کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با كوردستانپۆست نەكەوێتە خزمەتى دەسەڵاتەوە

Tuesday, 04/05/2010, 12:00


ماوەى چەند ساڵێكە لە سایتى كوردستانپۆست بە ناوى (سەباح حەسەن) وتار دەنووسم،لە كۆتایى مانگى چواردا وتارێكم دەربارەى حاكم رزگار نووسى،یەكێتى دادوەرانى كوردستان لە بەیانێكدا وەڵامى نویسنەكەى منیان دایەوە و دوور لە پێوانەى رۆژنامەنوسى و كڵتورى دادوەران و برگەكانى یاسا، كەسانى وەك منیان بە خەڵكى نەفس نزم و دژى ئەزمونى هەرێم و دژى سەربەخۆیى دادگا وەسف كرد.ئەو رەخنە و تاوانانەى من لە سەر حاكم باسم كردبوون،لە دەقى نامەى دەست لە كاركێشانەكەیەوە سەرچاوەى گرت كە لە سایتى (شبكە عراق لاخبار) بلاوكرایەوە،لەو نامەیەدا حاكم رزگار زۆر بە گەورەیى و پیرۆزى باسى سەدامى دكتاتۆرى كردبوو،ئەو بۆچوونەى حاكم رزگار لە سەر سەدام حسەین پاڵى بە منەوە نا كەم و كوریەكانى ترى حاكم لە وتارێكدا كۆبكەمەوە و لە لە سایتى كوردستاپۆستدا بلاوى بكەمەوە.بە بۆچوونى من هەر كەسێك بەو شێوەیەى حاكم باس لە سەدام بكات، دەبێت لە لایەن دەسەڵاتەوە سزاى خۆى وەربگرێت،بە لایەنى كەمەوە دەبێ لە هەرێمى كوردستان و عراقدا پۆستى پێ نەدرێت،ئەگەر دەسەڵاتیش سزاى ئەو جۆە كەسنە نەدات،ئەبێت بنەماڵەى شەهیدانى ئەنفال و كیمیاباران لەو كەسانە خۆش نەبن .ئەو رەوشەى حاكم رزگارى تێدا دەژیت كە زۆر كاریگەرى شەخسیەت و سیاسەتى سەدامى لە سەرە وەك لە نامەى دەست لە كاركێشانەوەكەدا دەردەكەوێت و باسى ئەوەش دەكەن كە كاتى خۆى بەعسى بووە،دیاردەیەكە و لە هەرێمى كوردستاندا باوە،بۆیە ئەركى رۆشنبیر و سیاسەتمەدارانى كوردە بە گژ ئەو دیاردەیەدا بچنەوە و هەوڵى بنبرَكردنى بدەن،بە گشتى باسكردن و ورد نەكردنەوەى ئەو دیاردەیە وەك خۆى، وا لە خوێنەرى كورد دەكات كە باش نەچێتە ناو بابەتەكەوە و بیرى لێنەكاتەوە و بریارى لە سەر نەدا،بۆیە بۆ نووسەرى چالاك و دڵسۆز گرنگە دیاردەكە لە سەر ئاستى تاك و كات بۆ خەڵك روونبكاتەوە،بۆ ئەوەى خەڵك بتوانێت لە گەڵیدا بژیەت و كارى لە سەر بكات،من لەو بۆچوونەوە ئەو وتارەم نووسی،ئەگینا هیچ گرفت و كێشەى شەخسیم لە گەڵ حاكم رزگاردا نیەو نەفس نزمیش نیم و دژى سەربەخۆیى دادگا نیم وپێویستشم بە كوردستانپۆست نیە تا سەرئێشەیان بۆ دروستبكەم.
خاڵێكى تر كە دەمەوێت ئاماژەى پێبدەم ئەوەیە كە لە مانشێتى چەند رۆژى رابوردووى كوردستانپۆستدا بە خەتى سوور نوسرابوو،ئەو نوسەرانەى بە دەسەڵاتدا هەڵدەدەن و دەم و چاوى دەسەڵات جوان دەكەن، لە دەسەڵات تاوانبارترن،كەچى برادەرانى كوردستانپۆست خۆیان بوونە پشتیوانى بەیانەكەى یەكێتى دادوەرانى كوردستان و رازى بوون یەكێك لە نووسەركانیان ببێتە كەسێك نەفس نزم ،ئەو یەكێتى دادوەرانەش زۆرینەیان لە سەردەمى رژێمى بەعسدا ئەندامى حزبى بەعس بوونە و ئێستەش زۆربەیان ئەندامى حزبە دەسەڵاتدارەكانى كوردستانن و لە رێكخراوێكى پاشكۆى حزب بەولاوە هیچى تر نیە.كەوابوو كوردستانپۆست بە ئاگاییەوە بێت یان بە بێ ئاگایى،كەوتۆتە ناكۆكیەك لەگەڵ هەڵوێست و بۆچوونەكانى خۆیدا و بەرێوەبەرەى سایتەكە سایتەكەى خستۆتە خزمەتى دەسەڵات و خۆى لە دەسەڵات زیاتر تاوانبار كردووە،هیوادارم ئەمە هەڵەیەكى تاكتیكى بێت و بەرنامەى خۆ بە دەستەوەدان نەبێت.

 5-5-2010
کوردستانپۆست : به‌ دواوی لێبوردنێکی زۆره‌وه‌ له‌ به‌رێز سه‌باح حه‌سه‌ن ، ئێمه‌ش  ئه‌و مهاته‌راته‌ی یه‌کێتی دادوه‌رانی ده‌سه‌ڵاتمان بینیبوو ، به‌ڵام به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بڵاومان کرده‌وه‌ ، تا خه‌لکی بزانن کاتێ راستییه‌کان به‌رده‌رگای ماڵی دادوه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌گرن چه‌ند بێ به‌ها و بێ ره‌وشت دێنه‌ زمان و هه‌موو مۆڕاڵێکی ئه‌تکی دادوه‌ری و عه‌داله‌تی له‌ بیرده‌که‌ن و ده‌که‌ونه‌ مهاته‌رات..
ئێمه‌ له‌م سه‌کۆیه‌دا دووباره‌ داوای لێبوردن له‌ به‌رێز سه‌باح حه‌سه‌ن ده‌که‌ین و هیوادارین به‌رده‌وام بێت له‌ ته‌کماندا بۆ ریسواکردنی زیاتری ده‌سه‌ڵات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە