ئەو پرسیارانەى كە دەبێت یەكێتى دادوەرانى كوردستان وەلامى بدەنەوە
Saturday, 01/05/2010, 12:00
بۆ داكۆكیكردن لە هەڵوێستە نانیشتمانى و نانەتەوەییەكانى حاكم رزگار،رۆژى 1-5-2010 راگەیاندنى یەكێتى دادوەرانى كوردستان بەیاننامەیەكى نوسیوەو لە سایتى كوردستانپۆست بلاویكردۆتەوە و داكۆكیەكى نالۆژیكیانە لە تاوانەكانى حاكم رزگار دەكات،بەڵام ئەو بەیانە نەیتوانیوە هیچ یەك لەو رەخنە و تاوانانەى دراونەتە پاڵ حاكمى سەرۆكى یەكێتیەكەیان پووچەڵ بكاتەوە،لە كۆتاایى بەیانەكەیاندا كە بینیوایانە هیچیان پێنیە،دەسەڵات ئاسا نوسەرانى شۆرشگێرو نەتەوەیى بە كەسانى نەفس نزم و دژى سەربەخۆیى دادوەرى دەچوێنن،بۆیە من بە پێویستم زانى لەم نووسینەدا بە كورتى چەند پرسیارێك لە ئەو یەكێتى دادوەرانەى كوردستان بكەم كە تا ئێستە نەمزانیوە هەیە وحاكم رزگار سەرۆكیەتى.
1.ئایا لە سەردەمى رژێمى بەعسدا حاكم رزگار بەعسى بووە؟ یان نا؟ ئایا نامەى بۆ سەدام حسێن نوسیوە بۆ ئەوەى لە پەیمانگاى دادوەرى وەربگیرێت یان نا؟ بە دوكیۆمێنت وەڵام بدەنەوە.
2.ئایا ئەو نامەیەى رۆژى 18-4-2010 لە سایتى ((aliraqnews.com بڵاوكرایەوە نامەى دەست لە كاركێشانەوەى حاكم رزگارە یان نا؟ بە دوكیۆمێنت وەڵام بدەنەوە.بۆچى حاكم رزگار لە كەیسى دوجەیلا وازى لە سەرۆكى دادوەرانى دادگاییكردنى سەدام حسەین و دارودەستەكەى هێنا؟ كوا نامەى دەست لە كاركێشانەوەكەى؟ ئەى بۆچى حاكم رزگار ئێستە لەگەڵ حاكم رەوف دا قسە ناكات؟
3.ئایا لەو كاتەوە حاكم رزگار كراوە بە سەرۆكى دەستەى لێكۆڵینەوەى فایلچیەكانى هەرێمى كوردستان، تا ئێستە چى كردووە؟ ئەو فایلچیانە بێ تاوان بوون و درۆیان بۆ هەڵبەستن؟ یان تاوانبارن و حاكم رزگار وەك چۆن لە دادگاییكردنى سەدام و دارودەستەكەیداترسا، لەمانیش دەترسێت و هیچ بریارێك دەرناكات و لە كۆتاییدا لەو لێژنەیەش دەست لە كار دەكێشێتەوە؟
4. تا ئێستە كەس نەیبیستووە لە یانەى كۆمەڵایەتى سمینار بۆ هیچ كەس و لایەنێك ببەسترێت،یانەى كۆمەڵایەتى شوێنى خواردنى گرانبەها و بە لەزەتە،ئایا پارەى ئەو دەعوەتە چەندى كرد ؟كێ پارەى دەعوەتەكەى بۆ سەرۆكى یەكێتیەكەتان سەرف كرد؟نیوەڕوانیش كاتى سمینار نیە،ئەگەر دەڵێن كەناڵەكانى راگەیاندنیش ئامادەى ئەو سمینارە بوون كە حاكم بەرێوەى بردووە،ئایا لە كام كەناڵ ئەو هەواڵە بلاوكراوەیە؟
ئەگەر بە دوكیۆمێنت نەك بە قسەى رووت وەلامى ئەو پرسیارانە نەدەنەوە،ئەو كات دەردەكەوێت كە ئێمەمانان نەفس نزم نین و دوژمنى ئەزمونى هەرێمى كوردستان نین،ئەوە ئێوەن داكۆكى لە خەڵكى بەعسى و تاوانبار دەكەن و دژى ئەزموونى هەرێمن و لە ترسان ولەبەر دەسكەوتى مادى و دەسەڵات كار بۆ سەربەخۆیى دادگا ناكەن و كاربۆ ریشەكێشكردنى حزبى بەعس ناكەن.
1-5-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست