دلسۆز و پاكیت؟ بەدەم چاكسازیەوە دێیت، فه‌رموو ئەوە بەڵگەى دزى ئاشكرا! تكایە لێپیچینەوە لەو ستافە نابەرپرسیارە بكە، که‌ جەنابت جێگرى سكرتێرى گشتیت و دەستت كراوەیە بۆ لێپیچینەوە. ئەم دزییە نمونەییە، كە لە خەرمانى دزیەكانی حەمەى حەمەسەعى و جەماعەتەكەى. ناوى ئەوانەى لاپتۆپەكانیان دزیوە:
1- حمەى حمەسەعى.
2- وریاحاجى فرج نوینەرى مام جلال.
3- ئەحمەدى حاجى غالى جیگر.
4- مامۆستا عسمان جیگر.
5- بەختیاركارگیر.
6- على فرج كارگیر.
7- شیرین ئەحمەد كارگیر.
7- على خویندكاران كارگیر.

ئێمەى گەنج، که‌ زۆر ئومیدمان بە د. بەرهەم هەبوو. هیوادارین جیگەى ئەو ئومێدە بێت، میژوو سەنگى مەحەكە بۆ ئەوەى بزانین كێ خزمەتكارى میللەتە و كێ دز و گەندەڵ و خاك و ووڵات فرۆشە.

كاك دكتۆر فەرموو ئەو ەبەڵگە و ئەوە ئەرز و ئەوەگەز.
بەڵێن بەخوێنەرانى سایتى سەربەرزى كوردستانپۆست دەدەم لە ماوەیەكى نزیكدا ڕاپۆرتێكى تێر و تەسەلتان بۆ بڵاوبكەمەوە لەسەر تۆپۆگرافیایى مەڵبەندى 28ى هەڵەبجە و نوێنەرەكەى مام جه‌لال لە هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە